ڕێنێسانس نیوز 2010.08.24 - 19:47 سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که، سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه و ڕژیمی ئێرانی به تووندی وشیار کرده‌وه. که‌جه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که هێزه‌کانی گه‌ریلا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بده‌نه‌وه. که‌جه‌که له سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌دا باس له گه‌مارۆی سه‌ر ئێران ده‌کات و ئاوها ده‌نوسێت: له کاتێکدا ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییوه گه‌مارۆ دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد نه‌بێته ئامانجی هێرشه‌کان و قۆناغی بێچالاکیی وه‌رچه‌رخێته قۆناغێکی ئاشتی هه‌میشه‌یی، ئێمه وه‌ک ته‌ڤگه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وته سه‌ر شانمان ئه‌نجامان دا. به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک که هیچ مایه‌ی تێگه‌یشتن نییه، ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و جاره‌یان نه‌ک هێزه‌کانی پژاک، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ هێزه‌کانی هه‌په‌گه و گه‌ریلاکانی یه‌کیه‌تی ڕزگاری دیموکراتیک ده‌کاته ئامانج. به تایبه‌ت له 13ی مانگی ئاگوستی ڕا، ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له باکووری کوردستان له دژی تورکیا قۆناغی بێچالاکی ڕاگه‌یاندووه. له کاتیکی به‌و شێوه‌یه‌دا هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له هێڵی نێوان ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی هه‌په‌گه، واتایه‌کی تری هه‌یه. که‌جه‌که له لێدوانه‌که‌یدا ئاوها باس له هێرشه‌کانی ئێران ده‌کات: له‌کاتیکدا هێزه‌کانی هه‌په‌گه قۆناگی بێچالاکییان ده‌ستپێکرد، ئیران ڕۆژێک دوای بڕیاره‌که‌ی ئێمه، له 14ی ئاگوسدا، به‌شیوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ ده‌ستی به تۆپباران کرد. له‌و هێرشه‌دا 3 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنێک له‌هه‌ریمی نێوان شاری وان و کێله‌ره‌ش، له 16ی ئاگوستدا گه‌ریلایه‌ک به ناوی مه‌زڵموم عه‌فرین به برینداری ده‌که‌وێته ده‌ست هێزه‌کانی ئێران و له‌جێدا شه‌هیدی ده‌که‌ن. له 18ی ئاگوستیشدا له ئۆپه‌راسۆنیک له‌هه‌مان هه‌رێم، چوار گه‌ریلای هێزی ڕزگاری دێموکراتیک که کاروخه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن. که‌جه‌که ده‌ستنیشانی ده‌کات که ئه‌و گه‌ریلایانه به به‌رخودانیکی بێوێنه گیانیان به‌خت کردووه. که‌جه‌که ده‌ستنیشانی ده‌کات که هێزه‌کانی هه‌په‌گه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه مافی وڵامدانه‌وه‌یان هه‌یه. سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که له به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا پرسیارێکی ئاوهای ڕووبه‌ڕووی ئێران کرده‌وه: ئایا ئه‌و هێرشه‌ی ئێران که له 13ی ئاگوستیدا له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی هه‌په‌گه ئه‌نجامی دا، بڕیاریکی ناوه‌ندییه؟ یان هه‌ڵوێستی لایه‌نێکی جودایه؟ پێویسته ئێران وڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان بداته‌وه |