له به‌شێ له «چۆمی بگێڕه‌وه» زانیاری‌گه‌لێکی جیاواز ئه‌خاته روو، لات وایه ئه‌و به‌شانه شوێن‌په‌نجه‌ی پیشه‌ی خۆتی له‌سه‌ره؟ ـ ئه‌رێ، من مامۆستای په‌روه‌رده‌م ئیتر. مامۆستای منداڵانی دواکه‌وتووی زێهنی و له‌گه‌ڵ کێشه‌گه‌لی ئه‌واندا رووبه‌ڕووم. ئاسایی‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌شه کارتێکردنی هه‌بێ له سه‌رم. له‌م دواییانه‌دا خۆشم زانیومه که له «چۆمی بگێڕه‌وه»دا کار و دۆخی ئه‌وان کاری تێکردووم. هه‌وێنی سه‌ره‌تایی نووسین لای ئێوه چیه؟ به‌ر له نووسین خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ت له سه‌ر بابه‌تی نووسینه‌کانت هه‌یه؟ ـ‌فیکرێ یان واتایه‌ک یان ته‌نانه‌ت دۆخێک ره‌نگه ببێته هه‌وێنی سه‌ره‌تایی نووسین. به‌لآم کاتی نووسینی «چۆمی بگێڕه‌وه » زۆر جار به‌ره‌وڕووی شتێ ده‌بوومه‌وه که زانیاریم له سه‌ری نه‌بوو، به ناچار ده‌بوو بچم به دوایدا و لێی‌بکۆڵمه‌وه. بۆ وێنه کاتێ ئه‌مویست که‌سایه‌تی «ئه‌هوازی» یان «کوڕی ئه‌وڵای ئه‌ستێره‌ناس» بنوێنم، ده‌بوو حه‌تم لێکۆڵینه‌وه‌م هه‌بێ. ئه‌و بابه‌ته‌ی که پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌نێ که‌س ئیرادی ئه‌وه ئه‌گرن که بۆچ له هه‌نێ شوێن‌دا وشه‌گه‌لی ناباوم به‌کار هێناوه. ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌و رۆمانه له ده‌ق‌گه‌لی جیاوازدا ساز بووه. پێکهاتی ئه‌و ده‌قانه له به‌رجه‌وه‌نێکی دووره‌وه ده‌بن به رۆمان. بۆ وێنه به‌شێکی ئه‌و رۆمانه راپۆرتێکی ئه‌ستێره‌ناسانه‌یه. راپۆرتێکی زانستی که ئه‌ستێره‌ناسێکی مێعمار له سازکردنی «ره‌سه‌دخانه»یه‌ک ئه‌یدا. واته پێناسه و چۆنیه‌تی و شه‌رحی ساز کردنی ئه‌و شوێنه ده‌کا که که‌ره‌سه‌گه‌لی ئه‌ستێره‌ناسی تێدایه. دیاره کاتێ ئه‌ستێرناسێ بیهه‌وێ چۆنیه‌تی سازکردنی ره‌سه‌دخانه بنووسێته‌وه حه‌تم ده‌بێ به وردی باسی پاژه‌کان بکا و نووسه‌ریش له پشت ئه‌و شه‌رح گردنه‌وه چیرۆکه‌که‌ی به‌رێته پێش و ده‌قێک بنووسێ که له‌و راپۆرته زانستی‌یه بچێت! جگه له‌وه‌ش له توێکانی ده‌قدا چیرۆکه‌ی خۆی شه‌رح کات. ئه‌و ته‌نگانه‌یه سروشتی‌یه / ئاسایی‌یه/ که پێوه‌ندی به پێکهاته‌وه‌یه که وایه ده‌بوا /نووسه‌ر/ هه‌نێ زانیاری له‌مه‌ڕ ئه‌ستێره‌ناسی و سازکردنی شوێنی وا هه‌بوایه، وانیه؟ دیاره ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئێمه له هیچ شوێنێکدا سه‌رچاوه‌ی وامان نیه و ده‌بوا له کتێب‌گه‌ل جیاوازدا بۆی بگه‌ڕایه‌تم. بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بوو ئه‌و ره‌سه‌دخانه له‌ناو ده‌قیشدا ساز بێ. ئه‌م قسانه بۆ ئه‌وه ئه‌که‌م که ئاگات له هه‌نێ له کێشه‌کانی نووسین بێ! باشه ئه‌م کاره نووسینی رۆمانه‌که ناخاته دواوه و پچڕپچڕی ناکا؟ ـ ئه‌و خوێندنه‌وانه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ نووسینی رۆمانه‌که. ئه‌مه تازه به‌شێکی بچووک بوو له سه‌غڵه‌تی نووسینی ئه‌و کارانه. زۆر جار پێویست بوو پێکهاته‌ی گشتی رۆمانه‌که هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه و کاره‌که‌ی دوو ئه‌وه‌نده لێ سه‌خت ده‌کردمه‌وه! لام وایه شعوور و زانستی نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا وه‌ک مۆرکی تایبه‌ت له هه‌موو شوێنێکی‌دا به‌رچاوه و قورسیشه. وا دیاره زۆر به‌ئاگا پاژ و به‌شه‌گان له پاڵ یه‌کدا هاتوونه؟ ـ‌له ئه‌ده‌بی دڵخوازی مندا گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه که ئه‌و چیرۆکه‌ی بیر لێ‌ده‌که‌مه‌وه ده‌بێ چۆن بنووسرێ، ئه‌و چۆن نووسینه لای من زۆر فۆرمه و ئه‌و تکنیک و سه‌نعه‌تانه‌ی که ئه‌و شێوه یان چۆن نووسینه‌ی پێ ساز ده‌بێ، پێکهاته‌یه. دیاره من نووسه‌رێکی بۆ وێنه ریئالیست یان ناتۆڕالیست نیم و ئاسایی‌یه که نووسه‌ری ئه‌و بڕگه له مێژوو بم که لایه‌نه‌کانی جیاوازی ژیانی مۆدێڕن له کۆمه‌ڵگادا له په‌ره‌سه‌ندن دایه. له‌و جۆره ئه‌ده‌به‌دا لایه‌نێکی گرینگ سه‌نعه‌ته‌کانه و لایه‌نێکی دیکه‌ی ره‌فزی ئه‌و فۆڕمانه‌ی پێشووه. جۆره ده‌رهه‌ستی‌یه‌ک له واقیع و سیمایه‌کی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی که واقیعی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ژیانی تێدا ده‌ڕمێ. به‌ڕای ئێوه مارکیز نووسه‌رێکی پاش مۆدێڕنه؟ ـ من لام وا نیه مارکیز ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌ده‌بی مۆدێڕنی گرتووه که وێران‌کردنی واقیعه. بۆ وێنه واقیعی چیرۆکییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ واقیعی ریئالیسته‌اندایه به‌ڵام ئه‌و داگه‌ڕانه‌ی بۆ حیکایه‌ت‌بێژی هه‌یه‌تی له ئه‌ده‌بی مۆدێڕن‌دا نابینرێ. که وایه ـ به ڕای من ـ ئه‌و چیرۆکنووسێکی پاش مۆدێڕنه. چه‌ند به‌شێکی نه‌ریتی حیکایه‌ت‌بێژی ئه‌هێنێته ناو فۆرمی خۆیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه هه‌نێ که‌س دژایه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌م بکا به‌ڵام من لام وایه هه‌نێ له دۆستان وته‌زاگه‌لی مۆدێڕن و پاش مۆدێڕنیان تێکه‌ڵ کردووه. هه‌ر چه‌ند له دوایی‌دا ئه‌و دوو وته‌زایه له درێژه‌ی یه‌کدی دان و زۆر لایه‌نی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌ڵام من لام وایه له دۆخی پاشمۆدێڕندا، به تایبه‌ت له ئه‌ده‌بیاتدا، نووسه‌رانی پاش‌مۆدێڕن، به پێچه‌وانه‌ی نووسه‌رانی مۆدێڕن که ره‌ش‌بین بوون، روانگه‌یه‌کی ئایرۆنی و ته‌نزیان هه‌یه بۆ دنیا و ده‌وروبه‌ریان. له راستیدا نووسه‌ری پاش‌مۆدێڕن ئه‌و دۆخه‌ی گیری له مرۆڤ هێناوه به سوخره ده‌گرێ؛ بۆ‌وێنه «ونه‌گات» له رۆمانی «سه‌لاخ‌خانه»دا بابه‌ته‌کان به ته‌نزێکی تایبه‌تی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. ره‌نگه ئه‌ک خاڵه جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی مۆدێڕن و پاش‌مۆدێڕن بێ. جیاوازی ئه‌و دوانه له باری که‌ره‌سه و بنه‌ماکانی چیرۆکنووسیدا چیه؟ ـ گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌می مۆدێڕن و پاش‌مۆدێڕن ره‌نگه ئه‌وه بێ که هه‌ردوو لا واقیع ده‌رهه‌ست ئه‌که‌نه‌وه. واته لایه‌کی واقیع ده‌بڕن و له شوێنێکی تایبه‌تی تردا که چیرۆک بێ دایده‌نێن. بابه‌تێکی تریش ئه‌وه‌یه که واقیعی هه‌ست پێکراو له ژیانی رۆژانه‌دا ره‌فز ده‌که‌نه‌وه که ره‌فز کردنه‌وه‌ی واقیعی ده‌رکی‌یه و له راستیدا رووخاندنی واقیع. ـ باشه ئه‌وه بۆ چ ئامانجێکه؟ ـ لووکاچ له شوێنێکدا ئه‌ڵێ له دۆخی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌دا، کۆمه‌ڵگا وای لێدێ/ که ئه‌و سروشتی دوهه‌می پێده‌ڵێ/ له‌و سروشتی دووهه‌مه‌دا مرۆڤ ئێجگار ته‌نیایه. بۆچوونی من ئه‌وه‌یه که هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له سروشتدا شه‌ڕ بۆ مانمان هه‌یه و ره‌نگه ئه‌و شه‌ڕه ببێته خۆی فه‌وتانی هه‌نێ مرۆڤ، له سروشتی دووهه‌میشدا که کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن بێ ئه‌و پلیشانه‌وه هه‌یه. ئه‌ده‌بی مۆدێڕن شه‌رحی تاکێتی و ته‌نیایی و ره‌ش‌بینی مرۆڤ ده‌کا به‌ڵام له دۆخی پاشمۆدێڕندا ئه‌ده‌بیاتێک ده‌خوڵقێ که بگێڕه‌وه‌ی ره‌ش‌بینی نیه ـ هه‌ڵبه‌ت باس له دۆخی تراژێدی مرۆڤ ده‌کا به‌ڵام به زمانی ته‌نز ـ هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته ره‌نگه گشتی نه‌بێ به‌ڵام حاڵه‌تێکی سه‌رکه‌تووه. نووسه‌ری پاش‌مۆدێڕن ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌ینوێنێ به شێوه‌ی ره‌ش‌بینانه نیه. به شێوه‌ی ته‌نزه و ئه‌و به‌سوخره گرتنه ئه‌توانێ هیوادارانه بێ. ـ ئه‌ده‌بی ئێمه چاوی له رۆژئاوایه. باشه، ئه‌و قوتابخانه نوێیانه‌ی که له رۆژئاواوه دێته کۆمه‌ڵگای مه بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ش پێناسه ده‌کرێ؟ ـ ئێمه له‌م دۆخه‌ی ئێستاماندا خۆمان له هه‌موو جیهان جوێ ناکه‌ینه‌وه. له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا به‌و شۆڕشی پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌وه که هاتۆته گۆڕێ، سنوورگه‌ل کۆمه‌ڵایه‌تی و جوغرافیایی رووخاوه، که‌ره‌سه‌کانی تێکنۆلوژی وه‌ک ماهواره و ئینتێرنێت به په‌له خه‌ریکی گۆڕانی سیمای جیهانن... ئیتر کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆویه‌تی پێشوو ناتوانن دووپات ببنه‌وه. ئه‌مه دۆخه هه‌ل‌ومه‌رجێکی هێناوه‌ته ئاراوه که له دوورترین شوێنی دنیاوه ئه‌توانی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ماهواره‌یی و ئینتێرنێتیت هه‌بێ. ئه‌گه‌ر که‌سێ / بۆ وێنه/ بیهه‌وێ بخوێنێ، ئه‌توانێ به هێڵێکی ته‌له‌فون و کامپیوتێرێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین زانکۆکانی جیهان پێوه‌ندبێ، که وایه ئێمه ناتوانین خۆمان له کۆمه‌ڵگای جیهانی دووره‌په‌رێز بگرین و بڵێین که با مۆدێڕن و پاش‌مۆدێڕن به ئێمه چی؟ ئێمه له دۆخێکداین که جیهانی مۆدێڕن له په‌سا په‌ل ده‌هاوێته ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان. هه‌ر هێڵێکی ته‌له‌فون که ده‌کێشرێت ئه‌و دۆخه نوێیه زێده‌تر په‌ره ده‌ستێنێ. باشه ئێمه کولتوری ئه‌سێحی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و که‌ره‌سه‌گه‌له له‌و به‌ستێنی هاتنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌مان هه‌یه؟ ـ جیهان له حاڵی گۆڕاندایه. چ ئێمه لامان وابێ ئه‌و به‌ستێنه‌مان هه‌یه یان نا، له‌گه‌ڵ بابه‌تی جیهان‌سازی رووبه‌ڕووین. ئه‌و دۆخه‌ی که فه‌رهه‌نگ و ورده‌فه‌رهه‌نگ‌گه‌لێ که پشتیوانی عه‌ینی ئاڵ‌وگۆڕیان نه‌بێ. به‌خێرایی له تیاچوون دان. ده‌بێ پێش دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه له‌و دۆخه بکۆڵرێته‌وه. ئه‌وه ده‌بێ به کاره‌ساتێک ئه‌گه‌ر فه‌ڕز بکه‌ن په‌نجا ساڵی دیکه به‌ره‌ی داهاتوومان نه‌توانن حافز و به‌یهه‌قی و سه‌عدی و رێبه‌ره فه‌رهه‌نگییه‌کانی دیکه‌مان بخوێننه‌وه، ئه‌بینن که ئه‌مه شتێ نیه که وا بزانین به حیماسه‌ت بتوانین سنووره‌کانی فه‌رهه‌نگ بپارێزین. به هه‌ست و سۆزیشه‌وه ناتوانین به‌ره‌نگاری بین. شه‌و و رۆژ ئێمه له ژێر بوردمانی ئه‌و کولتورانه داین که پشتیوانیی تیکنۆلۆژییان هه‌یه. باشه چی بکه‌ین! ئه‌مه باسێک نیه که به خۆوێژی ولآم بدرێته‌وه. هه‌ویه‌ی فه‌رهه‌نگیی ئێمه له تیاچوون دایه. من لام وایه ته‌نیا رێگه‌ی جه‌خت کردنه سه‌رپه‌ره‌ی کولتور و ئه‌ده‌بیاتی خۆمان نه‌توانین بایه‌خه‌کانی کولتووری کۆمه‌ڵی خۆمادن بپارێزین. نه‌ته‌وه‌ی که پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ره‌فز که‌ینه‌وه، به‌ڵام کاتێ کۆمه‌ڵی مه له زانسته‌کانی خۆشی ناگات یان ئه‌گه‌ر هه‌نێ شتی نوێ دێته ئاراوه، بایه‌خه‌کانی به نیوه‌چڵ ئه‌ناسێنرێن، بۆ وێنه له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌ب قرتاندن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه نه‌توانین رێبه‌ران فکری و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵی خۆمان بناسین. باسی «عه‌ینول‌قوزات» ئه‌کرێ، به‌ڵام مه‌ودای ئه‌وه نیه باسی له سه‌ر بکرێ، «حه‌للاج»یش هه‌روه‌تر. هه‌ر بۆیه ئێمه نه‌مانتوانیوه دۆخێک ساز که‌ین که تیایدا بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و توخمه فه‌رهه‌نگییانه باس بکه‌ین که له کاتی خۆی زاڵ بوونه. ئێمه ته‌نانه‌ت هه‌نێ له‌و به‌رهه‌مه کولتوورییه‌ی خۆمان بخوێنینه‌وه به‌و بیر و بڕوا ته‌نگ و به‌ستراوه‌وه چۆن ئه‌توانین له به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا بوه‌ستین که به‌و هه‌موو که‌ره‌سه تێکنۆلۆژییه‌وه شه‌و و رۆژ فکری گه‌نجه‌کان ده‌ئاڵۆزێنن. له ره‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئێمه نه‌مانتوانیوه هاوسه‌نگییه‌کی رێژه‌دار ساز که‌ین که لاوه‌کانمان خولیای کولتووری رۆژئاوا نه‌بن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ پاراستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی هه‌موو شتێ، فه‌رهه‌نگ، کۆمه‌ڵ، ئابووری و لایه‌نه‌کانی دیکه پێوه‌ندییان هه‌یه پێکه‌وه. بۆ پاراستنی هه‌ویه‌ی فه‌رهه‌نگی دۆخێک پێویسته که بتوانی قسه‌ی تێدا بکه‌ی. له‌و حاڵه‌دا ره‌نگه بتوانین فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی خۆمان ببووژێنینه‌وه بۆ وه‌ی خولیای فه‌رهه‌نگی بیانی نه‌بێ... به‌شێکی زۆری ئه‌ده‌بی کلاسیکی مه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی دیکه و سه‌رنجیان داوه‌تێ... ـ زۆر شتی وا ئه‌گوترێ، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌و وه‌رگێڕان و لێکۆڵینه‌وانه زێده‌تر له ئاکادیمییه‌کاندا بووه. کاتی ئێمه خۆمان نه‌توانین که‌ڵک له‌و به‌رهه‌مانه وه‌رگرین و ده‌قی داهێنه‌رانه‌ی هاوه‌چه‌رخ ساز که‌ین ناشتوانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که ئه‌و به‌رهه‌مانه شوێن‌دانه‌ر بن. له هه‌مووی گرینگتر ره‌نگه ئه‌وه بێ که هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی مه به‌رهه‌مگه‌لێ بخوڵقێنن که له دنیادا بدره‌وشێته‌وه. من لام وایه ته‌خته بۆ‌بازدان به‌ره‌و جیهانی بوون نوێخوازییه. ئێمه ده‌بێ به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و هونه‌ری ئێرانی رۆمانی ئێرانی بنووسین و ئه‌و کاته ئه‌توانین دیعایه‌ی هه‌بوونی رۆمانی ئێرانی بکه‌ین که له ئه‌ندێشه‌یه‌ک که‌ڵکمان وه‌رگرتبێ که له هه‌موو هونه‌ره‌کانی ئێمه‌دا توابێته‌وه. رۆمانی ئێرانی ده‌بێ ئه‌و روانگانه‌ی تێدابێ. روانگه که ره‌نگه عیرفانی ئێرانی بێ. که وایه شوناسی ئه‌و عیرفانی ده‌بێ چی بێ؟ که ئه‌وه‌ش پێوه‌نده به‌و وه‌رگرتنه‌وه که هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری ئێمه بوویانه و مێعماری رۆمانی پێ‌ئه‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه هه‌موو لاوه‌کین،ئه‌سڵی کاره‌که نووسه‌ر ده‌یکا. ئه‌وه که ده‌بێ له باتی لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئاماده، که له ئاکام‌دا ئه‌بێ به فتۆکۆپی که‌م‌ڕه‌نگی رۆمانه‌کانی رۆژئاوا، له‌و بنه‌مایانه که‌ڵک وه‌رگرن که کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ی لێ ساز بووه. ئه‌و کات رۆمانێک ئه‌نووسرێ که سه‌ربه‌خۆیه و کاردانه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی کولتووری ئێمه‌یه. گه‌نجه‌کانی ئێمه کاتێ بیر له شارستانییه‌تی پێشوومان ئه‌که‌نه‌وه، تووشی ناهومێدی ئه‌بن که بۆچ ئێستا که‌وتووینه‌ته ئێره جیهانه‌وه؟ ـ نابێ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ست ولآم بده‌ینه‌وه، مه‌به‌ستی من که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رهه‌می ئه‌ندێشه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پێشوو نه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، واته که‌ڵک وه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کولتووری که به له‌ونێ ده‌بن به هه‌ویه‌ی گه‌له‌که‌مان! باشه ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی مه، له پانتای جیهانی‌دا هیچی بۆ گوتن پێیه؟ ـ ئێمه له بواری کورته چیرۆکدا هه‌نێ کارمان گردووه. ره‌نگه نزیکه‌ی سه‌د چیرۆک‌مان له درێژه‌ی مێژووی چیرۆکنووسیماندا هه‌بێ که له جیهاندا شایانی بڵاوکردنه‌وه بن نه‌ده‌بوا ئێمه ئاوها که‌م کار بوایه‌تین. به‌ڵام له رۆمان‌دا وا نین. له ده‌یه‌ی شه‌ست و حه‌فتادا هه‌نێ په‌ره‌ی سه‌ندووه و که‌وتۆته به‌رچاو. ئه‌و هه‌مووه چیرۆکه‌ی که چاپ ده‌بێ و ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌و راستییه ئه‌سه‌لمێنێ. ته‌نانه‌ت له‌و کۆمه‌ڵه چیرۆک‌گه‌له پێشوازیش ده‌کرێ. له به‌ستێنی رۆمانیشدا چاپ و بڵاوکردنه‌وه به‌رچاوه... رۆمانی یه‌که‌می خانمی پیرزاد گه‌یشتۆته چاپی پازده‌هه‌م. رۆمانی «نیوه‌ی نهێنی» به‌ڕێز سه‌ناپووریش چه‌ندین چاپی تێپه‌ڕاند. ته‌نانه‌ت یه‌کێ له رۆمانه‌کانی من که به‌رده‌نگی عه‌وامیشی نیه و له ناو رۆمان‌خوێنه سابیقه‌داره‌کانیشدا که‌متر ده‌خوێندرێته‌وه، گه‌یشتۆته چاپی چوار... به رای من وه‌زعه‌که روو له باشییه و جێی هیوایه! به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له سێ کوچکه‌ی هونه‌مه‌ند، ده‌ق و به‌رده‌نگ ساز ده‌بێ و له کۆمه‌ڵگای مه‌دا به‌ری به‌رده‌نگ تووشی قه‌یران بووه. ئه‌وه‌ی که نووسه‌رێک چه‌ند به‌رده‌نگی هه‌یه گرینگه و ژماره‌ی ده‌رچوونی کتێبه‌کان که‌م‌بوونی به‌رده‌نگی مه نیشان ده‌دات. ـ وا نیه، نا، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی له رێوه ده‌وری خۆی ناگێڕێ. کتێبێکی شوێن‌دانه‌ر له درێژه‌ی کاتدا خوێنه‌رانی خۆی په‌روه‌رده ده‌کات... ئه‌وه به‌ناوبانگه که «هیدایه‌ت» بووفی کووره‌که‌ی له دووسه‌ر به‌رگ‌دا له به‌مبه‌ئی بڵاو کرده‌وه. زۆرێ له رووناکبیرانیش ئه‌و کات له‌و به‌رهه‌مه‌ی هیدایه‌ت نه‌گه‌یشتن. شێعری نیما له لایه‌ن مامۆستایانی خۆی، جێی بڕوای سه‌رده‌می خۆیه‌وه که‌وته به‌ر سوخره. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که کاری جیاواز، ئه‌ده‌بیاتی جیاواز به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رده‌نگی پیشه‌ییشه‌وه به‌ره‌نگاری ده‌کرێ، بۆ وه‌ی به‌رهه‌مێکی نوێ عاده‌ت و ئولفه‌تی به‌رده‌نگ ئه‌شکێنێ... ئه‌سڵه‌ن رۆمان بۆ کۆمه‌ڵگای مه ژانرێکی نوێی ئه‌ده‌بییه که ده‌بێ چۆنیه‌تی روانگه و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ره‌که‌ی بشێوێنێ... به تایبه‌ت لێره که هێشتا خوێندنه‌وه‌ی رۆمان به شه‌وچه‌ره ئه‌زانن. بۆ وێنه «ئه‌سفاری کاتیب»ه‌کانی تۆ پێشه‌کییه‌کی بۆ به‌رده‌نگی «چۆمی بگێڕه‌وه».... ـ به‌ڵێ وایه... له راستیدا هه‌رچی نووسه‌ر ئه‌ینووسێ حه‌ڵقه /بازنه‌یه‌کن/ له زنجیره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دوایی. که وایه هه‌ر به‌و جۆره‌ی که شوێن په‌نجه‌ی خۆی هه‌یه له سه‌ر به‌رده‌نگ له سه‌ر نووسه‌ریش هه‌یه‌تی... بۆ وه‌ی نووسه‌ریش هه‌م نووسه‌ره و هه‌م به‌رده‌نگی ده‌قه‌که‌ی خۆشیه‌تی... له «کاتیبان»دا دوو که‌سایه‌تی به‌رچاوی وه‌ک ئقلیما و سه‌عیدمان هه‌یه که پێوه‌ندی ئه‌ویندارانه جوانه‌که‌یان ده‌بێته چێژێک بۆ خوێنه‌ر و پێوه‌ندییه‌کی ئێجگار نزیکیان هه‌یه و حاڵاتی ده‌روونی ژن و ره‌وان‌ناسی کرده‌وه‌کانمان هه‌یه. به‌ڵام له «چۆمی بگێڕه‌وه»دا ژن وه‌ک هۆکاری شوێن‌دانه‌ر له سه‌ر پیاوان ناودێر ده‌کرێ و زۆر له که‌سایه‌تی ئه‌وان ناکۆڵێته‌وه... ئاماده بوونی ژنان ئه‌وه‌نده به‌رچاو نییه؟ ـ ئاسایی‌یه که که‌ش و هه‌وای هه‌ر چیرۆکێک هه‌نێ واقیعی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ بێ که له «کاتیبان»دا هه‌یه و له‌گه‌ڵ چۆمی راوی جیاوازه... له‌وێدا باسه‌که له سه‌ر ئه‌و ده‌مارگرژییه‌یه که بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی دوو که‌س که یه‌کدیشیان خۆش ئه‌وێ نه‌توانن لای یه‌ک بمێننه‌وه... هه‌ڵبه‌ت به‌شێک له چیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه. به‌ڵام له چۆمی گێڕانه‌وه‌دا باس له سه‌ر کارکرد و شوێن‌په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاته... ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته، له ئه‌شق دورر ئه‌که‌وێته‌وه... ئه‌وه‌ی خولیای ده‌سه‌ڵاته ناتوانێ ئاشق بێ! وه‌ک ئه‌و شوێنه‌ی که «گاتیری» له «دار الشفا» له‌په‌سا داوای دیتنی «گیا» ده‌کات به‌ڵام کیا باوه‌کوو کاتی خۆی ئاشق و خولیای ئه‌و بووه و ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌نگی پاوانه‌که‌ی پای به‌رده‌وام له گوێیدا ده‌زرینگێته‌وه، به‌ڵام کاتێ ده‌که‌وێته دۆخی جێگری «مه‌فتاحی گه‌وره» ئیتر بیر له ئه‌شق ناکاته‌وه و ناچێ بۆ لای. ـ له راستیدا ئه‌و گیرۆده‌یی ده‌سه‌ڵاته که بگێڕه‌وه له ئه‌شق دوور ئه‌کاته‌وه. بگێڕه‌وه‌ی رۆمانی «چۆمی گێڕانه‌وه» به پێی مه‌یلی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته که‌سێکی هاودژ و هه‌وڵ ئه‌دات چاو له راستییه‌کان بنوقێنێ به‌ڵام ئه‌وه له تایبه‌تمه‌ندی گێڕانه‌وه‌که‌دا ئاشکرا ده‌بێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی ئاشکرا کردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌یه من ناوی «دیالێکتیکی ئاشکراکه‌ر»ی لێده‌نێم. کارکردی بگێڕه‌وه، گێڕانه‌وه‌یه و ئاشکراکردنیش له زاتی گێڕانه‌وه دایه... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگێڕه‌وه درۆش بکا، کۆمه‌ڵێک وشه ده‌رئه‌بڕێ که کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌کی هاودژن له ئه‌رێ و نه‌رێ... هه‌ر ئه‌و هاودژایه‌تییه زۆر شت ئاشکرا ده‌کا... له چۆمی گێڕانه‌وه‌دا، بگێڕه‌وه خۆی ئه‌دا له نه‌زانی، ته‌نانه‌ت راسته‌وخو ناڵێ که مه‌فتاحی گه‌وره باوکیه‌تی... به‌ڵام ئه‌و گێڕانه‌وه‌که‌یه که ئاشکرای ده‌کا... له راستیدا هه‌وڵم داوه که باوه‌کوو بگێڕه‌وه که‌سێکی دووره‌وه و زانیاری دژ به یه‌ک ده‌رئه‌بڕێ.... به‌ڵام ره‌وتی چیرۆکه‌که له مه‌نتقی چیرۆک ده‌رنه‌چێ... باشه چۆمی گێڕانه‌وه بابه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ڕاوێزی خۆی ده‌رئه‌بڕێ یان نا؟ ـ هه‌ڵبه‌ت دژایه‌تی نێوان به‌ره‌کان و نموونه‌ی بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له رۆمان‌دا ئه‌بینرێته‌وه ... باشتر وایه بڵێم که مێژووی مه پڕه له‌و که‌سایه‌تییه هاودژانه و منیش له‌وانم وه‌رگرتووه... به‌ڵام ئه‌وه‌تان له بیر نه‌چێ که نوسخه‌مه نه‌پێچاوه‌ته‌وه... ره‌نگه یه‌کێک له بۆچوونه‌کان ئه‌وه بێ که مرۆڤ له چوارجێوه‌گه‌ل ئایدۆلۆژیدا یه‌خسیر نابێ... چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی ئازادیی فکر و ئه‌ندێشه ده‌خاته ته‌نگانه‌وه... له‌بنه‌ڕه‌تدا رۆمان به‌رهه‌می دێموکڕاسییه... ته‌نانه‌ت دیکتاتۆڕێک بیهه‌وێ رۆمان بنووسێ... ده‌بێ ئیزنی قسه کردن و ده‌ربڕین بداته که‌سایه‌تییه‌کانی. ئه‌گه‌ر ئیزنی ئه‌وه نه‌دا ده‌ق ناتوانێ ببێته رۆمان، له رۆمان‌دا ده‌بێ ده‌نگی هه‌موو که‌س ببیسترێ... هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه نووسه‌ره که دۆخه‌که‌یان بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ، به‌ڵام فتوا نادا. بۆ وه‌ی رۆمان بریتییه له داڕشتنی پرسیار، دۆزینه‌وه‌ی پرسیاره‌کانه، نووسه‌ر شه‌ریکایه‌تی به‌رده‌نگ ده‌کا له‌و ئه‌ندێشه‌یه‌یدا که هه‌یه‌تی. شوێنی رۆمان له کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌دا به‌ره به‌ره که‌م‌ڕه‌نگتر نابێته‌وه؟ ـ وه‌ک پێشتر گوتم، به رای من سه‌رهه‌ڵدانی رۆمان به‌رهه‌می چه‌ند ده‌نگییه... کاتێ کۆمه‌ڵگا دابه‌ش ده‌بێ به گرووپگه‌لی فکری جیاوازه‌وه، ده‌بێته کۆمه‌ڵگای چه‌ند ده‌نگ، ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی گه‌شه‌ی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگایه... که وایه رۆمان به‌ره‌ی ده‌وره‌ی زێده‌بوونی ده‌نگه‌کانه و ژانرێکی نوێی ئه‌ده‌بییه که به‌ری ژیانی شارستانی گه‌وره‌ی پیشه‌یی‌یه... که‌سایه‌تی جیاواز له ره‌گه‌ز و ئایین و زمانی جیاواز که به هۆی ژیان و کار له شاره گه‌وره‌کاندا به ناچار لێک‌پساون و پێویسته پێکه‌وه بێنه ئاخاوتن... له‌و ئه‌ده‌به‌دا به‌ستێنی تێگه‌یشتنی چه‌مکه جیاوازه‌کان ساز ده‌بێ، کاتێ کۆمه‌ڵگای مه ئاشنای رواڵه‌ته‌کانی ژیانی مۆدێڕن ده‌بێ که ئه‌و چه‌ند ده‌نگییه‌مانه نیه. شاره گه‌وره‌کانی مه، شارگه‌لی نه‌ریتین و هه‌ر بۆیه رۆمان نه‌بوو به ره‌وتێکی هه‌مه لایه‌نه، به‌شی کولتووری حیزبی تووده ده‌ستی کرد به پڕوپاگه‌نده‌ی خۆی له رێگه‌ی ئه‌ده‌بی سوشیالیستییه و تێگه‌یشتنی ئه‌سێحی له رۆمان نه‌دایه کۆمه‌ڵگا... ئێستاش واته دوای شۆڕش، کۆمه‌ڵگا له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه هه‌نێ گه‌شه‌ی کردووه و لام وایه ئێستا تازه خه‌ریکه رۆمان ئه‌بێته ره‌وتێک... ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی له حاڵه‌تی بووندا ئه‌ژین، کۆمه‌ڵگایه‌ک که له گه‌شه دایه... هه‌ر دوو کتێبی یه‌که‌متان، کورته چیرۆک بوون، بۆچ دواجار چوونه سه‌ر رۆمان؟ ره‌نگه بۆ ئه‌وه بێ که لام وایه له رۆمان‌دا مه‌ودایه‌کی زێده‌تر هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه، هه‌ر وه‌ها رۆمان هونه‌رێکی سه‌رکه‌وتووه... به سه‌ر هه‌موو ئه‌و قسانه‌شدا که ئه‌ڵێن ده‌وری رۆمان نه‌ماوه. به‌ڵام من له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م له کۆمه‌ڵگای مه‌دا وا نیه... چاپی په‌یتاپه‌یتای هه‌نێ له رۆمانه سه‌روکه‌وتووه‌کان به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و قسه که له ئێران‌دا ده‌وری رۆمان هێشتا له گه‌شه‌دایه... ـ پێناسه‌ی ئێوه له ئه‌ده‌بیات چیه؟ به رای من ئه‌ده‌بیات که‌شفی بوونه... له راستیدا نووسه‌ر به‌و که‌ش‌وهه‌وای له رۆمان‌دا ئه‌یخوڵقێنێ شه‌ریکایه‌تی به‌رده‌نگ ده‌کا له‌و خه‌ون و خه‌یاڵ و پرسیاره‌ی که ساز ده‌بێ و له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازی ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه ئه‌توانێ یه‌کیان ئه‌وه بێ که فه‌لسه‌فه نوسخه ده‌نووسێ و به گریمانه‌ی سه‌لماوه‌وه رێگه‌یه‌ک نیشان ئه‌دا که گوایه ده‌بێ پیایدا بڕۆین... به‌ڵام ئه‌ده‌بیات ته‌نیا دۆخه‌که ئه‌نوێنێ. له راستیدا به گه‌ڵاڵه‌دانان بۆ دۆخێکی تایبه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ر به‌شداری ئه‌ندێشه‌ی چیرۆکه‌که‌ش بن... من ئه‌مه‌م به‌رده‌وام کوتووه که هونه‌ر وه‌ک په‌پووله‌گه‌لێکه که له ناوچه‌ی جیاوازدا ره‌نگی جیاوازیان هه‌یه... ئاسایی‌یه که نووسه‌ری ئه‌ده‌بیات له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێ شتێکی که واقیع ئه‌کاته ده‌رهه‌ست و ئه‌ده‌بی پێ ساز ده‌کا، له راستیدا زێهنی هه‌ر مرۆڤێک له خۆیدا داهێنه‌ره، هۆکاره‌که‌شی ئه‌و خه‌ونانه‌یه که هه‌موو که‌س ئه‌یبینێ... چیرۆکێک که نووسه‌ریش ئه‌ینووسێ وه‌ک ئه‌و خه‌ونانه وایه که نووسه‌ره‌که‌شی بۆی ته‌عبیر ناکرێته‌وه... هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی که خه‌ڵک ته‌عبیری خه‌وه‌که‌ی خۆی نازانێ... بۆ وێنه من ئێستاکه کاره‌که‌م کۆتایی هاتووه، بوومه‌ته‌وه به خوێنه‌ر، وه‌ک هه‌موو خوێنه‌ره‌کانی دیکه! ئێوه لاتان وایه نووسین و هونه‌ر زێده‌تر ئافراندنه یان پیشه و تکنیک؟ ـ باشه دیاره به‌شێکی پیشه و تکنیکه... پیشه‌یه‌ک که ده‌بێته هۆی پێکهاته‌یه‌کی رێژه‌دار و فۆڕمێک ئه‌ندێشه له چیرۆکدا ده‌بێ بیچم وه‌ربگرێ و بتوانێ لای خوێنه‌ر بنوێنرێ. مه‌به‌ست له پیشه ئه‌وه‌یه که هونه‌رمه‌ند بتوانێ خه‌ون و خه‌یاڵی خۆی رێک‌وپێک بکا و بۆ رێک‌وپێک کردنی ئه‌ندێشه‌ی چیرۆکیش ده‌بێ پێکهاته‌یه‌ک ساز بێت... پێکهاته کۆمه‌ڵێک تکنیکه که له ئه‌نجامدا ده‌بێته فۆڕم و ده‌وری کارگێڕانی بابه‌ته‌که زێده‌تر ده‌کا... دیاره ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ به شێوه‌ی پچڕا‌و بنوێنرێ ده‌بێته خه‌یاڵی که‌سێکی نه‌خۆشی شیزۆفڕنیک... ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا دوو جۆره خه‌ونمان هه‌یه: خه‌ونی ئاڵۆز و خه‌ونی که‌شف یان داهێنه‌ر. خه‌ونی ئاڵۆز تایبه‌تی نه‌خۆشه ره‌وانییه‌کانه که ره‌نگه پانتایه‌کی به‌رینی هه‌بێ به‌ڵام ئاڵۆز و پچڕپچڕه. که‌سێکی شیزۆفڕنیک توانای رێک‌وپێک کردنی خه‌ونه‌کانی نیه. به‌ڵام ئه‌رکی هونه‌رمه‌ند کۆکردنه‌وه و رێک‌وپێک کردنی ئه‌و خه‌ونانه‌یه، بۆوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ناو چیرۆکه‌که‌ی شوێن‌دانه‌ر بێ! ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له کۆمه‌ڵگای مه‌دا چۆن ئه‌بینی؟ ـ به داخه‌وه ئێمه که‌متر له خۆمان و به‌رهه‌مه‌کان ئه‌کۆڵینه‌وه و ه‌رخنه‌کارییان ئه‌که‌ین. ئه‌سڵه‌ن ره‌خنه پێویستی به به‌ستێنی فه‌لسه‌فی هه‌یه له کۆمه‌ڵگای مه‌دا. به هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئه‌ندێشه فه‌لسه‌فییه‌وه... ره‌خنه‌ی بنه‌ڕه‌تیشمان نه‌بووه. هه‌ڵبه‌ت له باتی ئه‌وه تا دقت بخوازێ... بده و بگره و باندبازی ئه‌ده‌بیمان هه‌یه، تا دڵت بخوازێ رقه‌به‌رایه‌تی هیچ و پووچمان هه‌یه... له‌و حاڵه‌شدا هه‌نێ نووسه‌ری لاوی جێی هیوامان هه‌یه که دوور له‌و رقه‌به‌رایه‌تییه بیریان لای ئه‌ده‌بیاته... ره‌نگه هۆکاری ئه‌و ئاڵۆزییه له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خۆبه‌زل‌زانینه‌ی که له هه‌مووماندا هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌موومان ببینه ته‌ڵخه‌ک و لاسایی پیاوه گه‌وره‌کان بکه‌ینه‌وه. ئه‌مه قسه‌ی دۆستێکی گه‌نجی خحۆمه و لام وایه بۆچوونێکی به‌جێیه! هه‌ر چی بێ ره‌خنه به‌شێکی گرینگی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگییه. شتێ تریش؛ تا نووسه‌ری پیشه‌یی له‌م وڵاته‌دا نه‌بێ، ئه‌ده‌بی پیشه‌ییشمان نابێ! باشه چیرۆک‌نووسی هاوچه‌رخی مه، به بێ بیره‌وه‌ری مێژوویی ئێمه هاتۆته گۆڕ؟ ـ به‌ڵێ، ئه‌و راسته که ئێمه له ژێر کارتێکردنی ئه‌ده‌بی رۆژئاوا بووینه. به‌ڵام بێ‌گومان به هۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌وه که له درێژه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بیماندا بوومانه، به هۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌مانه، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته تێکه‌ڵاوی بیر و بڕوای ئایینی بووه و جگه بایه‌خی ئه‌ده‌بی، بایه‌خی دیکه‌شی هه‌یه. به‌ڵام به داخه‌وه که‌متر لێکۆڵینه‌وه هه‌بووه له سه‌ریان... به‌ره‌ی سێهه‌می نووسه‌رانی ئه‌مڕۆی ئێمه به چ روانگه‌یه‌که‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه؟ ـ ئێمه به‌ره‌ی دوای شۆڕشین. هه‌رچه‌ند ئه‌م ده‌وره‌ش له ده‌وره‌ی پێش شۆڕش نه‌پساوه، به‌ڵام هه‌نێ جیاوازه... پێش له شۆڕش بۆچوونه‌کان جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو... ئێسته بۆچوونه‌کان، ده‌نگه‌کان زێده‌ترن و هه‌ر ئه‌م چه‌ند ده‌نگ بوونه، بۆته هۆی جیاوازیمان. له ئه‌ده‌بی چیرۆکی ئه‌مڕۆدا، که‌م نووسه‌ر هه‌نه له نووسه‌رێکی دیکه بچێ. ئه‌مه‌ش بۆته جۆره دێموکڕاسییه‌کی ئه‌ده‌بی. رای تایبه‌تی من ئه‌وه‌یه که تایبه‌تمه‌ندی ئاشکرای نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و جیددی ئه‌ده‌بی ئایدۆلۆژیک نه‌بوونی ئه‌وانه. بابه‌تی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای مه فه‌رهه‌نگییه. به‌ر له‌وه‌ی بۆچوونێکی تایبه‌تمان هه‌بێ پێویستمان به په‌روه‌رده‌ی ئه‌خلاقی هه‌یه. به خۆشییه‌وه تایبه‌تمه‌ندی به‌ره‌ی سێهه‌می چیرۆک‌نووسان، یه‌کیان ئه‌وه‌یه که وه‌ک کێشه‌یه‌ک بیر له ئه‌ده‌بیات ئه‌کاته‌وه. هه‌نێ نووسه‌ری هاوپله‌مان هه‌یه که به هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان بۆشایی نه‌بوونی هه‌بوونی نووسه‌ری گه‌وره‌یان پڕ کردۆته‌وه و هه‌رکامه‌یان دۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یان کردۆته ئه‌ده‌بێکی بگۆڕ و حه‌تم ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی سبه‌ینێ سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن له سه‌ر شانی ئه‌وان ئه‌وه‌ستن. ئه‌و کۆڕانه‌ی که رۆمانی ساڵ هه‌ڵده‌بژێرن، چۆنن؟ ـ به خۆشییه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه یارمه‌تی ئه‌داته گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رده‌م. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که داوه‌ره‌کان له ناسناوترین سیمای ئه‌ده‌بی ئێستای ئێرانن. هه‌ڵبه‌ت هه‌نێ کێشه‌شیان هه‌یه و به هۆی که‌م‌بوونی که‌سانی وه‌ک ئه‌وان ـ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ره‌نگه چاکه‌ش بێت، ناچار ده‌بن له یه‌ک داوه‌ر بۆ چه‌ند شوێن که‌ڵک وه‌رگرن. هه‌ڵبه‌ت ئاماده بوونی که‌سانی وا پسپۆڕ ئاسایشی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌پارێزێ. به رای من له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کتێبانه‌دا ڕووڕاستی و ئازایه‌تییه‌ک هه‌یه که بۆته جێی شانازی کۆمه‌ڵی رووناکبیرانی ئێمه. هه‌وڵدانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه بۆ گه‌شه و په‌ره‌ی ئه‌ده‌بیات پیرۆزی و به‌رده‌وام بێ! پرۆفایل: _ ئه‌بو توراب خوسره‌وی ساڵی 1335ی هه‌تاوی له شاری (فسا) له باشووری ئێران له دایک بووه. _ له ساڵه‌کانی 1348 و 49 ی هه‌تاوی له شاری (اصفهان) قوتابی نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئێرانی هوشه‌نگ گولشیری بووه. _ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی لیسانسی په‌روه‌رده‌یه. _ خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی یه (3 کۆمه‌ڵه چیرۆک، 3 رومان و کۆمه‌ڵه وتاری ئه‌ده‌بی). _ ساڵی 1382ی هه‌تاوی خه‌ڵاتی باشترین رومان نووسی له ناوه‌ندی گولشیری وه‌رگرتووه. |