رێنێسانس نیوز 2010.08.25 - 18:40 پۆلیسی یۆنانستان سێ ئه‌ندامی باندێکی بازرگانیی مرۆڤی له باشووری وڵاته‌که‌ی گرتووه که به ژماره‌یه‌ک په‌ناخوازه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا به‌ڕێوه بوون. یه‌کێک له ئه‌ندامانی بانده‌که کورده کا تا ئێستا ناسنامه‌که‌ی ئاشكرا نه‌کراوه. ئاژانسی هه‌واڵی (BTA)ی بولگاری که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی روون کردۆته‌وه که دوو که‌سی سه‌ر به تۆڕێکی گه‌وره‌تری بازرگانی کردن به مرڤه‌وه، له شاری "پێترا" له باشووری یۆنانستان قۆڵبه‌ست کراون، له کاتێکدا بڕیار بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی دیکه‌ی ئه‌و تۆڕه ـ ژنێکی بولگاری ـ هه‌ژده په‌ناخواز بگه‌یه‌ننه ئیتالیا. تا ئێستا ناسنامه‌ی په‌ناخوازه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام پۆلیسی یۆنانستان به ئاژانسه‌که‌ی گوتووه که یه‌کێک له بازرگانه‌کان کورد و دووه‌که‌ی دیکه‌شیان هاووڵاتیی بولگارستانن و شیمانه‌ش ده‌کرێ به‌شێک له په‌ناخواخه‌کان کوردی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بن. |