"شوورای مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان" بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ رۆژه‌دا و له میانه‌ی حه‌وته‌مین دانیشتنی خۆیدا، بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران تاووتوێ بکات و ئه‌و شه‌ش رێکخراوه‌ش به‌ته‌مان له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا داخوازییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ن. له لێدوانێکی هاوبه‌شدا که نموونه‌یه‌کیان بۆ (رێنێسانس نیوز) ره‌وانه کردووه، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، دوو باڵی رێکخراوی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی ئێرانیانی پێشكه‌وتنخواز دوا له هاونیشتمانانی کورد و ئێرانی ده‌که‌ن به ده‌نگیانه‌وه بێن و له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌و پارت و رێکخراوه کوردی و ئێرانیانه هه‌روه‌ها داواش له ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، بیروڕای گشتی‌و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان" ده‌که‌ن گوشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامیی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و داخوازییانه، که ئه‌وان له حه‌وت خاڵدا کۆیان کردوونه‌وه. به گوێره‌ی لێدوانه‌که داواکارییه‌کان بریتین له: - ئازادیی خێرا‌و بێ مه‌رجی گشت به‌ندكراوانی سیاسی، كۆتایی هێنان به به‌كارهێنانی هه‌ر چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی‌و نه‌مانی دادگا نماییشییه‌كان‌و راگرتنی ئێعدامی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی.
- ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی دژی ژنان‌و یه‌كسانیی مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ پیاوانین.
- ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی دژی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران داین‌و به ته‌واوی خوازیاری ئازادیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانین.
- ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ر چه‌شنه سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و به فه‌رمیی ناسینی مافه‌كانی به‌رابه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران‌و لابردنی كه‌شوهه‌وای ئه‌منییه‌تی‌و سه‌ركوتگه‌رانه له كوردستاندا، كۆتایی هێنان به توندوتیژی‌و سه‌ركوتی خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه نیزامی‌و ئه‌منییه‌تی‌و ئینتزامییه‌كانه‌وه، كۆتایی هێنان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنه سه‌ره‌ڕۆیانه‌كان‌و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ره‌ڕۆیانه‌كانی مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی له ژیانی خه‌ڵك له كوردستاندا‌و كۆتایی هێنان به ده‌ستڕێژی نابه‌رپرسانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان له خه‌ڵكی ئاسایین.
- ئێمه خوازیاری ئازادیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای چالاكانی سه‌ندیكایی‌و به فه‌رمیی ناسینی ئازادیی حیزبه‌كان، رێكخراوه‌كان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان‌و باقیی رێكخراوه سێنفی‌و سیاسییه توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگاین.
- ئێمه خوازیاری ناردنی خێرایی لێژنه‌یه‌ك له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی به‌ندیخانه‌كان‌و به‌ندكراوانی ئێرانین.
- ئێمه خوازیاری دیاریكردنی هه‌واڵنێری تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئێران له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ین و داوا ده‌كه‌ین تا حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ناچار به له‌به‌ر چاوگرتنی مادده‌كانی راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ (كه خۆی یه‌كێك له‌و واژۆكه‌رانی بووه) و په‌یماننامه‌كانی به‌ستراوه به‌و راگه‌یه‌ندراوه له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بكه‌ین.
رکخراوه‌کان راشیده‌گه‌یه‌نن که "واژۆكه‌رانی ئه‌و بانگه‌وازه، وێڕای به‌شداریی چالاكانه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گشت هاونیشتمانانمان بۆ به‌شداریی هه‌رچی به‌ربڵاوتر له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا بانگهێشت ده‌كه‌ین". ئه‌و پارت و رێکخراوانه پێیان وایه که "به‌شداری به‌ربڵاو و ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئێمه، سه‌ره‌ڕای گشت روانگه‌و سیاسه‌ته جۆراوجۆره‌كانی، ده‌توانێت ده‌نگده‌ره‌وه‌ی زیاتر له سی ساڵ هاواری په‌نگخواردووی هاونیشتمانانمان و گه‌ره‌نتیی له‌قاودانی هه‌رچی زیاتری روخساری ترسناك و سه‌ره‌ڕۆی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له لای بیروڕای گشتیی جیهانی و ئۆرگان و رێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و راكێشانی پشتیوانیان له خه‌باتی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئێران بێ." شیاوی ئاماژه‌یه که کۆبوونه‌وه‌که له رۆژانی پازده، شازده و حه‌ڤده‌ی فێڤریه‌دا به‌ڕیوه ده‌چێ. |