رێنێسانس نیوز 2010.02.04 - 20:02 له به‌رایی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانگه‌لی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تی یادی بکرێته‌وه، راپێچکردنی لاوان و چالاکانی خوێندکاری و داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ په‌ره ده‌ستێنێ و ته‌نیا شه‌وی رابردوو دوو رۆژنامه‌نووس و کچه نووسه‌رێک گیراون. سایته‌کانی نزیک له میر حوسێنی موسه‌وی بڵاویان کرده‌وه که " بهار تراکمه"، کچی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی یوونس تراکمه، شه‌وی رابردوو (چوارشه‌ممه) له ماله‌که‌ی خۆیدا گیراوه و ئه‌وه‌شیان روون کردۆته‌وه که ئه‌وه دووهه‌م منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا راپێچی گرتووخانه ده‌کرێ. هاوکات له‌گه‌ڵ گیرانی ئه‌و کچه نووسه‌ره، رۆژنامه‌نووسێکی دیکه‌ی ئێڕانی، که له رۆژنامه‌کانی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازدا کاری کردووه، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا قۆڵبه‌ست کراوه. ژماره‌یه‌ک له هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌وڵه‌ت شه‌وی رابردوو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، ئومێد مێهره‌گان و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆته‌وه. له هێرشێکی دیکه‌ی شه‌وی رابردوودا، ژنه رۆژنامه‌نووسێک که له به‌شی هونه‌ریی رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد"دا کار ده‌کا، قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی گرتووخانه کراوه. نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس نوشین جه‌عفه‌ری، ته‌مه‌ن 22 ساڵه، که به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هاوینی رابردوو له چالاکییه سیاسییه‌کاندا به‌شدار نه‌بووه، شه‌وی چوارشه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه گیراوه، به‌ڵام له شوێنی به‌ندکردنی هیچ زانیارییه‌ک به سایته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز نه‌گه‌یشتووه. رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه، کاوه کرماشانی، چالاکی داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ و یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسه دیاره‌کانی کورد، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری کرماشان قۆڵبه‌ست کرا. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرتێکی سایتی خوێندکاریی "ئه‌میر که‌بیر" هوروژمی گرتنی چالاکنی خوێندکاریش ده‌ستی پێکردووه و له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌وه زیاتر له 12 چالاکی خوێندکاری له ماله‌کانی خۆیاندا گیراون و ده‌ستیش به سه‌ر کۆمپیوته‌ر و دیکه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیاندا گیراوه. میر حوسێنی موسه‌وی و مێهدیی که‌ڕووبی، له دوو لێدوانی جیاوازدا داوایان له خه‌ڵکی ئێران کردووه له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و شیمانه ده‌کرێ ئه‌و هوروژمه نوێیه‌ی گرتنی چالاکانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری، په‌یوه‌ندیی به نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و ساڵوه‌گه‌ڕه‌وه هه‌بێ. |