RSS Feed

      

شه‌ممه، ۱۶‌ی دیسامبری ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  ڕوانگه‌و بیروڕا »» سیاسی           ئه‌م لینکه [210] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

عه‌قڵییه‌تی رێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆن، هۆکارێک بۆ به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆی له‌ ئێراندا!

 
 

شۆڕش گوڵکار

2010.08.02 - 19:31

 

رێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌ هۆی بیرته‌سکی و گرێمانه‌یی و که‌مبووده‌ ده‌روونییه‌کانیان، بیرۆکه‌ی خۆیان به‌باشترین و مه‌تڵوبترین بیرۆکه‌ ئه‌زانن و ده‌یانهه‌وێ هه‌موو که‌س وه‌کوو ئه‌وان بیربکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ قه‌ت نه‌توانن خۆیان له‌ جێگای که‌سانی دیکه‌ دابنێن و قه‌زاوه‌ت له‌ سه‌ر خۆیان بکه‌ن، چوونکه‌ له‌ قوڵایی فکریاندا باوڕیان به‌ ئازادی بیروڕا و هزری نوێ نه‌بووه‌، بۆیه‌ هیچ کات ناتوانن رێز بۆ بیروبۆچوونی دیکه‌ دابنێن و ته‌نیاوته‌نیاش به‌دوای ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجی تاکه‌که‌سی و کاتی خۆیانن و په‌یڕه‌وی له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌که‌ن که‌ کورد گوته‌نی: "خۆم و دایکم سه‌ید بین، به‌رزه‌نجی سه‌ریان به‌ ڕیشی بابیان".  

 

 

ئیدی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی گرینگ نییه‌ به‌لایانه‌وه ‌و له‌بیریشیان کردووه‌، ته‌نانه‌ت ئاوڕێکیش له‌ داهاتوو ناده‌نه‌وه‌و ته‌نها به‌ دوای بردنی خه‌له‌یه‌کن له‌و خه‌رمانه‌. چونکه‌ ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ که‌ بریتین له‌ "زانایی، بوێری و باوڕ" ده‌بێ هه‌ر خه‌باتگێڕێکی راسته‌قینه‌ش هه‌یبێ، ئه‌مان نیانه‌و هه‌موو کاتیش پرسوونان.

 

مه‌خابن ئه‌م شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ بووه‌ته‌ کولتوور و فه‌رهه‌نگ له‌م وڵاته‌داو وه‌کوو دومه‌ڵێکی لێ هاتووه‌ که‌ به‌ هیچ ئانتیبیووتیکێکیش چاک نابێت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ له‌ عه‌قڵییه‌تێکی نادروست و لاوازی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌ ده‌دا.

 

بۆیه‌، هیچ کات ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ئێرانێدا نه‌هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و زۆرتری ئه‌و رووداوانه‌ش که‌ به‌ نێوی ئاڵوگۆڕ بۆ هێنانه‌دی دیموکراسی کراوه‌، شتێکی رواڵه‌تی و لاوه‌کی بووه‌، چوونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا سه‌یری رابردوو ئێستای ئێران بکه‌ین ده‌بینین که‌ به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌و هه‌یه‌، پێشتر ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌ سیستمه‌ حکومه‌تیه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام پاش به‌ ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن ئه‌م که‌سانه‌وه‌ بۆ خۆیان بوونه‌ به‌ مه‌زنترین و سه‌ره‌ڕۆترین دیکتاتۆره‌ ملهوڕه‌کان .

 

به‌م پێیه‌ به‌و ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ به‌ڕاستی له‌ ناخ و وجوودی ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ئێرانێدا هه‌زاران "عه‌لی خامنه‌یی" و "خومه‌ینیی" و "په‌هله‌وی" نوستووه‌، به‌س ده‌رفه‌تیان بۆ ناێته‌ پێشێ که‌ بێنه‌ مه‌یدان و وه‌کوو وان ده‌ستبکه‌ن به‌ زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی راشکاوانه‌ ده‌بێ بڵێین که‌ ئه‌م جۆره‌ عه‌قڵییه‌ته‌ باروودۆخێکی له‌ ئێرانێدا پێکهێناوه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ژیانی خه‌ڵک له‌ گێژاوێکی پڕ له‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا خه‌رێکی نوقمبوونه‌و رێگای قوتاربوونیش په‌یدا ناکات و هه‌رچی کاتیش تێپه‌ڕ ده‌بێ له‌ هه‌ڵدێرو له‌نێوچوون نێزیکتر ده‌بێته‌وه‌.

 

چوونکه‌ خه‌ڵک چاک ده‌زانن که‌ ئامانجی رێبه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن له‌ هه‌ر کوێی ئه‌م دنیایه‌بێ، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری وڵات و گۆڕینی سیستمی به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌، ئه‌ویش بۆ باشتربوونی ژیانی خه‌ڵکوو به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌که‌یان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێراندا ته‌نیاوته‌نیا مه‌به‌ستی رێبه‌رایه‌تی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌ گۆڕینی "ئیکس"و هێنانه‌ گۆڕی "ئیگریگه‌"و جێگیر کردنی سیستمی ته‌قلیدوو لاسای کردنه‌وه‌ له‌ نێو خه‌ڵک، له‌ جیاتی فه‌رهه‌نگی لێکۆلینه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و پرسیار کردن.

 

هه‌ر بۆیه‌ زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ش هه‌میشه‌ له‌م وڵاته‌دا دووپات ده‌بێته‌وه‌ و بێ ده‌ره‌تانیش باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا کێشاوه‌و وڵاتی خستووه‌ته‌ ناو په‌له‌قاژه‌.

 

هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆی، کارێکی کردووه‌ که‌ نیشتمانه‌که‌مان هه‌نووکه‌ په‌رۆش و نیگه‌ران و حه‌په‌ساوه‌ بێت و ترس و خۆفیشی هه‌بیت له‌و داهاتووه‌ تاڵه‌ که‌ چاوه‌ڕێیه‌تی ...

 

onij_1364@yahoo.com

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [210] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     سوورکێو   |   2010.08.03
دەستخۆش بەڕێز کاک شۆڕس گوڵکار! زۆر بەداخەوە زۆرینەی ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، خۆیان تەحەموولی دێموکراسییان نییە و ئەوەی لە وڵاتی ئێمەشدا ئوۆپۆزیسیۆن بەدوایەوەی نییە، بەرژەوەندیی گشتییە. هەروەها بە ڕای من دێموکراسی پێویستە سەرەتا وەکو کولتورێک فێری تاکە تاکەی ئەو کەسانە بکرێت کە بەدوای سیستەمێکی دێموکراتەوەن تا ڕادەیەک کە دێموکراتییەت وەکو باوەڕێک لە ئاکار و ڕەفتاری تاکەکانی ئۆپۆزیسیۆندا ڕەنگدانەوەی هەبێت، جا پاشان هەوڵی وەدیهێنانیان لەناو کۆمەڵگەو سیستەمی بەڕێوەبەرایەتییدا بدرێت، ئەگینا بە قەولی دەڵێن ئاش هەر ئەو ئاشە دەبێت و کاسەش هەر ئەو کاسە.بەردەوام و سەرکەوتوو بیتبراتان سوورکێو
 
 
     کاروان   |   2010.08.03
به‌ڕێز ئای گوڵکار سڵاو،وتاره‌که‌تم خوێندوه به‌ڵام بۆ من هه‌ر ڕوون نه‌بۆوه که مه‌بستت له ئۆپوزسیون کیێه؟ ئێستا تا ئه‌و جێگایه که ده‌گرێته‌وه سه‌ر ئێران دوو نوع ئوپوزسیون هه‌یه. یه‌که‌میان ده‌ژبه‌رانی ڕژیم که له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستم ولایه‌تی فه‌قی دا ده‌ژین و خۆازیاری لابردنی ئه‌و ڕژیمن و ئوپوزسیونی دووهه‌میش ئه‌و لایه‌نانن که له ناو خودی ئێران دان و خۆیان به نه‌یاری ئه‌حمدی نژاد و چی و چی ده‌زانن، وه‌ک جریانی سه‌وز و ڕێفۆرمخۆازی وه‌ک خاته‌می وانه!پاشان لێم ڕوون نییه که چه شتێک هانی داویی ئه‌و وتاره‌ بنووسی، جه هێزیه‌ک و یا خۆ لایه‌نێکی سیاسی بۆ نموونه‌ شتێکی کردوه‌ که وا تۆی هانداوه‌ که ئه‌و وه‌تاره بنووسی.یا خۆ باس له تاێبه‌تمندیه‌ک ده‌کی که هه‌ر هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه که دیسانیش ده‌توانی به پشت به‌ستن به نموونه‌گه‌لێک له مێژووی سیاسی ئه‌و ئوپوزسیونه‌ باشتر ڕوونی که‌ێوه.هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیتکاروان
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌بێ سیاسه‌تی بنواڕه ‌و چاوه‌ڕوان به‌ وه‌لابنێ!
 

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان
 
 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.