رێنێسانس نیوز؛ 2010.02.08 - 20:13 یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، که هه‌روه‌ها باوکی گیانبه‌ختکردوویه‌کی حیزبی دێموکراتیشه، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌وڕۆ (دووشه‌ممه) له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا، له شاری نه‌غه‌ده کۆچی دوایی کردووه. خالید ئه‌حمه‌دی، کوڕی کۆچکردوو محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی، ناسراو به محه‌مه‌د دریاس، وێرای راگه‌یاندنی هه‌واڵی مه‌رگی باوکی به (رێنێسانس نیوز) ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که باوکی یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان بووه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی کۆماری کوردستان، که هاوکات باوکی گیانبه‌ختکردوویه‌کی حیزبی دێموکراته به ناوی جه‌لال ئه‌حمه‌دی، چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ند و ئه‌شکه‌نجه کراوه. ئه‌وه به گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی خالید ئه‌حمه‌دی. شیاوی ئاماژه‌یه که سێ برازای دیکه‌ی محه‌مه‌د دریاس، به ناوه‌کانی ئه‌بوبه‌کر، جه‌لال و عوسمان ئه‌حمه‌دیش له شه‌ڕدا گیانیان له ده‌ست داوه. |