رێنێسانس نیوز 2010.02.06 - 13:20 زیاتر له 40 وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ، له بڵاڤۆکێکدا که بڕیاره له رۆژنامه‌ی (نیۆیۆرک تایمز)دا بڵاو بکرێته‌وه، وێرای به "ناشارستانی" زانینی سه‌رکۆماری ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، "سه‌رکوتی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی ئێران" مه‌حکووم ده‌که‌ن و یه‌کێک له واژۆکه‌رانی ئه‌و بڵاڤۆکه‌ش پێی وایه که "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌بێ په‌لکێشی به‌ر ده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاها بکرێ." رۆژنامه‌ی (هارێتس) له ژماره‌ی دوێنێ(هه‌ینی)ی خۆیدا بڵاویکرده‌وه که وه‌رگری پێشووی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێڵ، "ئێلی وه‌یزڵ" ده‌ستی کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی واژۆی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ بڵاڤۆکێک به دژی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکۆماره‌که‌ی، که بڕیاره له رۆژنامه‌ی (نیۆیۆرک تایمز)دا بڵاو بکرێته‌وه. له‌و بڵاڤۆکه‌دا، که (هارێتس) نموونه‌یه‌کی لێ دیوه، پرۆژه ناوکییه‌که‌ی ئێران به "مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی" ده‌زانرێ و "سه‌رکوتی به‌ربڵاوی مافه ئینسانییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران"یش مه‌حکووم ده‌کرێ. وه‌رگره‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵ "ئێلی وه‌یزڵ"، له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێکیشی له سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا ده‌ستپێکردووه بۆ له‌قاودانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له پارله‌مانی له‌هیستان و ئیتالیا قسه‌ی بۆ سیاسه‌تمه‌درانای ئه‌و وڵاتانه کردووه. "وه‌یزڵ" له‌و هه‌وڵانه‌یدا جه‌ختی کردۆته‌وه که "ره‌وا نییه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ک سه‌رکۆماری نیزامێک ئینکاری کۆمه‌ڵکوژیی یه‌هودییه‌کان بکا به‌ڵام سزا نه‌درێ" و داواشی له ده‌وڵه‌تدارانی ئه‌ورووپا کردووه که یارمه‌تی بده‌ن به به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی ئاڵقه‌ی ئابڵۆقه ئابوورییه‌کان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێڕان. ناوبراو هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌درانی ئه‌ورووپای له نیه‌ته‌کانی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاگادار کردۆته‌وه، که ئه‌و به "فه‌رته‌نه نانه‌وه" به‌ناوی کردووه و داواشی کردووه چیدیکه خۆ له سزادانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نه‌بوێردرێ. له لێدوانێکیشدا بۆ (هارێتس) ئه‌و وه‌رگره‌ی خڵاتی نۆبێڵ داوا ده‌کات، به تاوانی "فه‌رته‌نه‌نانه‌وه و هه‌وڵی ئاشکرا بۆ کۆمه‌ڵکوژی"، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌لکێشی به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاها بکرێ. شیاوی ئاماژه‌یه ه‌که چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستاش چوارده وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا بۆ مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، پشتیوانیی خۆیان له شیرینی عێبادی راگه‌یاندبوو. |