ده‌ریا

 
2010.08.16 - 20:47

دوکتۆر ئه‌سعه‌د ره‌شیدی

 

 


چاوت له‌ مانگ بوو
كه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ له‌رزۆكه‌كانی پێده‌كه‌نی و
ده‌خزا له‌ ژێر په‌ڵه‌ هه‌ورێكی ڕه‌شدا.
هه‌ستم ده‌كرد
كاتێك نێوی تۆ دێنمه‌وه‌ یاد
هه‌موو كانییه‌ وشكه‌كانی سه‌رزه‌وینه‌كه‌م
له‌ نه‌كاودا ده‌بنه‌وه‌ ده‌ریا
كه‌ له‌ به‌یانی بزه‌یه‌كتدا و
له‌ ئێواره‌ی ته‌نیایی فرمێسكه‌كانتدا
له‌ هێڵی په‌مه‌یی ئاسۆدا نوقم ده‌بێ.

 

كه‌ی با هه‌ڵ ده‌كات
بۆنی نارنجه‌كان كه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه‌؟
سروه‌ كه‌ی تێده‌په‌ڕێ له‌ كراسه‌ خووساوه‌كه‌ت
له‌ مه‌مكه‌ توند و كاڵه‌كانت؟


دڵم له‌ لێدان ده‌كه‌وت
له‌ ته‌ك ئاخرین هه‌ناسه‌ کانی ده‌ریا.

 

 


Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.