له دیداری حه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی، عه‌بدوڵا ئۆجالان وێرای ئاماژه به‌وه که "خۆبه‌ڕیوه‌بردنی دێموکراتیک پرۆژه‌ی کورده‌کانه بۆ چاره‌سه‌ری" باسی له ورده‌کاریی پرۆژه‌که‌ی کرد و گوتی: " ده‌توانین ئاوا پرۆژه‌که روون بکه‌ینه‌وه: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دێموکراتیک رووحێک بێ، ئه‌وا خۆبه‌ڕیوه‌برنی دێموکراتیک گیانه‌که‌یه‌تی؛ تێکه‌وه‌لکانی گۆشت و ئێسقانی بیناکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێموکراتیکه، دۆخی کۆنکرێت و به فیزیکی بوونیه‌تی. به گوێره‌ی قسه‌کانی ئۆجالان ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند ره‌هه‌ندێکی هه‌یه که ئه‌و له لایه‌نی سیاسی، ئابووری، چاندی و ... کۆی کردوونه‌وه. ره‌هه‌نده سیاسییه‌که‌ی وه‌ک ئۆجالان ده‌ڵێ: "له ئاستی سیاسی‌دا ئه‌نجومه‌نێک داده‌مه‌زرێت، یانیش کۆنگره‌یه‌کی خه‌ڵکیی. ئه‌و کۆنگره‌یه کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیکه که ده‌سته‌یه‌کی به‌ڕیوه‌به‌ریی ده‌بێت. " ئۆجالان ورده‌کاریی زیاتری له‌سه‌ر چوارچێوه و سنووره‌کانی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و کۆنگره‌یه باس نه‌کردووه، به‌ڵام به وه‌به‌رچاوگرتنی مۆدێله رێکخراوه‌ییه‌کانی په‌که‌که، وێده‌چێ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی کۆنگره‌که باڵاترین ئۆرگانی ئیداریی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته خودموختاره بێت که په‌که‌که به‌نیازه دایمه‌زرێنێ. ره‌هه‌نده حقووقییه‌که‌ی ئۆجالان ئاماژه‌ی به لایه‌نه حقووقییه‌که‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش کردووه که ئه‌و به "ره‌هه‌ندی یاسایی" به‌ناوی ده‌کا و ده‌ڵێ: "کاتالانییه‌کان ئه‌و ره‌هه‌نده وه‌ک "ستاتۆس" به‌ناو ده‌که‌ن. ئێمه‌ش ده‌توانین پێی بڵێین "ستاتۆ"؛ ئه‌وه زۆر گرنگه، واتا له‌رووی یاساییه‌وه ستاتۆی کوردان چۆن ده‌بێت، ئه‌وه روون ده‌کرێته‌وه و پاشانیش له ده‌ستووری بنگه‌هی و یاساکاندا جێگیر ده‌کرێت، له رێی یاساکانیشه‌وه ناوه‌رۆک و چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دێموکراتیک ده‌ستنیشان ده‌کرێت."
ره‌هه‌نده ئابوورییه‌که‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له ئاستی ئابووریشدا رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و وه‌ک ئۆجالان ده‌ڵێ "له ئاستی ئابووریدا، سیاسه‌تی ئابووریی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیموکراتیک بونیاد ده‌نرێت، سه‌باره‌ت به به‌نداو و سه‌رچاوه ژێرـ و بانزه‌وینییه‌کان سیاسه‌تێکی دیاریکراوی ده‌بێت. ئۆجالان سیسته‌می کاپیتالیستیی ئه‌ورۆیی به په‌سه‌ند نازانێ و ده‌ڵێ: "وه‌کو سیسته‌مێکی ئابووری ئێمه کاپیتالیزم په‌سه‌ند ناکه‌ین. له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین کاپیتالیزم به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه، به‌ڵام ئێمه تا ئاستێک ده‌توانین له‌هه‌ندێک بواری گرینگدا بیگۆڕین و سیسته‌می ئابووریی خۆمان بونیاد بنێین. له‌م سیسته‌مه‌دا ئابووریی خه‌ڵکی هه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت به‌شێکیشی بکاته ئابووری تایبه‌ت."
ره‌هه‌نده کولتوورییه‌که‌ی
ئۆجالان روونی کردۆته‌وه که پرۆژه‌که‌یان، له ئاستی کولتووریدا په‌روه‌رده به زمانی زگماکی له خۆ ده‌گرێت و باسی ئه‌وه‌شی کردووه که ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راوه‌سته بکرێت که داخوا کورد چۆن ده‌توانن پێش له قڕکردنی چاندیی خۆیان بگرن. ئه‌و گوتی: "پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕیوه‌بردنی دێموکراتیک لایه‌نی چاندی، زمان، په‌روه‌رده به زمانی زگماکی، مێژوو و هونه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت. سیاسه‌تی زمان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێموکراتیک چۆن ده‌بێت و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ی زمانی زگماکی چۆن داده‌ڕێرێت؟ مرۆڤ ده‌توانێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌مانه بکات و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی دابڕێژێت. هه‌روه‌ها کورد ده‌بێ چۆن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌وڵه‌کانی قڕکردنی چاندیی خۆیان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه". ره‌هه‌نده دیپلۆماتیکییه‌که‌ی ـ ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ گه‌ل و کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه و چوارچێوه‌یه‌کی بۆ داده‌ڕێژێت. له‌گه‌ڵ کوردانی پارچه‌کانی دیکه و وڵاتانی دراوسێدا په‌یوه‌ندی دروست ده‌کات. ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی چۆن ده‌خوازین و چۆن له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین؟ ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌و ره‌هه‌نده ئاوی گوتووه و باسیشی له دوایین ره‌هه‌ندی پرۆژه‌که‌ی کردووه که ئه‌و به "پاراستنی جه‌وهه‌ری" به‌ناوی کردووه. ره‌هه‌نده ئاسایشییه‌که‌ی له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایشی کورده‌کانیشدا ئۆجالان بانگه‌شه‌ی کرد که پرۆژه‌که‌یان رێوشوێنی خۆپاراستنیش ده‌ستنیشان ده‌کات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌وه له رێگای گفتوگۆوه ده‌بێت. ئۆجالان گوتی: "کورده‌کان چۆن ده‌توانن خۆیان له قڕکردن رزگار بکه‌ن؟ پێویسته ئه‌وه به گفتوگۆ یه‌کلایی بکرێته‌وه. ئه‌من به ده‌سته‌واژه‌ی قڕکردن باس له‌هه‌موو جۆره قڕکردنه‌کان ده‌که‌م؛ ئه‌وه نه ته‌نیا قڕکردنی جه‌سته‌یی، به‌ڵکوو لایه‌نی چاندی و ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه. له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌بێ بناخه‌ی خۆپاراستنی جه‌وهه‌ری ئاماده بکرێت. لێره‌دا کۆمه‌ڵگه بۆخۆی خۆی ده‌پارێزێت، هه‌ڵبه‌ته من هه‌ر به‌ته‌نیا باسی پاراستنی چه‌کداری ناکه‌م. باس له لایه‌نه چه‌کدارییه‌که‌ی خۆپاراستنی جه‌وهه‌ری ناکه‌م که که‌جه‌که و په‌که‌که‌یه، باسی لایه‌نی ئاسایشیی خه‌ڵک ده‌که‌م. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌وه گوزاره‌کردنه له رێکخستنی جڤاکی دیموکراتیک و بونیادنانی سیسته‌می ئاسایشی له‌هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا. خه‌ڵک ده‌توانێ گفتوگۆبکات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به ده‌رئه‌نجامێکی جیاوازتر بگات. بۆ نموونه داخوا خه‌ڵک سه‌ربازی بکه‌ن؟ ده‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن. هه‌روه‌ها چۆن سیسته‌می جه‌ردوانی (چه‌کداری هه‌رێمی ) هه‌ڵوه‌شێننه‌وه؟ خۆبه‌ڕیوه‌بردنی دێموکراتیک چییه ئه‌و رێبه‌ره به‌ند کراوه‌ی په‌که‌که باسیشی له‌وه کرد که پرۆژه‌که‌یان دووره له مۆدێلی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه به مانا ناسراوه‌که‌ی و نموونه‌ی باشووری کوردستان و فه‌له‌ستینی هێنایه‌وه.
ـ بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، به‌واتای بونیادنانی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه نایه‌ت. ره‌وشی فه‌له‌ستین ده‌بینن؛ فه‌له‌ستین وه‌کو باشووری کوردستان، ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ش نییه. هێندێک له کورده‌کان ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی بچووکیشمان هه‌بێت به‌سمانه" ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌و واتای مردنی سه‌دان هه‌زار که‌س دێت. ئۆجالان ئاوای گوت. گوتیشی: "ئه‌و بۆچوونه‌ی که ده‌ڵێ "نه‌ته‌وه به بونیادنان و بوونی به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌توانن داهاتووی خۆیان دابین بکه‌ن" یه‌کێکه له هۆکاره بنچینه‌ییه‌کانی رووخانی سۆسیالیزمی بونیادنراو. مارکس، ئه‌نگلس، لینین و هه‌موویان به‌هه‌ڵه ئه‌مه‌یان شرۆڤه کرد. من بۆچوونی خۆم ده‌رباره‌ی بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک له پارێزنامه‌که‌ی خۆمدا به‌ناوی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" به به‌رفراوانی باس کردووه." |