چاوت له مانگ بوو كه به ئه‌ستێره له‌رزۆكه‌كانی پێده‌كه‌نی و ده‌خزا له ژێر په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌شدا. هه‌ستم ده‌كرد كاتێك نێوی تۆ دێنمه‌وه یاد هه‌موو كانییه وشكه‌كانی سه‌رزه‌وینه‌كه‌م له نه‌كاودا ده‌بنه‌وه ده‌ریا كه له به‌یانی بزه‌یه‌كتدا و له ئێواره‌ی ته‌نیایی فرمێسكه‌كانتدا له هێڵی په‌مه‌یی ئاسۆدا نوقم ده‌بێ.
كه‌ی با هه‌ڵ ده‌كات بۆنی نارنجه‌كان كه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه؟ سروه كه‌ی تێده‌په‌ڕێ له كراسه خووساوه‌كه‌ت له مه‌مكه توند و كاڵه‌كانت؟ دڵم له لێدان ده‌كه‌وت له ته‌ك ئاخرین هه‌ناسه کانی ده‌ریا.
|