به گوێره‌ی په‌یامنێری (رێنێسانس نیوز) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا "پ. و. د"، حه‌وتووی رابردوو، له گوندی "ز" سه‌ر به شارۆچکه‌ی سه‌وڵاوا، له کاتی قوتابخانه‌دا ده‌ستدرێژیی سێکسیی کردووه‌ته سه‌ر قوتابییه‌کی خۆی که ته‌مه‌نی ته‌نیا هه‌شت ساڵه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانییه که بۆ په‌یامنێری ئێمه دواوه، رایده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و مامۆستا کورده، پێشتریش به‌هۆی ئازاری سێکسیی کچه قوتابییه‌کانی خۆی له‌سه‌ر کار ده‌رکراوه، به‌ڵام به هۆی په‌یوه‌ندیی نزیکی له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری پێشووی ئه‌و شارۆچکه‌یه، سه‌رله‌نوێ له سه‌ر کاره‌که‌ی دامه‌زرێنراوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه که‌وتووه، مامۆستا "پ. و.د" جاری پێشوو، له گوندی "ن" له هه‌مان ناوچه ده‌ستردێژیی سێکسیی کردووه‌ته سه‌ر کچه قوتابییه‌کی پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی و به‌و هۆیه‌وه‌ش ماوه‌یه‌ک به‌ند و له‌سه‌ر کاریش ده‌کراوه، به‌ڵام له سه‌ر داوای فه‌رمانداری پێشووی ئه‌و شاره له سه‌ر کار دامه‌زرێنراوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ژماره‌یه‌کی زۆر له شارۆمه‌ندانی گونده‌که، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دامه‌زراندنی مامۆستایه‌کی ده‌ستدرێژیکار، له به‌ر ده‌رگای ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی سه‌وڵاوا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان پێکهێناوه. شیاوی ئاماژه‌یه که ناوی ته‌واوی مامۆستا ده‌ستدرێژیکاره‌که، که ئێستا له له گرتووخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تدا به‌ندکراوه، هه‌روه‌ها ناوی هه‌ردوو گوندی "ز" و "ن" له ده‌ست (رێنێسانس نیوز) دا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی پاراستنی که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیی قوربانییه‌کان، خۆی له بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌پارێزێ. سێشه‌ممه 9ی فێڤریه له به‌دواداچوونێکدا که په‌یامنێری ئێمه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوویه‌تی، ئاشکرا بوو که ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر قوتابیانی کچ، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک به‌ڕیوه چووه و روون بۆته‌وه که لانیکه‌م حه‌وت هاوپۆلی دیکه‌ی ئه‌و کچه ده‌ستدرێژی بۆکراوه بووبنه قوربانیی ئازار یان ده‌ستدرێژیی سێکسیی مامۆستاکه‌یان. په‌یامنێری ئێمه که ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دواندووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که به‌شێک له که‌سوکاری ئه‌و کچه ده‌ستدرێژی بۆکراوانه، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که ده‌ده‌ن و تا ئێستا ته‌نیا هه‌شت که‌س ئاماده بوون ورده‌کاریی رووداوه‌که ئاشکرا بکه‌ن. |