له ئه‌نجامی به‌دواداچوونێکدا که په‌یامنێر و سه‌رچاوه‌کانی (رێنێسانس نیوز) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوویانه، ئاشکرا بوو که بڕیاری سووتاندنی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌سته پایه‌به‌رزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌رکراوه و هێزه چه‌کداره‌کانیش راسپێردراون بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌که. چه‌ند ساڵێکه هوروژمێکی به‌رفراوانی ئاگرکه‌وتنه‌وه له وه‌رزه گه‌رمه‌کاندا دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گرێته‌وه که ژینگه‌پارێزان به "قه‌تڵوعامی سروشتی کوردستان" به‌ناوی ده‌که‌ن. وه‌ک (رێنێسانس نیوز) پێشتر بڵاوی کردبۆوه، ته‌نیا له چه‌ند مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا تا نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی پووشپه‌ڕ، زیاتر له 70 شوێنی جیاوازی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان و ناوچه سنوورییه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ئاگریان تێبه‌ربووه و له نیوه‌ی دووهه‌می هه‌مان مانگیش به‌ملاوه، نزیک به 40 دارستان و له‌وه‌ڕگه ئاگریان تێبه‌ر دراوه. چاودێرانی هه‌رێمی پێشتر گومانیان ده‌کرد که هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان هه‌بێ له سووتاندنی دارستانه‌کاندا، به به‌هانه‌ی تێکدانی حه‌شارگه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی شاخدا، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و گومانه‌ی چاودێرانی پشتڕاست نه‌کردبۆوه. په‌یامنێر و سه‌رچاوه‌کانی ئێمه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که به تایبه‌ت بۆ به دواداچوون و روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته راسپێردرابوون، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوایان دواندووه که له نزیکه‌وه شایه‌دی سووتانی دارستانه‌کان بوون. شایه‌دحالان به په‌یامنێرانی ئێمه‌یان راگه‌یاندووه که به چاوی خۆیان هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان دیوه، له‌کاتی ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌کاندا. هاووڵاتیان ئه‌وه‌ش روون ده‌که‌نه‌وه که ژماره‌یه‌ک له ریش سپی و پیاوماقووڵانی ناوچه‌که تا ئێستا چه‌ند که‌س له به‌رپرسه هه‌رێمییه‌کانیان دواندووه سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن له‌و رووداوانه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بووه. یه‌کێک له‌و کاربه‌ده‌ستانه به هاووڵاتیانی راگه‌یاندووه که پێش‌گرتن له سووتانی دارستانه‌کان، له توانای به‌رپرسانی هه‌رێمیدا نییه. په‌یامنێرانی ئێمه راشی ده‌گه‌یه‌نن که هاووڵاتیان هیچ گومانێکیان نییه له‌وه‌ی که سووتاندنی دارستانه‌کانی کوردستان به بڕیاری کاربه‌ده‌سته سه‌ربازی و سیاسییه پایه‌به‌رزه‌کانی رژیمی ئیسلامی به‌ڕیوه ده‌چێ و به نیگه‌رانیشه‌وه له داهاتووی ناوچه‌که ده‌ڕوانن. ژینگه‌پارێزانی ناوچه‌که نایانه‌وێ هیچ لێدوانێک بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و زانیارییه نوێیانه‌ی (رێنێسانس نیوز) به‌ڵام جه‌ختیان کرده‌وه که "رێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان به راده‌یه‌ک زیادبووه که ئیتر ژینگه‌پارێزان ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ن" و داواش له رای گشتیی کوردی ده‌که‌ن که "چیدیکه بێده‌نگ دانه‌نیشن، له کاتێکدا که هه‌موو ژینگه‌ی کوردستان خه‌ریکه تێدا ده‌چێ." شیاوی ئاماژه‌ی که ژماره‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ئه‌مساڵ، تا ناوه‌ڕاستی پووشپه‌ڕ، گه‌یشته 72 سووتمان و ته‌نیا له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌و مانگه‌شدا 37 دارستان سووتاون. ژماره‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له 15ی پووشپه‌ڕه‌وه تا 24ی پوشپه‌ڕ: - 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سێف خواروو
- 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بێلوو
- 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سه‌ڵه‌سی
- 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی چاوگ
- 16ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی له‌نجاوا
- 16ی پووشپه‌ڕ: کێفی قووچی سوڵتان
- 16ی پووشپه‌ڕ: گاڕان
- 17ی پووشپه‌ڕ: گه‌ڕه‌کی چوارباخ
- 17ی پووشپه‌ڕ: کێفی ئیمام
- 17ی پووشپه‌ڕ: گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌ریوان
- 18ی پووشپه‌ڕ: ئاوایی بایه‌وه
- 18ی پووشپه‌ڕ: گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌ریوان (3 جار)
- 18ی پووشپه‌ڕ: کێفی ئیمام
- 18ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه (بنار)
- 18ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران
- ۸۸. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی له‌نجاوا
- ۸۹. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌یه‌ڵه
۹۰. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مووسک ۹۱. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:پشت گه‌ڕه‌کی تازاوا ۹۲. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مووسک ۹۳. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی هه‌نجیران ۹۴. ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر گۆڕستانی داسێران ۹۵. ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ ۹۶. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ ۹۷. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی ۹۸. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی باشماخ ۹۹. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌تفێ-۲جار ۱۰۰. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی نه‌چێ-۲جار ۱۰۱. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کیکن ۱۰۲. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌یه‌ڵه ۱۰۳. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌تفێ ۱۰۴. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:پشت گه‌ڕه‌کی داسێران ۱۰۵. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بایه‌وه ۱۰۶. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی ۱۰۷. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کیکن ۱۰۸. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی نه‌چێ ۱۰۹. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ .... ....
|