ڕێنێسانس نیوز؛ 2010.08.24 - 19:23 ئه‌مڕۆ ئاشکرا بوو که له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا سێ گه‌ریلای هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، له لێدوانێکدا ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ڕاگه‌یاند. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌نه‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، ئه‌مڕۆ به ده‌رکردنی لێدوانێک زانیاری دا له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران.
هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕێکه‌وتی 16ی ئاگوستیدا، هه‌رێمی خواکورکی به سه‌ختی تۆپباران کردووه. له‌و تۆپبارانه‌دا 3 گه‌ریلا گیانیان به‌خت کردووه. هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلاکه به‌و شێوه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت: گه‌ریلا شه‌مسه‌دین دومان، ناسراو به قاره‌مان مارینۆس، له دایکبووی ساڵی 1984ی جۆله‌مێرگ. گه‌ریلا کیبار ئاتۆک، ناسراو به سه‌رحه‌د چه‌لێ، له دایکبووی ساڵی 1984ی جۆله‌مێرگ. گه‌ریلا به‌شیر نادرگه‌ردیانی، ناسراو به شاهین دێرسیم، له دایکبووی ساڵی 1992ی ئورمییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، له لێدوانه‌که‌یدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلا گیانبه‌خت کردووه‌کان و هه‌موو گه‌لی کورد کرد. هه ر وه ها له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی ئێران‌دا چوار گه‌ریلا له هه‌رێمی سه‌ڵماس گیانیان له‌ده‌ستدا. "یه‌کیه‌تی ڕزگاری دیموکراتیک" به‌ده‌ر کردنی لێدوانێک، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار گه‌ریلایه‌ی ڕاگه‌یاند. یه‌کیه‌تی ڕزگاری دێموکراتیک له لێدوانێکی نوسراودا سه‌رنج ڕاده‌کێشێته سه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که دوابه‌دوی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌ی که‌جه‌که و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، هێرشه‌کان ڕوویان له زیادبوون کردووه. یه‌کیه‌تی ڕزگاری دێموکراتیک، له لێدوانه‌که‌دا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنێکی سوپای پاسداران ده‌کات که له ڕێکه‌وتی 17ی ئاگوستیدا به پشتیوانی به‌کرێگیراوانی کورد له هه‌رێمی شپیرانی سه‌ربه سه‌ڵماس به‌ڕێوه چووه. له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا شه‌ڕ ڕوویداوه و که بۆته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار گه‌ریلای یه‌کیه‌تی ڕزگاری دێموکراتیک. له لێدوانه‌که‌دا به‌کرێگیراوانی هه‌رێمه‌که وشیار کراونه‌وه که ده‌ست له‌چه‌که‌کانیان به‌رده‌ن و به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌کان نه‌بن. ناسنامه‌ی گه‌ریلاکان به‌و شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه: گه‌ریلا عه‌زیز گولومسه‌ر، ناسراوبه شیار ملیتان. له‌دایکبووی ساڵی 1984ی ناوچه‌ی ده‌پی ئه‌لعه‌زیز. گه‌ریلا جه‌نگیز ئشک، ناسراو به ڕزگار موش ڕوناهی، له داییکبووی ساڵی 1981ی موش. گه‌ریلا شوان قامیشلۆ، ناسراو به مه‌زڵوم قامیشلۆ، له‌دایکبووی ساڵی 1986ی قامیشلۆ. هه‌روه‌ها گه‌ریلا ئایهان گه‌زیجی، ناسراو به کۆچه‌ر کۆچه‌رۆ، له‌دایکبووی ساڵی 1988ی هه‌زه‌خی بدلیس . |