لە دیدارێکدا لەگەڵ سایتی ڕێنێسانس، پرۆفسۆر عەباس وەلی هێرشی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسراییل بە شەڕ بەناو دەکا و دەڵێ “ڕاستە ئەو شەڕە لەنەزەر ئاکامی نیزامییەوە گرینگ نەبوو، بەڵام مەیدانێکی تازەی کردۆتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”، دەشڵێ ئەوە “لە نەزەر سیاسییەوە شەڕێکی گەورەیە و دەبێ بایەخی پێ بدرێ”.

وەک پرۆفسۆر وەلی دەڵێ شەڕەکە لە ڕووی سیاسییەوە مودیریەت کرابوو، ئەمریکا بە پلەی یەکەم و دواتریش ئینگلیز و ئەورووپا هەوڵیان دا سنوورەکانی شەڕەکە لە نەزەر سیاسییەوە دیاریی بکەن و کارێک بکەن لایەنەکان ئەوەی قبووڵ بکەن.

بە گوتەی پرۆفسۆر وەلی ئێمە نازانین داخوا ئیسڕاییل چ کاردانەوەیەکی دەبێ، بەو حاڵەش گومان دەکا کە ئەگەر ئیسڕاییل هێرشێکی سنووردار بکاتە سەر چەند شوێنی ئێران، دیسان کاردانەوەی ئێران سنووردار دەبێ، ئێران نایەوێ شەڕێکی هەمەلایەنە دژی ئیسڕاییل دەست پێ بکا، پێشی وایە ئیسڕاییل، بەبێ پشتیوانیی وڵاتانی دیکە، لەوانەیە نەتوانێ بودجەی شەڕێکی لەو چەشنە دابین بکات.

بەپێی لێکدانەوەی پرۆفسۆر وەلی، ئێران لەو شەڕە سنووردارەدا، لەگەڵ ئەوەشدا کە نەیتوانیوە ئامانجگەلێکی دیاریکراوی سەربازیی بپێکێ، بەڵام توانی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ پرۆکسییەکانی لە ناوچەکەدا تۆکمەتر بکاتەوە. بەو حاڵەش بڕیاری ئەو شەڕە بەهەر بارێکدا “بڕیارێکی نامەعقوول بوو”.

پرۆفسۆر وەلی دەشڵێ لەم بارودۆخەدا، “ئەوەی هیچ حیسابێکی بۆ نەکراوە، هەم خەڵکی ناوخۆی ئێران و هەمیش ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە”. ڕژیم ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێزی هەبوایە کە لەناوخۆ و دەرەوە پەیوەندییەکی واتاداری هەبایە، بڕیاردانەکان لەسەر شەڕ بەو جۆرە نەدەبوون.

درێژەی ئەو وتووێژە لەم لینکەدا دەتوانن گوێ لێ بگرن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *