رێنێسانس نیوز/ رادیۆ نه‌وا 2010.02.04 - 20:51 سه‌رۆکوه‌زیری پێشووی ئێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشنیاری كورده‌كانم ره‌تكرده‌وه، جارێكی دی نه‌كرامه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیری ئێراق. له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حه‌یات)، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكوه‌زیری پێشووی ئێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه که له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا دژایه‌تیی پێشنیاری كورده‌كانی كردووه سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، بۆیه‌ش له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره گه‌وره‌كانه‌وه بۆ جاری دووه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیر. جه‌عفه‌ری گوتیشی "پێشنیاره‌كه‌ی من هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك پارێزگایه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌یه من ته‌نیا داوام كردبوو په‌له نه‌كرێت له دیاری‌كردنی چاره‌نووسی ئه‌و پارێزگایه‌دا. سه‌باره‌ت به دووباره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری داهاتوو، جه‌عفه‌ری ئاشكرای كرد که ئه‌و پرسه گه‌ل دیاری ده‌كات و تائێستاش بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه.
|