شەو، شەوی دەستەبرا، دەستەکانت نزم بگرە. دواجارە تۆ ئەدوێنم! دەستەکانت نزم بگرە با ڕۆحی لە ناکاوم لێ دابڕاو لە دووری خاک دانەڕووخٌێت! « مانگ » شەوگار داوەشاوە! ئەمن مانگ دەگوازمەوە و خەڵک دەڵێن: « سەیر کەن ئەم کابرایە ڕووتە »! « دوڕگە » دوڕگەیەکم پێنیشاندە لە وێندەرٌێ شەپۆل یاسای سنوور دانەڕێژێت دارماڵی تەریکی و تەکانەوە؛ دوڕگەیەک لێوڕێژی سەگەلی تەنیایی. پێم نیشاندە! نەکا ناشارەزا ڕۆژێک ڕێم تٌێی کەوێت! « چرپا » لە شێعرمدا بەردەوام چرپایەک ڕووئەدات. چرپایەک بۆ ئاشتی بۆ سروشت و خۆشەویستی. لە شێعرمدا بەردەوام گۆڕێکیش ڕووئەدات. |