RSS Feed

      

سێ‌شه‌ممه، ۲۲‌ی ئاگوستی ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  ڕاپۆرت‌و ئانالیز »» سیاسی           ئه‌م لینکه [391] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

ته‌ڕاتێنی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

 
 

که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه‌

2010.08.11 - 21:34

 

هێنده‌ له‌مێژ نییه‌ که‌ سێ لاوی کورد، به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیگرتن به‌ رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌وه‌، رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به‌جێ هێشت و خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌فگانستان. له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووشدا هه‌واڵی کوژرانیان به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ مێدیاکان.  

 

بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (رێنێسانس نیوز) له‌ ئۆکتۆبری ساڵی رابردوودا بڵاوی کردبۆوه‌ که‌ شه‌ش کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی سنووره‌کانی پاکستانیان بڕیبوو، ‌له‌ ناو خاکی ئه‌و وڵاته‌دا گیراون. ئه‌و شه‌ش کورده‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ پۆلیسی دژه‌ تیرۆریان گوتبوو که‌ "به‌مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له‌ رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی ته‌بلیغی ئیجتیماع" هاتوونه‌ پاکستان، که‌چی ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی نایاسایی، له‌ سنووره‌کانی بلووچستانه‌وه‌ چووبوونه‌ ناو خاکی ئه‌و وڵاته‌. ئه‌و سنوورانه‌ وه‌ک شوێنی جموجۆڵی چه‌کداره‌کانی قاعیده‌ و جوندوڵای بلووچستان چاویان لێده‌کرێ.

 

ئه‌و سێ کورده‌ی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا له‌ ئه‌فگانستان کوژرابوون، خه‌ڵکی شاری سه‌قز بوون که‌ له‌‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه‌. ئه‌وێ ناوچه‌یه‌که‌ که‌ به‌ گوێره‌ی گوته‌ی هاووڵاتیان، به‌هۆی هه‌ژاری و بێکارییه‌وه‌ بووه‌ته‌ شوێنی ته‌ڕاتێنی گرووپه‌ سه‌له‌فی و توندئاژۆ ئیسلامییه‌کان.

 

ئه‌و گرووپانه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ناو خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌دا پروپاگه‌نده‌ ده‌که‌ن بۆ "جیهاد" به‌ دژی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ "داگیرکاریی رۆژئاوا" به‌ناوی ده‌که‌ن و تا ئێستا ده‌یان کوردی ئه‌و ناوچانه‌یان راکێشی ریزه‌کانیان کردووه‌.

 

ئه‌وانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن کادره‌کانی قاعیده‌وه‌ به‌ ئه‌ندام ده‌گیرێن، به‌ به‌هانه‌ی به‌شداربوون له‌ قوتابخانه‌ دینییه‌کاندا، ره‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌کرێن و هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوور له‌ که‌س و کار و زێدی خۆیان، له‌ پێناو شتێکدا ده‌کوژرێن که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وانه‌وه‌ نییه‌‌.

 

ئه‌وه‌ جاری یه‌که‌م نییه‌ که‌ کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌کوژرێن، ساڵی رابردووش هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ ناوی "سوله‌یمان ئه‌حمه‌دی" به‌ کوژراوی له‌ ئه‌فگانستان دۆزرابۆوه‌.

 

باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌ له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه‌ شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ دینییه‌کان بووه‌. ئه‌وانه‌، هه‌رچه‌ند له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی "به‌دوور له‌ توند و تیژی" دامه‌زراون، به‌ڵام به‌ باوه‌ڕی چاودێرانی هه‌رێمه‌که‌ به‌ تێپه‌ڕینی کات و گه‌شه‌کردنی ئیسلامی توندئاژۆ، به‌ره‌و رادیکاڵیزه‌بوون رۆیشتوون تا راده‌یه‌ک که‌ "زه‌مینه‌یان خۆشکردووه‌ بۆ فراژۆتنی جۆرێک له‌ ئیسلامی سیاسی، که‌ دواجار توندوتیژیی لێده‌که‌وێته‌وه"‌. چاودێران، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نسار له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا و ئێستاش قاعیده‌، به‌ ده‌رئه‌نجامێکی حه‌تمیی چالاکییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ دینییانه‌ ده‌زانن.

 

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (رێنێسانس نیوز) که‌وتوون، کادره‌کانی قاعیده‌، به‌ به‌هانه‌ی باسکردن له‌ کێشه‌گه‌لی وه‌ک هه‌ژاری و ... له‌ هاووڵاتیان نزیک ده‌بنه‌وه،‌ به‌ڵام سه‌رئه‌نجام‌ له‌ به‌رامبه‌ر "سته‌می مه‌زهه‌بی" و "داگیرکاریی رۆژئاوایی"دا داوای هاوکاری له‌ هاووڵاتیانی کورد ده‌که‌ن که‌ ژماره‌یه‌کیان، به‌ به‌هانه‌ی به‌شداربوون له‌ په‌روه‌رده‌ دینییه‌کاندا، ره‌وانه‌ی ناوجه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی قاعیده‌ ده‌کرێن.

 

پێشنوێژه‌کان پروپاگه‌نده‌ بۆ قاعیده‌ و ده‌وڵه‌تیش چاوپۆشی ده‌کات

 

هه‌رچه‌ند سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ توندئاژۆکانی وه‌ک ئه‌نسارولئیسلام، که‌ به‌ گوێره‌ی راپۆرتێکی پێشووی (رێنێسانس نیوز) له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌ستی به‌ جموجۆڵ کردووه‌، به‌بێ ئه‌و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسییانه‌ مومکین نه‌ده‌بوو که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌یدا سه‌پاندوون، به‌ڵام فاکته‌رێکی دیکه‌ش گرینگی نه‌دانی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کورده‌ به‌و کێشانه‌ی رێکخراوه‌ دینییه‌کانی ناوچه‌که‌ کردوویاننه‌ کێشه‌ی خۆیان.

 

ـ کۆماری ئیسلامیی ئێران کورده‌کان دوو جار ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، جارێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن و جارێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌ مه‌زهه‌بن. جیهادیسته‌کان وا به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ ده‌ڵێن و پێشنوێژه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ش ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌وان دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌؛ ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی چاودێرێکی سیاسیی هه‌رێمه‌که‌ که‌ (رێنێسانس نیوز) دواندوویه‌تی.

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران، که‌ وێده‌چی له‌و دۆخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسییه‌‌ی کوردستان رازی بێ، چاوپۆشیی ده‌کات له‌ چالاکی و جموجۆڵه‌کانی قاعیده‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ چه‌ند جارێک سکاڵایان لای کاربه‌ده‌ستان کردووه‌.

 

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ که‌سوکاری ئه‌و سێ لاو کورده‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا بێسه‌روشوێن بوون و دواتر له‌ شه‌ڕێکدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌فگانستان کوژران، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی توندوتیژیی ده‌که‌ن، سکاڵایه‌کیان له‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک پێشنوێژی هه‌رێمه‌که‌ تۆمار کردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچکام له‌وانه‌ بانگهێشتی دادگا نه‌کراون.

 

چاودێرانی هه‌رێمه‌که‌ بێکاری، هه‌ژاری و بلاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان وه‌ک سێ هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌ په‌لکێشکرانی لاوانی کورددا به‌ره‌و قاعیده‌، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی حیزبه‌ سێکولاره‌کان ده‌که‌ن له‌ مه‌یدانی رۆژهه‌ڵات.

 

ـ هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ قاعیده‌ و باقیی هێزه‌ توندئاژۆکان به‌هێز ده‌که‌ن له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵام دوورکه‌وتنه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانیش له‌ خه‌ڵکی کوردستان، فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیی بووه‌ له‌ به‌هێزبوونی هێزه‌ سه‌له‌فییه‌کاندا. چاودێرێکی سیاسیی ناوچه‌که‌‌ وای به‌ (رێنێسانس نیوز) گوت.

 

گوتیشی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ر چه‌ند له‌ رواڵه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندیی له‌و چالاکییانه‌ی قاعیده‌دا نه‌بێ، به‌ڵام له‌ راستیدا هه‌ردووکیان هاوبه‌رژه‌وه‌ندن له‌ به‌ربه‌ره‌کانیی خۆیاندا له‌گه‌ڵ سێکولاریزم و دێموکراسی."

 

 

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [391] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     سعدون   |   2010.08.13
کا ناکه‌ریم ده‌ستو پێ کرده‌وه‌، ئیشه‌ڵا خوای گه‌وره‌ له‌ دۆزه‌خا ئه‌تسوتنێ هه‌ی مرتد.
مسلمانێ په‌یا ئه‌بێ تۆڵه‌ت لێ کاته‌وه‌ ئیشه‌ڵا
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

بۆخۆم له‌وێ و یار لێره‌ ـ روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست
 

ناهێڵن ئاسووده‌ دانیشـم له‌ داوێنی چیام
 

وه‌زیری رۆشنبیری: "تێکۆشانی گه‌لی کوردستان له‌ ئێران تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌"!
 

حوسێن یه‌زدانپه‌نا: چۆن ده‌کرێ به‌ ته‌مابی له‌ تاران ده‌ور بگێری، له‌ حاڵێکدا خۆت پڕش و بڵاو بی!
 
 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.