بۆ ئامیزی گه‌رمی به‌فرو سه‌مای پایزێکی ئه‌وێنده‌ر سوێی بۆ ته‌وه، روحم بۆ تۆ پڕه له له‌زه‌ت. تاریکی رۆژ لێم ئاڵاوه به‌ختی سپی مانگ نادۆزمه‌وه. ده‌گه‌ریم بۆ گزنگی چاوی باران، بۆ ماچی خنکیندراو‌ی دار سێویک، بۆ ترپه‌ی پێکانی تاریکی، له‌دوای خۆم. سه‌رگه‌ردان، سه‌رگه‌ردان دلم بۆ تۆ ده‌گه‌ری. بۆ شیرینی ئاو، بۆ بیده‌نگی گۆرانیه‌کی تاساو خه‌ریکه روحم له جه‌سته‌م بێته‌وه. پێکانم زه‌وی له‌بیر که‌ن، فرین ورده ورده خه‌یاڵی به‌سه‌ر دواین شه‌پۆلی دڵما لار کاته‌وه. وه‌خته گیان ببه‌خشم به گه‌ڵای تەمەنێکی بابردوو لەتارمایدا |