RSS Feed

      

چوارشه‌ممه، ۲۴‌ی مای ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  هه‌واڵ »» حقوقی           ئه‌م لینکه [411] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

ده‌یان که‌سایه‌تیی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له‌ گرتووخانه‌کانی ده‌ه‌وڵه‌تدان

 

رێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت

2010.01.29 - 22:19

 

له‌ هوروژمی قۆڵبه‌ستکردنی مامۆستایانی ئایینیی کوردستاندا، ده‌یان که‌س راپێچی گرتووخانه‌کان و چاره‌نووسی به‌شێک له‌وانه‌ تا ئێستا بۆ که‌سوکاریان روون نه‌بۆته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ کاروباری بزووتنه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی ـ دینییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ راپۆرتێکدا بۆ رێنێسانس نیوز رایگه‌یاند که‌ ده‌یان مامۆستای ئایینی و که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیی شار و گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، راپێچی گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان کراون و به‌شێک له‌وانیش به‌ گیرانی درێژخایه‌ن و چاره‌نووسی هێندێکیشیان تا ئێستا روون نییه‌.

 

به‌شێک له‌و گیراوانه‌ به‌وه‌ تاوانبار ده‌کرێن که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ رێکخراوه‌ دینییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌وه‌ هه‌بێ، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێک له‌و گیراوانه‌، که‌ بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی ئێمه‌ دواوه‌، زۆربه‌ی ئه‌و گیراوانه‌ شارۆمه‌ندانی ئاسایی و له‌ هێندێک حاڵه‌تدا پێشنوێژی مزگه‌وته‌کانن.

 

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه‌ که‌ هه‌وڵی زۆریان داوه‌ که‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ هۆکاری گیرانی که‌سوکاره‌که‌یان به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکی ئه‌رێنییان ده‌ست نه‌که‌وتووه‌.

 

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رێنێسانس نیوز که‌وتوون، له‌ ماوه‌ی رابردوودا دوو پێشنوێژی مه‌هابادی، به‌ ناوه‌کانی مه‌لا شه‌فیع بورهانی و مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان فه‌تاحی ده‌ستبه‌سه‌ر کران که‌ نۆ که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ گیرا.

 

ناوی به‌شێک له‌ گیراوان به‌و شێوه‌یه‌

مه‌لا سه‌یفوڵا حوسه‌ینی (جوانڕۆ)، مه‌لا حوسێنی دارابی (سه‌رپێڵی زه‌هاو)، مه‌لا جومعه‌ تایشه‌یی (سه‌رپێڵی زه‌هاو) مه‌لا شه‌فێع بورهانی (مه‌هاباد)، مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی فه‌تاحی (مه‌هاباد) مه‌لا ئه‌حمه‌د سنه‌یی، ئیبراهیم ره‌سووڵی، ئه‌یوب که‌ریمی، ئه‌سکه‌نده‌ر ئیسماعیلی، محه‌مه‌د ره‌سووڵ پینه‌دۆز، ئه‌بوبه‌کر شه‌کره‌، فه‌قێ محه‌مه‌د، و دوو که‌س به‌ ناوه‌کانی سیامه‌ک و عه‌بدوڵا (به‌ گشتی له‌ مه‌هاباد).

 

هه‌روه‌ها له‌ شاری بۆکانیش ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی مه‌زهه‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی گیراون که‌ ناوی به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن: مه‌لا محه‌مه‌د برایی، عه‌بدوڵا خه‌یات، حوسێن جه‌وادی، مه‌لا محه‌مه‌د، مامۆستا عوسمان و هێمن، حیسامه‌دین، سدیق. هه‌روه‌ها له‌ شاری سنه‌ش مه‌لا ئه‌یوبی گه‌نجی گیراوه‌.

 

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [411] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.