چه‌ند بێزارم له بێشه‌رمی ئاو، له گڤه گڤی با، له بێ سۆزی تۆ. به‌م هه‌موو خه‌مه‌وه، هیچ ئاوازێ نامژه‌نێ سێبه‌ری تۆش له حه‌سره‌تم نابێته‌وه که‌چی ساردیت له‌کلوه‌به‌فرێکی سه‌رما برد‌و ده‌چێ، باڵی شۆڕ شۆڕ کردۆته‌وه به سه‌رما واخه‌ریکه ده‌م پیشێنی. چه‌ند گوناهه نیگای ئه‌وین له‌وێزگه‌ی به‌رددا، شه‌ق شه‌ق بوه ته‌مه‌ن، چاوی باخچه‌شم مات. چیت لیم ده‌وێ؟ تۆ! شێت ترین هه‌ناسه‌ی با...! ده لێگه‌ڕێ با که‌شتی روحم ره‌ت بێ، با زریان بم دا له یه‌خه‌ی خۆی با خاڵی ببمه‌وه له مان.
کوێستان عومه‌رزاده 14،01،2010 |