RSS Feed

      

سێ‌شه‌ممه، ۲۲‌ی ئاگوستی ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  ڕوانگه‌و بیروڕا »» سیاسی           ئه‌م لینکه [119] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌بێ سیاسه‌تی بنواڕه ‌و چاوه‌ڕوان به‌ وه‌لابنێ!

 
 

شۆڕش گوڵکار

2010.08.12 - 20:55

 

کۆماری ئیسلامی ئێران چوونکه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی بۆ چرکه‌ ساتێکیش رانه‌وه‌ ستاوه‌ له‌ پێشێل کردنی ئازادیه‌ دیموکراتییه‌کان و سه‌رکوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی ئازادیخۆازانی ماف ویست ،هه‌روه‌ها به‌رده‌وام گه‌رووی خه‌ڵکی ئێران ده‌گووشێ و به‌ره‌و خنکانی ده‌با به‌جۆرێک که‌ به‌ هاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرێ ،وای لێ هاتووه‌ که‌ هه‌نووکه‌ به‌ رێژیمێکی سه‌ره‌ڕۆ ناسراوه‌و به‌رده‌وام نێوی له‌ سه‌ر زارانه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌ی دا.  

 

جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م به‌ ناوبانگیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌کوو دایکی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌ی دێته‌ناساندن ،که‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نیزامی ولایه‌تی فه‌قێ له‌ کاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی له‌ ساڵی 1979ی زایینی تا هه‌نووکه‌ بێ پسانه‌وه‌و به‌رده‌وام خه‌رێکی له‌ ناوبردنی گه‌لێک له‌ دژبه‌رانی خۆی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌م ترس و تۆقاندن و تێرۆرکردنه‌شی به‌ باشترین چه‌ک زانیوه‌ بۆ پاراستنی خۆی چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌ماران ئه‌وه‌ به‌ چاکی ده‌زانن که‌ ناتوانن وڵامی خۆاستوو ویستی خه‌ڵک بده‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و کارانه‌ش ده‌که‌ن که‌ خه‌ڵکی چاوترسێن که‌ن که‌ چیدی دژبه‌ریان نه‌که‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن که‌ مرۆڤ گه‌لێک په‌روه‌رده‌ بکه‌ن که‌ خۆیانیان له‌ بیرکردبێ و گوێ له‌ مست بنوو وه‌کوو مردوویه‌ک بن که‌ فه‌قه‌ت هاتووچۆ ده‌کا ، ئیدی هێزی بیرکردنه‌وه‌ی نه‌بێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ وڵات هه‌نگاو له‌ نێو رێگایه‌کی دژوارو پڕ له‌ هه‌ورازو نشێو بنێ و چاوه‌ڕۆانی داهاتوویه‌کی لێڵ و تاریک بێ.

 

بۆیه‌ به‌ڕاستی له‌ وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌کدا ئه‌رکێکی قورسووگران ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک به‌ ته‌واوی هێزیه‌وه‌ تێبکۆشێ که‌ ئه‌و کلتووره‌ تێکبشکێنێو وه‌لای بنێ که‌ پێ فێرکراوین به‌ پێخواسی و چاونووقاوی به‌ دوای وه‌هم و تراویلکه‌دا رابکه‌ین و گوێ له‌ هیچ نه‌گرین تاکوو سه‌رمان له‌ دیوار بدات ،ئینجا به‌ خۆ بینه‌وه‌و بڕوابکه‌ین دیوارێک له‌ سه‌ر رێگه‌که‌مان بووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ که‌ڵک له‌ سیاسه‌تی فێربوون و ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌ رابردوو به‌ کارهێنانی له‌ ئه‌مڕۆدا وه‌ربگرین ، تاکوو سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار فێر بکه‌ین که‌ زه‌وت کردنی ئازادی نرخی گرانه‌ .

 

بۆ هاتنه‌دی ئه‌م ئامانجه‌ش ده‌بێ چیدی ئۆپۆزیسیۆن بێ ده‌نگ و په‌ککه‌وتوونه‌بن و سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانیش به‌ کار نه‌به‌ن ،چوونکه‌ هه‌ر چی ئۆپۆزیسیۆن بێ جمووجۆڵتربێ رێژیمیش یان باشتر بلێین بانده‌ مافیایه‌کانی به‌یتی رێبه‌ری سوورترو قایمتر ده‌بێ له‌ سه‌ر به‌ڕێ کردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان ،چوونکه‌ ئه‌م تێئۆریه‌ له‌ لایه‌ن خومه‌ینی رێبه‌ر و داهێنه‌ری کۆماری ئیسلامی دارێژڕاوه‌و تا ئێستاشی له‌ سه‌ر بێ باوڕی قوڵیان پێیه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شێکی دانه‌بڕاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یانه‌،چوونکه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئه‌م تێئۆریه‌ به‌ بناخه‌و هۆکاری مانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌زانن .

 

بۆیه‌، به‌ پێڕه‌وکردنی ئۆپۆزیسیۆن له‌ سیاسه‌تی بنواڕه‌ و چاوه‌ڕوان به‌، ئه‌مان گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆ ئاوه‌ڵه‌تر ده‌بێ ، چوونکه‌ کونتڕۆڵ و سنوور و چاودێرییه‌کیان له‌ سه‌ر نییه‌ .

 

onij_1364@yahoo.com

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [119] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

عه‌قڵییه‌تی رێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆن، هۆکارێک بۆ به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆی له‌ ئێراندا!
 

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان
 
 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.