رێنێسانس نیوز؛ وۆڕڵد بۆڵتن 2010.02.04 - 19:06 سه‌رۆکی شاره‌وانیی شاری ئامه‌د، له دۆزێکدا که به‌هۆی به‌ناوکردنی هێزه‌کانی په‌که‌که به "گه‌ریلا" له دژی کرابۆوه، بێ‌تاوان هاته ئه‌ژمار. ناوبراو له داکۆکۆینامه‌که‌یدا کێشه‌ی کوردی به "تراژیدی" و "شه‌ڕی براکوژی" به‌ناو کرد و ده‌ستنیشانی کرد که "له پێناو کۆتاییهاتنی ئه‌و تراژیدییه‌دا" ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌کار کردووه. سه‌رۆکی شاره‌وانیی شاری ئامه‌د عوسمان بایده‌میر، که له میانه‌ی وته‌یه‌کدا و دوای گیرانی 52 سیاسه‌تمه‌داری کورد، هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵی رابردووی رۆژی جیهانیی ئاشتیدا، هێزه‌کانی په‌که‌که‌ی به "گه‌ریلا" به‌ناو کردبوو، له لایه‌ن ژووری شه‌شه‌می دادگای که‌تنه دژواره‌کانی شاری ئامه‌ده‌وه دادگایی کرا. داواکاری دۆزه‌که، به تاوانی ئه‌وه‌ی به "پروپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و نایاسایی" به‌ناوی کردبوو، له دانیشتنه‌که‌دا سکاڵاکه‌ی بۆ گرووپی دادوه‌ران خوێنده‌وه که تیایدا، ده‌قی قسه‌کانی بایده‌میر له‌و دوو کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا دووبار کرابۆوه. عوسمان بایده‌میر لای خۆیه‌وه، وێرای داننان به‌وه‌ی که ئه‌و له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌کار کردووه، راشیگه‌یاند که ئه‌وه به ئامانجی پروپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوی ناوبراو نه‌بووه. بایده‌میر: ئه‌من ئه‌و رووداوانه‌ی 30 ساڵه له وڵاتی ئێمه‌دا روو ده‌ده‌ن، به تراژیدی ده‌زاانم. رۆڵه و نه‌وه‌کانی ئه‌وانه‌ی که پێکه‌وه کۆماریان دامه‌زراند، که‌وتوونه دۆخێک که گولله به یه‌کتره‌وه ده‌نێن. ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌م بۆ کۆتایی هێنان به‌و تراژیدییه ده‌کار کردوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هه‌ست به ئازاره‌کانی که‌سوکاری کوژراوه‌کانی هه‌ردوو لا ده‌کات و روونیشی کرده‌وه که "ئامانجی هه‌موو گوته و لێدوانه‌کانم گه‌یشتن به ویژدانێکی هاوبه‌شه، بۆ کۆتایی هێنان به پێکدادانه‌کان." دادگا له حوکمه‌که‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووه که "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ده‌ستدا نییه که ده‌کارکردنی ده‌سته‌واژانه به مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده‌کردن بسه‌لمێنێ" تۆمه‌تلێدراو ئازاد ده‌کرێ. |