RSS Feed

      

شه‌ممه، ۱۶‌ی دیسامبری ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  ڕوانگه‌و بیروڕا »» سیاسی           ئه‌م لینکه [2109] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

فه‌توای ئیمام خۆمه‌ینی: سه‌رچاوه‌، پاڵپشت، کارتێکه‌ری و ڕوانگه‌ی ئێمڕۆی مریده‌کانی (به‌شی یه‌ک)

 
 

سدێق بابایی

2010.08.22 - 11:52

 

زۆرێک له‌ خه‌ڵکی کوردستان پاش تێپه‌ڕ بوونی 31 ساڵ هێشتار ناتوانن ئاسه‌واری مه‌ینه‌تبار و نه‌پساوه‌ی فه‌رمانی ئیمام خۆمه‌ینی[!] و ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی له‌ گۆشه‌ گۆشه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان دا هه‌ست پێ نه‌که‌ن. ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ هه‌موو کاتێک له‌ هه‌ناسه‌ی ساردی دایک و بابی ڕه‌ش پۆشی جگه‌رگۆشه‌ کوژراو، بێوه‌ ژنی مێرد له‌ سێداره‌ هه‌ڵواسراو ،لاوان و بگره‌ پیاوو ژنانی ته‌مه‌ن 31ساڵ که‌ ئێستاکه‌ش ئاوات و ئاره‌زووی پڕ له‌ ئازاری له‌ دڵ قه‌تیس ماویان بۆ دیتنی باوکی هیچ کات نه‌دیتوویان به‌ حسره‌ته‌وه‌ دڵ Ð یان ده‌گوشێ خۆ ده‌نوێنن .  

 

 

کاردانه‌وی زیانباری ڕۆحی ، دژوارتر کردنی ژیان له‌ هه‌ر بوارێکدا چ سیاسی یان ئابووری[وه‌ده‌رنان و لێ ئه‌ستانده‌وه‌ی پله‌ و پێگه‌ی که‌سب و کار، به‌ربه‌ست کردنی تێکۆشان بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی خاوو خێزان ] ، بێ ڕێزی و بیانوو پێگرتن به‌ مه‌به‌ستی بێزارکردن ، بێ به‌ش کران له‌ مافی وه‌ک هه‌ڤی له‌ گه‌ڵ ده‌رو جیران به‌ تاوانی دژبه‌ری سیستمی ئێسلامی ده‌سه‌ڵاتدار "ضد انقلاب" ئه‌وانه‌ وێرای گوشاره‌ بێ کۆتاییه‌کانی ڕۆژانه ‌وه‌ک دوور خستنه‌وه‌ له‌ زێد [ته‌بعید] تا هه‌ر جۆره‌ ده‌س درێژیه‌ک له‌ نامووسیه‌وه‌ تا تاڵان و برۆی سه‌روه‌ت و سامان به‌ شێوه‌ی جۆرواجۆر هه‌ر وه‌ها ڕێگری سه‌فه‌ر له‌ نێو خۆی وڵات له‌م شار بۆ ئه‌و شار تێکه‌ڵ به‌ گوشاره‌ په‌یتاپه‌یتاکان بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بێ به‌خته‌ وه‌ک مشتێک له‌ خه‌روار خه‌روار نه‌هامه‌تی داسه‌پاوی ئاسه‌واری فه‌توای ڕۆح الله‌‌ خۆمه‌ینی ده‌ژمێردرێ .

 

ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ هه‌ڵقوڵاوی سۆز و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی مرۆڤی و بۆ پارێزگاری داد و داد په‌روه‌ری بوو؟

 

ئایه‌توڵڵا! خۆمه‌ینی کاتی ده‌رکردنی فه‌تواکه‌ی هه‌م سه‌رۆکی ئایینی و هه‌م سه‌رۆکی متمانه‌ پێ به‌خشراوی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئێران بوو. ئه‌گه‌ر پێوانه‌ بۆ ڕێبه‌رێکی ئایینی و به‌رپرسێک به‌ پله‌ی یه‌که‌می وڵاتێک : ڕێنوێنی ، ئامۆژگاری ، په‌روه‌رده‌ و یاسامه‌ند کردنی وڵات بۆ ئاسووده‌یی سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی بێ ، کامه‌ ڕه‌وشتی ئه‌م سه‌رکرده‌ ده‌توانێ له‌و چوارچێوه‌دا بگونجێ؟

 

زۆر جار بۆ پاساو دانی ڕۆحی خوێنڕێژانه‌ی فه‌رمانه‌له‌ کۆتایی نه‌هاتوه‌که‌ی سه‌رۆکی ئاییندارانی تاران هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداری گشتی وڵات ده‌ست بۆ چه‌ک بردنی کوردان ، مل که‌چ نه‌کردن بۆ بڕیاره‌کانی ئه‌م سه‌رۆکانه‌ و دنه‌ دانی نه‌یارانی ئه‌و دیوی سنوور [ وڵاتانی دوور و نزیک] تاوانبار ده‌کرێن .

 

له‌ ئه‌گه‌رێکی ئه‌وتۆدا ئایا ئه‌رک و راسپارده‌ی سه‌رۆکێکی ئایینی که‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری داد و عه‌دڵی خودا له‌ لایێک و بژارده‌ی خه‌ڵک بۆ خزمه‌ت و دابین کردنی یه‌کسانی مافه‌کانیان له‌ لایێکیتر ئه‌وه‌یه‌ گوێ بداته‌ داواکار و دابین کردنی ئه‌رکه‌کانی بۆ نه‌هێشتنی نابه‌رانبه‌ری و سته‌م - یان ئه‌وه‌ بڕیاری کوشتن و په‌لاماری بێڕه‌حمانه‌ی نه‌هێشتنی داواکاری عه‌داڵه‌ت بدات ؟ ئایا به‌ نه‌هێشتنی جه‌سته‌یی و به‌رئه‌نگاری ئه‌وتۆ واته‌ به‌ له‌ نێو بردنی مه‌علوول عێله‌ته‌که‌ له‌ نێو ده‌چێ ؟

 

خوێنه‌ری به‌ڕێز: ڕاستی فه‌رمانه‌ خوێنباره‌که‌ی ئیمام له‌ دوو توێی ده‌فته‌ری مێژووی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌دا تۆمار کراوه‌: 7ی مانگی مارسی 2010 له‌ ڕێگه‌ی تاقیکاری D .N .I زانستی ژنێتیک سه‌رکه‌وتنی نوێی ئاشکرا کرد . زانا دۆکتۆر سڤانته‌ svante له‌ یه‌که‌ی مرۆڤ ناسی Ð بواری گه‌شه‌سه‌ندن له‌ ناوه‌ندی ماکس پلانک Max planck [ لایپزیک- ئاڵمان ] وتی: " نئاندرتاڵ Ð ه‌ کان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ نێو نه‌چوون . به‌شێکی که‌م له‌وان له‌ هێندێک له‌ ئێمه‌دا (مرۆڤ) زیندوو ماون".

 

ئه‌وه‌ ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌ی چوار ساڵ به‌ ڕێبه‌ری ناوه‌ندی ماکس پلانک و به‌شداری چه‌ندین زانکۆ له‌ جێهان دایه‌. ده‌سکه‌وته‌که‌ هه‌ڵگری ، دی، ئێن ئه‌ی [D.N.I ]هه‌ڵێنجراو له‌ ئێسکه‌کانی که‌له‌ سه‌ری سێ نێئاندر تاڵ[مرۆڤی سه‌ره‌تایی]وه‌ دۆزراو له‌ ئه‌شکه‌وتی (ویندیا Ð کرۆواسی) ده‌ست خراوه‌.

 

تاقیکارییه‌کان له‌ مه‌ڕ" ژن " تا ئه‌و جێگایه‌ پێشکه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ دیتوه‌، سه‌رده‌می دوورو درێژی په‌یدا بوونی گیاندارێکی دڕنده‌ی وه‌ک به‌بر [به‌ور] ده‌س نیشان ده‌کات.

 

زانستی ژێنێتیک یه‌ک له‌ لقه‌کانی زانستی ژیاری ده‌ژمێردرێ که‌ به‌ هۆی یاسا (بنه‌ما) و نێوه‌رۆک وه‌ک هه‌ڤی یا نیشانه‌کانی وه‌ک هه‌ڤی دوو بوونه‌ور له‌ ڕابردوو و ئێستا ئاگادارمان ده‌کا.

 

ژێنێتیکی پزشکی: زانستی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و خوو و خده‌ی که‌سێک به‌ که‌سێک یان نه‌سڵێک به‌ نه‌سڵێکی تر به‌ ناوی ژێنێتیکی ئێنسانی ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ست و له‌ ڕاستیه‌ نه‌زانراوه‌کان ئاگادارمان ده‌کا تا ئێمه‌ بتوانین به‌ ڕگ و ڕیشه‌ی زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌ شاراوه‌کان له‌ له‌شی مرۆڤ و بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ شاره‌زابین .

 

له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م زانسته‌دا سه‌لمێندراوه‌، ڕه‌گه‌زه‌کان هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ باس کرا ڕاگر و ئه‌مانه‌تداری گواستنه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ به‌شێک چ باش یا ناپه‌سه‌ند بۆ نه‌سڵه‌کانی پاش خۆیانن.

 

مه‌به‌ست له‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌م کورته‌ هه‌واڵه‌ له‌ ده‌سکه‌وتی زانستی مرۆڤ ناسی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ جه‌وهه‌ر ، زات و سه‌رووچاوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کان به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڤدوو ، به‌ ناخدا چوون و وردبوونه‌وه‌ له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆو خده‌ی به‌ربه‌ریانه‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی جار نه‌جارلێره‌و له‌وێ له‌ گۆشه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م جێهانه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ که‌ی ئێمه‌یه‌ .

 

سه‌رهه‌ڵدانه‌کان زۆرجار توانیویانه‌ ئاسه‌واری پڕله‌ زیانی مه‌زن بخوڵقێنن . ئاسارێک که‌ تاڵی ژیانی ده‌ورانی سه‌ره‌تایی و کات به‌سه‌رهاتوو نه‌بێ چ ئاکامێکی ئه‌رێنی بۆ مرۆڤایه‌تی و ئاسایشی گشتی تێدا به‌دی ناکرێ . ته‌نیا ده‌سکه‌وتی به‌ڕۆژ کردنی مه‌یل و حه‌زی خوێن ڕشتنی سه‌رله‌ نوێ ، دڕنده‌یی و بێ به‌زه‌یی سنوور نه‌ناس به‌ پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌و پێشکه‌وتنه‌ کان ئاکامی بوه‌.

 

ئه‌م ته‌شه‌نه‌کردنه‌ توانیویه‌تی جارنه‌ جار له‌ ڕواندا-ی ئافریقا ، ئێران ، عێراق و ئه‌فغانستان به‌ جیاوازییکی مه‌زنتر له‌ گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر وزه‌ و سامانی مرۆڤی و ئابووری به‌ پانتاییکی فراوان هه‌ڵ لووشێ و برینێکی قووڵ له‌ جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ یا نه‌ته‌وه‌ گه‌لێک له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ جێ بهێڵێ .

 

ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه‌ هه‌ر نه‌بێ ڕه‌گه‌زێک له‌ دانیشتوه‌کانی ده‌مێکه‌ ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسه‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێداره‌ی ناوچه‌که‌یان بۆ خۆیان پاوان کردوه‌. ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ [فارس] فه‌خرو شانازی مێژووی تێپه‌ڕکردن له‌ قۆناغی یاغیگه‌ری ئێنسان و سرنج دان به‌ جیاکردنه‌وه‌ی خۆی بۆ له‌ به‌ر چاو گرتن و پارێزگاری مافی مرۆڤ له‌ چه‌ند هه‌زار ساڵ پێشه‌وه‌ به‌ هی خۆی ده‌زانێ [ بڵاڤۆکی مافی مرۆڤ- کورش هه‌خامه‌نشی Ðمووزه‌ی له‌نده‌ن] !!

 

ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رد دانه‌وه‌ی پێشووتر گه‌ڕێین و ڕاستیه‌کانی گۆڕه‌پانی ژیانی 31 ساڵ له‌ سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئێسلامی به‌ سه‌رۆکایه‌تی تۆره‌مه‌ی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ له‌ ئێران ڕه‌چاو که‌ین ، ناڵیین و هاواری ده‌یان ملیۆن دانیشتووی جیا ڕه‌گه‌ز به‌رانبه‌ر پێشێل کرانی که‌رامه‌تی ئێنسانی ، نواندنی قاروقینی خوێناوی ڕۆژانه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ ده‌سه‌لمێنێ .

 

28ی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گرانه‌یه‌ که‌ فه‌توا هه‌رگیز له‌ بیر نه‌ کراوه‌که‌ی ڕۆح الله‌ مووسه‌وی خۆمه‌ینی له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رله‌ نوێ سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆحی بێ به‌زه‌یی بۆ خوێن ڕشتن و به‌ واته‌ زانستیه‌که‌ی ژیانه‌وه‌ی خۆو خده‌ ده‌وران به‌سه‌رچووه‌کانی مرۆڤی سه‌ره‌تای مێژوو [نئاندرتاڵ-ه‌ کان ] ی له‌ دوو توێی فه‌عال بوونه‌وه‌ی - ژن و ژنتیکی ئێنسانی له‌ کرداری نه‌سڵی سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێ له‌ قه‌واغی ئێرانی ئێسلامی تۆمار کرده‌وه‌.

 

هه‌ر وه‌ک تاقیکاریه‌ پزشکیه‌کانی ناوه‌ندی ماکس پلانک ئاماژه‌ی پێکردوه‌ به‌ پێ ئاکامی D.N.I ژن-ی پارێزه‌ری خسڵه‌ته‌ جۆربه‌ جۆره‌کان توانای خۆحه‌شاردانی سنوور نه‌ناس و ژیانه‌وه‌ی له‌ له‌شی ئێنسان پارێزراو ده‌مێنێ .

 

ئاڵمان

 

درێژه‌ی هه‌یه...‌

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [2109] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     قازی کامران   |   2010.08.29
کاکه ئه م پرسیارێ ناخۆشانه چییه. دریژێ به خویندنه وه که بده لێ کۆتایی دا ده ێبینی هیچی له سه ر هیچ نییه،
 
 
     ئارام   |   2010.08.25
هه‌ر وه‌ک تاقیکاریه‌ پزشکیه‌کانی ناوه‌ندی ماکس پلانک ئاماژه‌ی پێکردوه‌ به‌ پێ ئاکامی D.N.I ژن-ی پارێزه‌ری خسڵه‌ته‌ جۆربه‌ جۆره‌کان توانای خۆحه‌شاردانی سنوور نه‌ناس و ژیانه‌وه‌ی له‌ له‌شی ئێنسان پارێزراو ده‌مێنێ .
ئه‌ری کاک سه‌دیق ئه‌و ڕه‌سته‌یی سه‌ره‌وه یانی چی؟
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

وه‌رچه‌رخانێکی نوێ؛ له‌ که‌تیبه‌که‌ی بێستونه‌وه‌ تا که‌تیبه‌کانی بێرلین و ڤیه‌ن
 
 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.