RSS Feed

      

شه‌ممه، ۱۶‌ی دیسامبری ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  گه‌نجینه‌ی هونه‌ر »» شێعر           ئه‌م لینکه [260] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

فرمێسکی به‌هار( ساتێک له‌ گه‌ل قه‌نات چه‌رکیزیان)

 
 

دوکتۆر ئه‌سعه‌د ره‌شیدی

2010.08.08 - 13:40

 

 

 

پاڵی به‌ کورسیه‌ڕه‌شه‌که‌یه‌وه‌داوگرتی کراواته‌که‌ی شل کرده‌وه‌،چاوی بڕیه‌په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که‌ی. له‌ده‌ره‌وه‌به‌فرکڕێوه‌یده‌کرد.چاوچاوی نه‌ده‌دی.بابه‌توندی کلووبه‌فری به‌شووشه‌کانداده‌کووتاوکلووه‌کان پرژوبڵاوده‌بوونه‌وه.

ـ جا، کاکه‌ده‌بی ئه‌وانه‌چۆن بژین، چۆن ژیاون؟ من ته‌نیا له‌دووره‌وه‌ ده‌یانبینم ،به‌پێخواسی، ژن وپیاوبه‌کۆمه‌ڵ له‌وگه‌رره‌نه‌ دژوارانه‌داسه‌رده‌که‌ون، منداڵی ساواشیان له‌گه‌ڵدایه‌، ده‌زرێکێنن، ژیرنابنه‌وه‌، برسیانه‌، سارده‌، کاروانی خه‌مه‌ ده‌ڕوا،ئاوڕناداته‌وه‌ له‌ که‌س...‌

ده‌ورانده‌وری دیوه‌که‌ی پڕه‌له‌ کتێب، نازانی چاوبه‌کامیاندابگێری!چاوه‌چاوده‌که‌م! له‌مێژه‌ نووسراوه‌یه‌کی له‌ پێشمداداناوه‌ که‌ بیخوێنمه‌وه‌:

ـ قه‌نات چه‌رکیزیان له‌ 18ئۆکتوبری ساڵی 1948له‌ گوندی ئیراسخون سه‌ربه‌ شاری یه‌ریڤان له‌کۆماری ئه‌رمه‌نستانداهاتووه‌ته‌دونیاوه‌.راده‌ی خوێنده‌واری:لیسانس له‌ دانیشگای سه‌نعه‌تی ئێرڤان ودانیشگای سه‌نعه‌تی مینسک له‌ڕووسیه‌ی سپی(به‌له‌رووس)

پسپۆڕی:ئه‌ندازه‌یاری تێکنیکی له‌ڕێگاوبانی ئاسندا.به‌رپرسی ده‌وله‌تیی له‌کاری سازکردنی خانووبه‌ره‌دا.به‌رپرسی دایره‌ی بنکه‌ی ئه‌ده‌بیات له‌ساڵی 1993وه‌ تائێستا.

هێشتاله‌ خوێندنه‌وه‌که‌ نه‌بوومه‌وه‌،چاوێکی لێده‌که‌م، چوارشانه‌ وباڵابه‌رز، ڕوومه‌ت پان ولووت هه‌ڵۆیی،حاله‌تی چاوی وه‌منداڵان ده‌چی، ئارام وبێقه‌رار...

به‌ده‌م خۆمه‌وه‌ ئیژم:ئه‌ندازه‌یار!

چاڵاکی ئه‌ده‌بی:هه‌ووه‌ڵین نووسراوه‌، ساڵی 1963له‌ گۆڤاری پێشاهه‌نگ،له‌شاری یه‌ریڤان.

به‌رهه‌مه‌ بڵاوکراوه‌کانی:چرای دوستی، جه‌ڵاد، شه‌مدین،گۆیزی تی خوونیا، زه‌مان ومه‌کان، وکاری ئاخری شاعیر، کاروانی خه‌م،1966 .

له‌پرته‌له‌فۆن زه‌نگ لێده‌دات وفه‌زای بێده‌نگی ژووره‌که‌ ده‌له‌رزێنی. هاژی پی ناکات.به‌ئیشاره‌ چاوله‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ ده‌که‌م.

بزه‌یه‌ک دێته‌ سه‌رلێوانی:

ـ کێب هه‌یه‌ له‌وێ؟

ـ له کوێ

ـ ده‌مه‌ویست که‌سێکت هه‌بێ که‌به‌روپیرمه‌وه‌ بێت، خه‌لکه‌که‌م پیبناسێنیت، شاره‌که‌م پێ نیشانبدات.

زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ نابرێته‌وه‌،

ـ ئه‌وانه‌ی که نووسیومن هیچیان به‌زمانی کوردی نین، ته‌نانه‌ت دێڕێکیشم به‌کوردی نه‌نووسیوه‌.کاکه‌ نایزانم، چبکه‌م نایزانم...

ده‌نگی برزکردبۆوه‌،ده‌تگوت نه‌عره‌ ده‌کێشی.ده‌ستی له‌گیرفانی ناوده‌سره‌که‌ی ده‌رهیناو ئاره‌قه‌ی نێوچآوانی سڕیه‌وه‌. ئه‌هوه‌ن بووبۆوه‌.

ـ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تۆداده‌دوێم هه‌ربه‌ کوردی نییه‌، به‌ڵام نێوه‌رۆکی ئه‌وشتانه‌ی که‌نووسیومن به‌ کوردی یه‌.

سه‌ری هه‌ڵێنا، رووی تێکردم،چاوی ده‌گه‌شایه‌وه‌.بزه‌یه‌کی هاتێ وگوشی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت:

ـ نه‌ کاکه‌ گیان ئه‌وڕوناتوانم، دایده‌نێین بۆدوایی، بۆکاتێکی دیکه‌، ئاخرسه‌فه‌رم له‌ پێشدایه‌، ئه‌وه‌ به‌ ته‌مای تێکنانی باروبنه‌ی سه‌فه‌رم.

گوشی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داناوه‌.

له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌تاوهه‌ڵاتبوو، تیشکیێکی کورتی به‌نێودیوه‌کیدابڵاوده‌کرده‌وه‌.

فرمێسکی به‌هار

وه‌رگێڕان ‌له‌ڕووسیێه‌وه‌

ده‌گری داره‌تووس

دیسان له‌ به‌هاردا،

فرمێسکه‌ پاکه‌کان

ده‌له‌رزێن له ‌خامۆشیدا

ده‌گریم ئه‌وڕۆ له‌ ته‌ک تۆدا

برینه ‌تازه‌کان

ژانه‌ کۆنه‌کان.

فرمێسکه‌کانی من وتۆ ده‌ڕژێن

به‌خه‌به‌ر ده‌بنه‌وه‌

چه‌مه‌ جه‌نگه‌ڵییه‌کان،

تاو گه‌رممان ده‌کاته‌وه‌،

با ده‌مانلاوێنیته‌وه‌.

ئه‌تۆ له‌خۆبایی دێی

به‌ زینه‌تی سه‌وزه‌وه

ده‌هێنی شادی و هاوین

زامه‌کان مه‌رهه‌م ده‌که‌ن.

له‌چی ده‌بێ بترسم

ئاخر بولبول له‌ هه‌ر به‌هارێکدا

زامدارم ده‌کات.

ده‌ترسم،

له‌ فرمێسکه‌ تازه‌کان

له‌ مێوانه‌ غه‌ریبه‌کان.

له‌ ده‌رکه‌ ده‌دات

میوانه‌ ڕزگارکه‌ره‌که‌

پیریی.‌

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [260] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

ده‌ریا
 

هۆره‌ی ڕووباری نوستوو
 

داستایه‌فسکی ترسوئی شجاع
 

چگونه‌‌ جمهوری کردستان قربانی جنگ سرد گردید
 
 

بابه‌ته په‌یوه‌ندی‌داره‌کان

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.