رێنێسانس نیوز 2010.08.25 - 20:05 سایتێکی سه‌ر به سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێ که هێزه‌کانی سه‌ر به سوپای به‌یتولموقه‌ده‌س گۆیا توانیویانه پێنج که‌س له ئه‌ندامانی گرووپێکی کوردی بکوژن. سایتی (فارس نیوز) نووسیویه‌تی که له پێکدادنێکدا "له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان" پێنج که‌س له ئه‌ندامانی گرووپێکی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی کوژراون. رێنێسانس نیوز له ژماره‌ی دوێنێی خۆیدا بڵاوی کردبۆوه که دوو چه‌کداری کوردی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، له ئه‌نجامی هێرشی که‌سانێکی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی سه‌وڵاوا کوژراون و سایتی فارس نیوز وێرای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی کوژرانی دوو چه‌کداره کورده‌که، که سایته‌که به "ئه‌ندامی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان" ناساندوونی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که له‌و شه‌ڕه‌دا پێنج ئه‌ندامی "گرووپێکی زیدی ئینقلاب" کوژراون. تا ئێستا هیچکام له حیزبه کوردییه‌کان به‌رپرسیاره‌تیی کوشتنی ئه‌و دوو کورده چه‌کداره‌ی ده‌وڵه‌تیان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسدران له لێدوانێکدا بۆ فارس نیوز پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی به کوشتنی ئه‌و دوو چه‌کداره تاوانبار کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کردووه که "هه‌زار جار تۆڵه‌یان ده‌که‌ینه‌وه." |