RSS Feed

      

سێ‌شه‌ممه، ۲۸‌ی فێوریه‌ی ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  هه‌واڵ »» حقوقی           ئه‌م لینکه [444] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

گرووپێکی دژی‌ ئه‌شکه‌نجه‌ له‌ دۆخی گرتووخانه‌ی ئئیمرالی ده‌کۆڵێته‌وه‌

 

رێنێسانس نیوز

2010.01.28 - 21:49

 

گرووپێکی ئه‌وروپیی دژی ئه‌شکه‌نجه‌ دوو رۆژه‌ له‌ دورگه‌ی ئیمرالییه‌ و له‌ بارودۆخی رێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌. ئه‌و سه‌ردانه‌ دوای شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تیی کورده‌کاندا دێت که‌ سه‌باره‌ت به‌ جێگۆڕكێی ئه‌و دواییه‌ی رێبه‌ره‌که‌یان له‌خۆیان نیشان دابوو.

 

دوای ئه‌وه‌‌ی رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ژوورێکی نوێی گرتووخانه‌ی ئیمرالی گوێزرایه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ له‌ دۆخی گرتووخانه‌ نوێکه‌ی رازی نییه‌ که‌ تێیدا تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه‌. یه‌کدابه‌دووی ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆجالان، کورده‌کانی باکووری کوردستان، له‌ شاره‌کانی کوردستان و تورکیا ده‌ستیان دایه‌ هوروژمێکی خۆپیشاندان و سه‌رئه‌نجام وه‌زاره‌تی دادی تورکیا بڕیاری گۆڕانکاریی نوێی دا له‌ ژووره‌که‌ی ئۆجالاندا.

 

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (توده‌ی زه‌مان) دوای جێبه‌جێکرانی بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی داد له‌مه‌ڕ ژووره‌که‌ی ئۆجالان، وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گرووپێکی ئه‌ورووپیی دژی ئه‌شکه‌نجه‌ی بانگهێشتی وڵاته‌که‌ی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی "ستانداردی نێونه‌ته‌وه‌یی" گرتووخانه‌که‌یان پیشان بدات.

 

عه‌بدوڵا ئۆجالان، ماوه‌ی 11 ساڵ‌ تاقه‌ گرتووی ئیمرالی بوو و سه‌رئه‌نجام، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپیی دژی ئه‌شکه‌نجه‌ ناڕه‌زایه‌تیی نیشاندا له‌وه‌ی ئه‌وان به‌ "پێشێلکردنی مافه‌ مرۆییه‌کانی ئۆجالان" به‌ناویان کردبوو، حه‌وت گیراوی دیکه‌ی په‌که‌که‌‌ بۆ گرتووخانه‌که‌ گوازرانه‌وه‌.

 

گرووپێکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا به‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشتۆته‌ دورگه‌ی ئیمرالی و له‌گه‌ڵ سه‌ردۆگه‌ری دورگه‌که‌ کۆبۆته‌وه، به‌ڵام روون نییه‌ که‌ ئۆجالانیان دیبێ یان نا.

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [444] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.