ئه‌لیـــزا مارکـــوز، نووسه‌ری کتێــبی "خوێن و بڕوا ــ په‌که‌که و شـــه‌ڕی ســــه‌ربه‌خۆیی کوردان"، له وتووێژێــکدا له گه‌ڵ گــۆڤاری (World politics reviw) وێرای ئاماژه به‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که "زیاده‌رۆیی ده‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و سێ وڵاته راسته‌وخۆ هاوئاهه‌نگیی ده‌که‌ن" له به‌ربه‌ره‌کانیکردنیاندا له‌گه‌ڵ په‌که‌که. ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریکییه له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که دژایه‌تیی ئێران و سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که، دوای گیرانی ئۆجالان و کۆتایی هاتنی شه‌ڕ ده‌ستی پێکردووه چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ " ... کۆتایی هاتنی شه‌ڕ وای کرد ئیتر ئه‌و گرووپه سوودی بۆ که‌س نه‌مێنێ له هه‌رێمه‌که‌دا" ـ هاوکاریی تورکیا، سووریا و ئێران به دژی په‌که‌که، له چ ئاستێک دایه؟ ئه‌لیزا مارکوز: تورکیا و ئێران و سووریا له رابردوودا کۆک نه‌بوون له سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ گه‌ریلا کورده‌کاندا. سووریا، به ئامانجی گوشار خستنه سه‌ر تورکیا له بابه‌ت پرسی ئاو و هێندێک پرسی دیکه‌ی جێگه‌ی کێشه، عه‌بدوڵا ئۆجالانی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ په‌نادا ـ له 1979 تا کۆتاییه‌کانی 1998. ئێرانیش له کۆتایی هه‌شتاکاندا، له ژێره‌وه جۆرێک له په‌یمانی له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌بوو که چاوپۆشی ده‌کرد له تێپه‌ڕینی شه‌ڕڤانه‌کانیان به خاکی ئێران‌دا به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا، له جیاتیی ئه‌وه زانیاریی هه‌واڵگریی ل؛ه په‌که‌که وه‌رده‌گرت سه‌باره‌ت به جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا. گۆڕانێکی خێرا به‌سه‌ر بارودۆخه سیاسییه‌که‌دا هات، کاتێک ئۆجالان له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا له سووریا ده‌رکرا و سه‌رئه‌نجام له لایه‌ن تورکیاوه قۆڵبه‌ست کرا. سووریا به‌ره‌به‌ره ده‌ستی کرد به گرتنی ئه‌ندامانی په‌که‌که (هه‌رچه‌ند به‌شی هه‌رێ زۆری هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه زۆر پێشتر چووبوونه کوردستانی ئێراق) و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا گه‌رمتر کرد. ئێرانیش په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌که‌که پساند. ئه‌وه دوای گیرانی ئۆجالان و کۆتایی هاتنی شه‌ڕ، که وای کرد ئیتر ئه‌و گرووپه سوودی بۆ که‌س نه‌مێنێ له هه‌رێمه‌که‌دا، روویدا. به تایبه‌ت هه‌ڵبژیرانی ئه‌ردۆگانی ئیسلامی له 2002دا، وایکرد که په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا گه‌رمتر بوون درێژه درا به قه‌ده‌غه بوونی په‌که‌که. ـ ئه‌دی ئه‌و هاوکاری و هاوئاهه‌نگییه ئه‌م دواییه گوزاره له چی ده‌کات؟ ئه‌لیزا مارکوز: زیاده‌رۆیی ده‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و سێ وڵاته به راستی هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن. سووریا ئێستا که‌متر گوێ ده‌داته په‌که‌که، چوونکا هێزه‌کانیان له چیاکانی کوردستانی ئێراق نیشته‌جێن، له سنووره‌کانی ئێران نزیکترن. ئێرانیش که‌متر کاری به په‌که‌که‌یه هێنده‌ی کاری به پارته ده‌سته‌خوشکه ئێرانییه‌که‌یه‌تی. ئێستا ئێران و تورکیا له‌سه‌ر په‌که‌که و پژاک زۆر ئاکتیڤن، هه‌ردووکیان هه‌مان زنجیره چیا بۆردومان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئه‌وان به راستیش هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و جێگایه‌ی هێرشی بۆ ده‌که‌ن سنوورداره؛ به به‌رچاوگرتنی ئه‌و جوگرافیایه، پێداویستییه‌ک نییه بۆهاوئاهه‌نگی کردن. ئێران له‌مێژه سنووره‌کانی خۆی به رووی په‌که‌که‌دا داخستووه و له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه زۆر جار ده‌بینین ئه‌و شه‌ڕڤانه‌کانی په‌که‌که که ده‌یانه‌وێ له خاکی ئێرانه‌وه تێپه‌ڕن، ده‌گیرێن و راده‌ستی تورکیا ده‌کرێنه‌وه. ـ ئایا ئه‌وه کاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی سووریا، تورکیا و ئێران؟ ئه‌لیزا مارکوز: گۆڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنیی هه‌بووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ تورکیا. ئه‌و وڵاته ئێستا باوه‌ڕێکی زیاتری به ئێران و سووریا هه‌یه کاتێک هیچ کامیان یارمه‌تیی په‌که‌که ناده‌ن. هێندێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌کانی تورکیا و سووریا به‌هێزتر بوون؛ ئه‌وه ئێستا چه‌ند ساڵێکه درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران، جێگه‌ی دڵخۆشیی هه‌ردوو لایه که دوژمنێکی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ هۆکارێکی دیکه بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانیان زۆر به‌هێزترن له پێشوو ـ پێشتر هه‌ردوولا یه‌کتریان یه‌کتریان به‌وه تاوانبار ده‌کرد که یارمه‌تیی نه‌یاره‌کانی ئه‌ویتر ده‌ده‌ن. |