رێنێسانس نيوز 2010.02.08 - 00:37 زیاتر له سه‌دوپه‌نجا رۆشنبیر و كه‌سايه‌تیی ئاكاديمیی ئێرانی و جيهانی نامه‌يه‌كيان بۆ داكۆكی كردن له ئازادیی راده‌ربڕین و راوه‌ستانی توندوتیژی كۆماری ئيسلامی له دژی گه‌لانی ئێران و رۆشنبيران و نووسه‌رانی ئه‌و وڵاته، بڵاوكردۆته‌وه.له‌م به‌ياننامه‌يه‌دا كه به زمانی فه‌رانسه‌یی، ئينگلیزی، فارسی، ئیسپانی و عه‌ره‌بی ئاماده‌كراوه و بڕیاره سه‌رله‌به‌یا‌نی رۆژی دووشه‌ممه هاوكات له چه‌ندین رۆژنامه‌ی جيهانی بڵاو بكرێته‌وه هاتووه: هه‌شت مانگ پاش هه‌ڵبژاردنه گوماناوییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئێران، هێشتا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به جۆش و خرۆشه‌وه دێنه سه‌ر شه‌قام تا ناره‌زایی خۆيان له دژی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت رابگه‌يه‌نن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی گویانيوز، له به‌ياننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها لۆمه‌ی شێوازی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئيسلامی ئێران و به‌كاربردنی توندوتیژی و تۆقاندنی خه‌ڵكی ناڕازی كراوه و هاتووه: "وێڕای قۆڵبه‌ستكردنی چه‌ند هه‌زار كه‌س و بڵاوكردنه‌وه دانپيدانانه‌كان له ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه، خه‌ڵك هێشتا پاشه‌كشه‌يان نه‌كردووه و به پشتبه‌ستن به رێگای ناتوندوتيژانه ناڕه‌زایی خۆيان دژ به ره‌وشی ئێستايان ده‌رده‌ڕن." له به‌شێكی دیكه‌ی به‌ياننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "ئه‌مڕۆكه شه‌پۆلێكی دیكه له كپكردنی ده‌نگی خه‌ڵك و سه‌ركوتی خوێناوی هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ئێران ده‌كات، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی گشت رۆشنبيران و ئازايخوازانی جيهانه له دژی وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك به‌و په‌ڕی تواناوه پشتگیری له گه‌لانی ئازاديخوازی ئێران بكه‌ن." هه‌واڵه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆشنبيران و ئاكاديميستانی وه‌ك داريوش ئاشووری، ژاك بیده، ئێرنێستۆ لاكلو، ژان-لوك نانسی، ئانتۆنيۆ نێگری، سلاوی ژيژيك و ...... ژێر به‌ياننامه‌كه‌يان واژۆ كردووه. |