رێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت 2010.08.25 - 21:00 هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ هێرشیان کردۆته سه‌ر بازاڕێکی سنووریی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بڕێکی زۆر که‌لوپه‌ل و چه‌ند ترومبێلێکی هاووڵاتیانیشیان سووتاندووه. بازاڕه‌که له خاکی باشووری کوردستاندا هه‌ڵکه‌وتووه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (رێنێسانس نیوز) که‌وتوون، سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) ژماره‌یه‌ک له هێزه جه‌کداره‌کانی ئێران سنووری هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندووه و له سێ کیلۆمه‌تریی خاکی باشووری کوردستاندا و له بازاڕی "سیپاران" له ناوچه‌ی خواکورک، بڕێکی زۆر که‌لوپه‌ل و دوو ترومبێلی کاسبکارانی کوردیان سووتاندووه. شایه‌دحاڵێکی رووداوه‌که پێی راگه‌یاندین که هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له هێرشه‌که‌یاندا، وێرای سووتاندنی ئه‌و که‌لوپه‌لانه، سووکاتییه‌کی زۆریشیان به کاسبکارانی رۆژهه‌ڵاتیی بازاڕه‌که کردووه. ئه‌و هێرشه‌ی چه‌کداره ئێرانییه‌کان ته‌نیا رۆژێک دوای تۆپبارانی گوند و مه‌زراکانی بناری قه‌ندیل ده‌ستی پێکردووه که تێیدا هاووڵاتییه‌کی باشووری کوردستان بریندار و حه‌وت گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستانیش گیانیان له ده‌ست دابوو. شایه‌دحاڵه‌که ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه که تۆپخانه‌کانی ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی بناری قه‌ندیل، له سنووری خواکورکیشه‌وه خاکی باشووری کوردستانیان تۆپباران کردووه که تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی ده‌ست نه‌که‌وتووه. ئه‌وه یه‌که‌مجار نییه کۆماری ئیسلامیی ئێران له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستاندا هێرش ده‌کاته سه‌ر کاسبکارانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. (رێنێسانس نیوز) له ژماره‌ی رۆژی 31ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1388دا بڵاوی کردبۆوه که سوپای پاسداران له قوڵایی خاکی باشووری کوردستاندا بایی 100 ملوێن تمه‌ن که‌لوپه‌لی کاسبکارانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان سووتاندووه. رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزیش ساڵی رابردوو راپۆرتێکی تێر وته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو کردبۆوه. |