رێنێسانس نیوز/ ستۆکهۆڵم 2010.02.06 - 22:52  "که‌س ئاگای له پشیله ئێرانییه‌کان نییه"
ژماره‌یه‌ک له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و مۆسیقا سه‌ربزێوه‌ی که به‌همه‌نی قوبادی کردبوویه بابه‌تی دوایین فیلمی خۆی، به گه‌شتێکی هونه‌ری گه‌یشتوونه باکووری ئه‌ورووپا و به ته‌مان له هۆڵه‌کانی شانۆی چه‌ند شارێکی سوێد، له‌گه‌ڵ ئه‌ویندارانیان ده‌ستله‌ملان بن.
هونه‌رمه‌ندانی گرووپی "ڤۆیس ئۆف چه‌ینج"، که یه‌که‌م گرووپی ئاشکرای "هیپ هۆپ"ی ئێرانییه، پێکهاتووه له‌و لاوه هونه‌رمه‌ندانه‌ی که مۆسیقایان کردووه‌ته ئامرازی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی ئێستای ئێران. ئه‌و هونه‌رمه‌نده لاوانه، که هه‌ر کامیان سه‌ر به گروپێکی بچووکترن و له وڵاتی خۆیان ته‌نیا له ژێرخان و حه‌شارگه‌کاندا توانیویانه به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن، وێده‌چی راسته‌وڕاست له په‌رده‌یه‌کی دوایین فیلمی به‌همه‌نی قوبادییه‌وه هاتبن، به‌ڵام تووڕه‌تر له‌وان. گرووپی هیپ هۆپی "ڤۆیس ئۆف چه‌ینج"، له ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی لاوی ئێرانی پێکهاتووه، که هه‌موویان ئێستا دانیشتووی رۆژئاوان، به‌ڵام یه‌کێک له‌وان پێشتر له ئێران و ته‌نیا له حه‌شارگه‌دا رووبه‌ڕووی ئۆگرانی بووه‌ته‌وه. مه‌نسوور حوسه‌ینی، ده‌رهێنه‌رێکی شانۆ که رێکخه‌ری ئه‌و گه‌شته هونه‌رییه‌ی ئه‌و گرووپه ئێرانیانه‌یه، به رۆژنامه‌ی (سید سڤێنسکان) ده‌ڵێ: "ئه‌و گه‌شته بۆ من به‌ر له هه‌موو شتێک په‌یوه‌ندیی به ئازادییه‌وه هه‌یه... ئازادی بۆ هونه‌ر و بۆ وشه. هونه‌ر هه‌میشه عه‌وداڵ بووه به دوای وشه‌ی ئازاد‌دا. به‌ڵام ئێران وڵاتێکه که تێیدا هیپ هۆپ و دیکه‌ی ژانره مۆسیقییه‌کان به "هونه‌ری شه‌یتانی" به‌ناو ده‌کرێن. ئه‌وه زۆر ترسناکه." یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و گه‌شته، بێژه‌ری هیپ هۆپ "غۆوغان"ـه. رێکخه‌رانی گه‌شته‌که، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بتوانێ به‌دوور له مه‌ترسی تێیدا به‌شدار بێ، له سه‌ره‌تاوه باسی به‌شداریی "غۆوغان"یان له گه‌شته‌که‌دا نه‌کردبوو. حوسه‌ینی سه‌باره‌ت به‌و هونه‌رمه‌نده کچه ده‌ڵێ: ئه‌و له ئێران ته‌نیا له پێش چاوی گرووپی نزیک به په‌نجا که‌سی و له ژێر زه‌وی و حه‌شارگه‌کاندا گۆرانیی گوتووه، به‌ڵام لێره بۆ یه‌که‌مجار بۆ بینه‌رانی زیاتر له په‌نجا گۆرانی ده‌ڵێت. ده‌قی گۆرانییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه لێک جیاوازن، به‌ڵام هه‌موویان له ره‌خنه‌کردنی دۆخی سیاسیی ئه‌ورۆی ئێران‌دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه. بۆ نموونه گرووپی "سیمورغ" که له ئینگلیزه‌وه هاتوون، تێکه‌ڵاوێک له مۆسیقای کلاسیکی ئێرانی و "راپ" تێکه‌ڵ ده‌کا و شێعره‌کانیشی ئی شاعیرانی ئێرانین که قسه‌یان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌ورۆی ئێران هه‌یه. ـ هه‌موو ده‌قه‌کانی "غۆغان" باس له به‌رته‌سکبوونی ئازادییه‌کانی ژنان ده‌که‌ن له ئێران. شاهین نه‌جه‌فی، که ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت، ته‌نیا له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ئێستای ئێران گۆرانی ده‌ڵێ. ئه‌و زۆر تووڕه‌یه و گۆرانیبێژێکی گه‌وره‌یه له ناو ئێرانییه‌کاندا. ده‌بێ سپاسی نه‌جه‌فی بکه‌ین که ته‌نانه‌ت حه‌فتا ساڵه‌کانیش گوێ له هیپ هپۆ و راپ ده‌گرن ـ مه‌نسوور حوسه‌ینی وا ده‌ڵێ. سه‌وگه‌ند، کچه هونه‌رمه‌ندێکی 23 ساڵه، له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ئه‌ویش یه‌کێکه له به‌شدارانی ئه‌و گه‌شته. ـ ئه‌من گۆرانی بۆ ئه‌و ژنانه ده‌ڵێم که ئێستا له ئێرانن. ئه‌وه که توانیومه بێمه ئێره و گۆرانی بڵێم، بۆ من ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه. ئه‌من ده‌بینم که کچانی ئه‌ورووپا چۆن ده‌ژین و ڕه‌وشی کچانی ئێرانیش ده‌بینم. بۆ نموونه ده‌بینم ئه‌وان له ژێر کام ڕێسای جلوبه‌رگدا ده‌ژین ـ سه‌وگه‌ند ده‌ڵێ. |