رێنێسانس نیوز 2010.08.24 - 18:53 له درێژه‌ی راونان و به‌ندکردنی هاووڵاتیانی کورددا له لایه‌ن هێزه هه‌واڵگری و چه‌کدارییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، دوو هاووڵاتیی دیکه‌ش راپێچی گرتووخانه کراون که له چالاکانی خوێندکاریی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ، "دلێر روزگرد" خوێندکاری پێشووی زانکۆی ته‌ورزێز و خه‌ڵکی شاری سه‌قز، هه‌روه‌ها غه‌یاس نادرزاده خوێندکاری هه‌مان زانکۆ و خه‌ڵکی شاری پاوه، که زیاتر له 20 رۆژه بێسه‌روشوێنن، له لایه‌ن هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه قۆڵبه‌ست کراون. ناوبراوان له دامه‌زرێنه‌رانی "کانوونی زاگرۆس"ی زانکۆی ته‌ورێزن و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ هۆکار و شوێنی گیرانیان هیچ زانیارییه‌ک نه‌دراوه به بنه‌ماڵه‌کانیان. |