ناوبراو گوتى"حکومه‌تى ئێران زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دۆلارى خه‌رج کرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى کاریگه‌ریى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى پارله‌مانى عێراق بنوێنێ، به‌ڵام له‌وهه‌وڵه‌یدا شکستى هێنا". بایدن گوتیشی"خه‌ڵکى عێراق ده‌نگیان به به‌رئه‌ندامه دڵخوازه‌کانى خۆیان دا، نه‌ک به‌وانه‌ى که ئێران مه‌به‌ستى بوو ده‌نگیان پێ بدرێت". کاربه‌ده‌ستانى کۆمارى ئیسلامىی ئێران به‌توندى ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که هیچ چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکیان له کاروبارى ناوخۆى عێراق ئه‌نجام دابێت، لایه‌نى ئێرانى پێیوایه که بوونى سه‌ربازانى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا هۆکارى ئه‌وئاڵۆزى ونائارامیانه‌یه که ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووى بۆته‌وه. له‌ماوه‌ى چه‌ندڕۆژى ڕابردوودا دوایین هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا عێراقیان به‌جێ هێشت، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌منیه‌ى که له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و ئه‌مریکا مۆرکرابوو سه‌باره‌ت به‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌وڵاته. به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه، ئه‌مریکا ده‌بێ تاکۆتایى ساڵى ٢٠١١ سه‌رجه‌م هێزه‌کانى خۆى له عێراق پاشه‌کشه پێ بکات، به‌ڵام تاکۆتایى ٢٠١١ نزیکه‌ى په‌نجا هه‌زار سه‌رباز له عێراق ده‌مێننه‌وه که ئه‌رکیان زیاتر ڕاوێژکارى و مه‌شق و ڕاهێنان ده‌بێ به هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى عێراق. جۆ بایدن هه‌روه‌ها ڕوونیشى کرده‌وه که هێز ولایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق "به‌م زووانه"حکومه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى پێکده‌هێنن. ناوبراو داواشى له‌به‌رپرسانى عێراق کرد حکومه‌تێک پێک‌بێنن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئیراده‌ى گه‌لانى عێراق بێت. جۆ بایدن که له‌سه‌رده‌مى حوکمڕانى جۆرج بوشى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکاوه تا ئێستا ١٣ جار سه‌ردانى عێراقى کردووه، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونه تایفى و مه‌زهه‌بیه‌کانى عێراقدا، داواى کرد که عێراق بۆ سێ ناوچه‌ى "شیعه، سوننه و کورد" دابه‌ش بکرێت که له‌لایه‌ن جۆرج بوشه‌وه ڕه‌ت کرایه‌وه و لایه‌نه عێراقییه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کى گشتى دژى ئه‌و پێشنیاره وه‌ستانه‌وه به‌تایبه‌ت لایه‌نى سوننه مه‌زهه‌ب. ئێستا ناوبراو له‌لایه‌ن باراک ئۆباماوه بۆ چاودێرى سه‌ر بارودۆخى عێراق ده‌ست نیشان کراوه. ناوبراو یه‌که‌م به‌رپرسى پایه بڵندى ئه‌مریکا نییه که قسه له‌سه‌ر شکسته‌کانى ئێران له عێراقدا ده‌کات. ئه‌ندامێکى باڵاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا به‌م دواییه ئاماژه‌ى به‌وه دابوو که ئێران به‌کرده‌وه‌کانى له‌عێراق ، له‌دژى به‌رژوه‌ندیه‌کانى خۆى هه‌نگاوى ناوه و هیچ قازانجێکى له"سه‌رمایه‌گوزاریه‌سیاسیه‌کانى"خۆى له‌و وڵاته‌دا نه‌کردووه. "پونێت تێلوار" له‌وباره‌وه به سایتى بى بى سى گوتووه"هه‌موو ده‌زانین ئێران هه‌وڵى داوه به شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو "سه‌رمایه گوزارى سیاسى" له‌عێراقدا بکات،به‌ڵام سودێکى ئه‌وتۆى له‌و سه‌رمایه گوزاریه نه‌بردووه". به‌بڕواى ناوبراو" له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵ و نیوى ڕابردوودا هه‌موو ئه‌و کاندا عێراقیانه‌ى که حکومه‌تى ئێران له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارله‌مان و پارێزگاکانیشدا پشتیوانى لێکردن،زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون". ناوبراو گوتیشى"ئێران هه‌وڵیدا سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنامه‌ى ئه‌منى نێوان عێراق و ئه‌مریکا گوشار دروست بکات که نه‌یتوانى،هه‌وڵیاندا به‌رله‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رجه‌م شیعه‌کان له‌ناو یه‌ک هاوپه‌یمانێتیدا کۆبکاته‌وه که شکستى هێنا،دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش هه‌رزوو هه‌ندێک لایه‌نى عێراقى بانگهێشتى تاران کرد تا جارێکى تر هه‌ردوو ئیئتیلافى شیعه‌کان بکاته‌وه یه‌ک و مامه‌ڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به پێکهێنانى حکومه‌تى داهاتووى ئه‌و وڵاته وه‌ڕێ بخات که له‌وه‌شیاندا سه‌رکه‌وتوونه‌بوون". سه‌رچاوه: سایتى "بى بى سى" فارسى |