رێنێسانس نیوز 2010.08.25 - 19:45 به‌رپرسێکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێ که به‌رپرسانی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و سیاسیی تورکیا له گه‌ڵ ئۆجالان کۆبوونه‌ته‌وه. "جه‌واد ئۆنه‌ش"، جێگری پێشووی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا ـ میت ـ له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ئاشکرای کرد که سه‌رتا به‌رپرسانی سه‌ربازی، له 2006دا کاربه‌ده‌ستانی میت و دواتریش به‌رپرسانی سیاسیی ده‌وڵه‌تی تورک له گرتووخانه‌ی ئیمرالی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌ندکراوی په‌که‌که کۆبوونه‌ته‌وه. ناوبراو ره‌تی ده‌کاته‌وه که ئه‌و دیدارانه دانوستان بووبن به‌ڵام ده‌ستنیشانی ده‌کات که کاربه‌ده‌ستان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "ئاگر به‌ست یانیش چه‌کفڕێدانی په‌که‌که" ئۆجالانیان دواندووه. |