RSS Feed

      

شه‌ممه، ۱۶‌ی دیسامبری ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  مانشێت »» هونه‌ری           ئه‌م لینکه [1523] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

ناسر رەزازی: کۆمەڵە بە فکری چەپەوە دوای کڵاوی بابردوو کەوت

 
 

رێنسانس نیوز

2010.06.02 - 23:36

 

ناسر رەزازی، هونەرمەندی ناوداری کورد، لە وتووێژێکی رادیۆیی دا رەخنەی توندی لە بیری چەپی کۆمەڵە گرت و رایگەیاند: کە کۆمەڵە بە فکری چەپ و پشت کردن لە ئامانجە نەتەوەییەکان، هەر لە سەرەتاوە دوای کڵاوی بابردوو کەوت. 

رەزازی لە وتووێژێک دا لە گەڵ رادیۆی کوردی دەنگی ئامریکا وتی: لە مێژووی کورد دا زیاتر لە ٣٠ شۆڕشی خوێناوی بۆ نەتوانەوەی زمان و کلتوری کورد بووە، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانیوە، ئەوەندەی هونەرمەندان، خزمەت بە مانەوەی کلتوور و زمانی کوردی بکەن.

ئەو هونەرمەندە ناودارەی کورد، وتی: حیزبەکانی ئێمە لە کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتی، کارێکیان کردووە کە کوردیان توشی شکست کردووە. رەزازی وتی: کۆمەڵە بە هەموو بەشەکانییەوە کەوتنە دوای کڵاوی بابردوو، خۆیانیان بە چەپ دەزانی، خۆیانیان بە نەتەوەیی نەدەزانی. ئەوە لە کاتێک دایە کە من وەک ناسری رەزازی زۆرم پێ وتن کە ئەو رێگایەی ئێوە زۆر هەڵەیە، چونکە کۆمەڵگای کوردەواری تووشی کێشە کردووە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا چەپ ناوێکی زۆر خراپی هەیە. من هەمیشە وتومە کە بە داخەوە چەپ کارێکی کردووە کە کارنامەی رەش بێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

رەزازی هۆکاری بەشدار نەبوونی ئێستای هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە کاری نەتەوەیی دا بۆ شکستی شۆڕش لەو بەشە لە کوردستان دا گێڕایەوە و وتی: جگە لە شکستی شۆڕش، بەدبەختی و فەقیری و یارمەتی نەدان و هەروەها کۆپی کردنی بەرهەمەکانمان، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەشدار نەبوونی هونەرمەندان.

رەزازی سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی هونەرمەندان ئاماژەی بەوە دا کە بۆ لە سێدارەدراوانی ١٩ی بانەمەڕ، سروودێکی ئامادە کردووە. وتی: جاران دەچووی بۆ هەر کوێ دەتتوانی بەرهەمەکەت ئامادە بکەی، بەڵام ئێستا ئستۆدیۆ و ژەنیار و کۆمەڵێک شتی دیکەی دەوێت، کە هەمووی بە پارە دەتوانرێ جێبەجێ بکرێت و ئەگەر پارە نەبێت، ناتوانین هیچ بەرهەمێک بدەینە دەرەوە.

رەزازی لەو وتوویژەی دا، هونەرمەندانی بە سێ دەستە دابەش کردو وتی: هونەرمەندان، بەشێکیان وەدوای پارەو ژیانی تایبەتی خۆیان کەوتوون، بەشێکیان وەدوای حیزبەکان کەوتوون و تەنیا بەشێکیان هەن کە وەدوای هونەرەکەیان و خزمەت کردن بە میلەتەکەیان کەوتوون. رەزازی تەئکیدی کردەوە کەلە ئێستا دا سەر بە هیچ دەستە و حیزب و رێکخراوێک نییە و هەر حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی دیکە کاری نەتەوەیی بکەن، لە خزمەتیان دا دەبێت.

ناسر رەزازی، شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستانی بە منداڵێک چواند کە ناچارە لە بۆشایی حیزبەکانی خۆی روو لە شوێنێکی تر بکات. رەزازی وتی: بە داخەوە حیزبەکانی ئێمە لە کوردستانی رۆژهەڵات تووشی رۆژێک هاتوون، کە ئێستا لەو بەشەی کوردستان دا پژاک یا پەکەکە زیاتر دەوری هەیە و هیواداریشم کەسیان لێم نارەحەت نەبن، چون ئەمە واقعیکە وبوونی هەیە.

ناسر رەزازری لە درێژە دا ئاماژەی بەوە دا کە، ئەو چوار کەسەی کە لەو ئاخریانە دا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی دا لە سێدارە دران، زۆر جیاوازتر بوون لەوانی کە لە ٣٠ ساڵی رابردوو دا لە سێدارە دراون. رەزازی هۆکاری ئەوەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە حیزبەکانی تر نەیانتوانیوە تا کوو ئێستا کورد بە گەلانی تری ئێران و گەلانی جیهان بناسێنن. بەڵام چونکە ئەو سەفەرە ۆژاک هاتۆتە نێو مەسەلەکەوە (پژاکیش هەر پەکەکە)یە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان بە ئیمانەوە کار دەکەن، ئەوان نەتەوەیین.

رەزازی لەو وتووێژەی دا لە گەڵ دەنگی کوردی ئامریکا وتی: ئەو قارەمانانەی کە لەو ئاخریانە دا لە سێدارە دران، بە سروودی ئەی رەقیبەوە چوونە سەر دار و نە باسی پەکەکە و نە باسی پژاکیان نەکرد، بەڵکوو لە تەواوی محاکەمەکانیان دا باسی کێشەی کوردیان کرد.

دەقی وتووێژەکەی ناسری رەزازی و رادیۆ دەنگی ئامریکا، دەتوانن لەم لینکە گوێ لێبگرن.

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [1523] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     ئاشق   |   2010.06.05
به رێز هونه رمه ندی گه له که مان کاک ناسر زۆر راست و ره وان باسی واقعییه تی روژهه لات ده کات... پێتان خۆش بێ یان پێتان ناخۆش بێ ئه مرۆ پژاک له ناو دلی کۆمه لانی خه لک دایه و دلسۆزی و فه داکاری خۆی له گۆره پانی خه باتدا سه لماندووه و هه ر ئه و کارنامه پر له سه ربه رزییه شه که رۆژ له دوای رۆژ له ناو کۆمه لانی خه لکدا به رینتر و به هێزتر ده بێ... ئه مرۆ نه وه ی نوێ نه وه ی ئێنتێرنێت و ماهواره یه و باش خۆیان و ده وروبه ر و جیهانیان ناسیوه بۆیه ش زیاترو باشتر تاریخ و واقعییه تی کۆمه لگای کوردستان ده رک پێ ده که ن بۆیه هه ر چه ند زیاتر نه زانانه ته پلی ئه وه لێ بده ن که پژاک هه مان پ ک که یه زیاتر گه ل له ده وری پژاک کۆ ده بێته وه چون گه لی کورد باش ده زانێ و تێ گه یشتووه که سه رکه وتنی کورد له یه کیه تیدایه و خالی هه ره به هێزی پژاک و پ ک که ش له و یه کیه تی و وه ک یه ک بوونه دایه... به لام کاتێ هه ندێک که س و لایه ن ئه مه وه ک خالی لاواز یان بۆ هێرش کردن بۆ سه ر پژاک وه ک پروپاگه نده به کاری دێنن له دو هۆکار زیاتر به دور نیه : یان زۆر نه زانن و له هه ژاری فکر و ئه ندێ شه یان سه ر چاوه ده گرێت.یان له سه رچاوه یه که وه ئاو ده خۆنه وه و دره نگ یان زوو ناوه رۆکی بۆش و به تالیان ده رده که وێ...
 
 
     سروه‌ی2   |   2010.06.05
ئاخافتنێکی واقیعی و ڕه‌چکه شکێنێکی زۆر به‌جی!بێ ئه وه ی موافقی په‌ژاک بم یا نه بم،قسه‌کانی کاک ناسری ڕه زازی به یانی واقعیه‌تی مه یدانی سیاسی چه کداری کورده له کوردستانی ئێران.بۆ ده‌ڵێم ڕه چکه شکێنه،چونکه له ناو که‌سایه‌تێ ناسراوه کانی کوردستاندا که پێشینه ی کاری سیاسی و پێشمه رگایه تی بوه، به ئاشکرا و بێ ترس و ڕیا و دوڕویی و‌شه رم له ئه مریکا و نۆکه ره کانی، ده‌ڵێ:په ژاک هه‌یه، ئازان،بۆ پۆست و مقام ئه ویش له‌سه ر بنه مای نه زانی و تێنه گه یشتنگیانی خۆیان به خت ناکه‌ن به ڵکو له ڕوی باوه ر به‌خۆ بون و تێگه یشتن خه بات ده که ن.با من پێم خۆش بێ یا نه بێ و یا هێندێک که س بڵێن په ژاک "ئه‌مری واقییعه!"
 
 
     جه ماڵ   |   2010.06.04
مێژوی کورد پڕ له‌ ناکۆکی له‌و بابه‌تانه‌یه‌ که‌ سه‌رانی بردۆته‌ سه‌ر داران، نمونه‌یه‌کی بچوکی، له‌ نوسراوه‌کانی خۆێنه‌رانی وتووێژه‌که‌ی ره‌زازی به‌ دیار ده‌که‌وێ. هه‌ڵبه‌ت به‌ خۆشیه‌وه‌، ئه‌و ناکۆکیه‌ چ سه‌ران ناباته‌ سه‌ر دار. کاکی من، تۆزێک جیکڵدانه‌ت هه‌بێ! چێژ له‌ وتووێژه‌که‌ بگره‌! بزانه‌ چیت ئه‌خاته‌وه‌ بیر! ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێک ڕند بی هێندێکیشی لێ فێر بی. زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئێمه‌ باشتر خزمه‌تیان ده‌کرد ئه‌گه‌ر بێتو ده‌هۆڵ و زورنایان کوتابا، لانی که‌م په‌ره‌یان به‌ که‌لتوری کورده‌واری ده‌دا.
 
 
     شێخ.....شنۆ   |   2010.06.04
منیش له‌ گه‌ڵ قسه‌کانی کاک ناسرم به‌ راستی بیری چه‌پ له‌ کوردستان بۆ هه‌ ل ومه‌رجی ئه‌ وده‌م وئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێ ئاسن کوتانێک زیاتر نی ،من هه‌ میشه‌ کوتومه‌ ئه‌ گه‌ر به‌ وهێز وتوانایه‌ی ئه‌ ده‌م کۆمه‌ڵه‌ هه‌یبوو به‌ وهه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان خوێنده‌ واری باڵایان هه‌بوو ،له‌ جیاتی وه‌ی خۆی به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌و خه‌ریک کردبا و پاڵی وه‌ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌دابا و وه‌دوی هاش وهوشه‌کانی مه‌نسور حیکمه‌ت نه‌که‌وتبا بی شک ئێستاخه‌لکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌واوی له‌ گه‌ڵی ده‌بوون ئێستاش هه‌ر جێی رێزه‌ کۆمه‌له‌ که‌چی زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌ی گه‌راوه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام توخوا له‌ کاک ناسر گه‌رێن با سه‌ر به‌هیچ حیزبێک نه‌بێ به‌ ویژدانی هه‌رچی کورده‌ کاک ناسر ئه‌ وا جوانه‌ وه‌مێنێ ،خۆزگه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان چوار هونه‌رمه‌ندی ئه‌ وا به‌توانا و به‌ئیمانم هه‌با ،که‌ بۆ گه‌له‌که‌ی ،ژیان وگیانی ته‌رخان کردبا بۆ گه‌له‌که‌ی ژیا با و وه‌ک مۆم بۆ گه‌له‌که‌ی تواباوه‌ .
 
 
     مه نسوور مه ریوانی   |   2010.06.03
ئه گه ر کاک ناسر یان هه‌ ر هونه ر مه ندێکی دیکه خۆی له سیاسه تیش ئه دات وبه که یفی خوی هه‌ر کاتێک ویستی به مه زه نده ی خوی به هه‌ ر تاقم و گرووپ وکه سا یه تی یه کدا هه‌ ل بڵی ، ده بی ته حه مولی بیستنیشی هه‌ بی . به داخه وه ئه مهونه رمه نده ده نگ خۆشه له مێژه لێی تێک چووه ودایم شه نه ی له گه ل باش ده سووڕێ . خرابتر له وه ش پێی وایه به گۆرانی خۆێندن ڕێبه ری بزووتنه وه یهه‌ قخۆازنه ی گه لی کوردی کردووه . جارێک بووه یان ته نانه ت ئه م دوایی یه ش به رانبه ر به م ئیعدامانه هه‌ ڵوێست بگرێ یان تواناکه ی هاوکات بخاته پشتیمانگرتنی خه ڵکی کوردستان ؟ سپاس بۆ سی دی یه که شت به‌ م بۆ نه وه ، هیوادارم که س کوپی نه کات لێت بکڕن.به رێزه وه - مه نسوور -س مه ریوانیڕێنێساس! تکایه ده قاوده ق دای بنێن ،با مافی خوێنه ر وه ک نووسه ر پارێزراو بێ. سپاس
 
 
     کاوێێ لۆر   |   2010.06.03
بژی کاک ناسر بژی بژی ..بژی < پ ژ ا ک< بژی < پ ک ک <
 
 
     اردلان   |   2010.06.03
سلاو کاک ناسری عازیز:تو رخنه له کومه له دگری که چی سالیانک خوت له ناویان بوی یانی بلین خوشت هیجت ناکردو،جونکه به وته یک وه دویی کلاویی بابردو که وتویی.کاکه گیان باشتره گورانی بلی خوت له ناو خه لک ناحه ز نه که یی .تو سیاسی نی به لکو گورانی به ژیی.خه لک به رابردویی تویه که خوشیان ده ویی باشتره خوشه ویستیت هه ر بمه نه .واز له و قسه .... بنه
 
 
     عه باس شوان   |   2010.06.03
بەڵام ناسری ڕەزازی، باشتر لەهاوکێشە سیاسییەکانی بروانییایە ئەوە بۆی دەردەکەوت کە ئەمەریکایە بەدوای هێزیکی دڕی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان - عەبدولڵا ئۆجەلان دەگەڕیت، تا جارجار کاروچالاکی بکات و ختووکەیەکی کۆماری ئیسلامی بدات. لەلایەکی ترەوە، ئەو داوەرییە زۆر نادروستە، گەر کەمێک بۆ مێژووی هاوچەرخی کوردستانی باشوور ئاوڕبدرێتەوە، بۆ دەر...دەکەوێت کە لەشۆرشی نوێدا، پارتی دەورونەخ...شی ئەوتۆی نەبوو، وەک دەڵێن لەکەرەج بۆ خۆیان دانیشتبوون پڵاویان دەخوارد. بەڵام کە ڕاپەڕین ڕوویدا، هەڵبژارد هاتە پێشەوە، هاوکێشەکە بەو شێوەیە دەرنەجوو، دەبوایە بەپێی ئەو هەوڵە زۆر و بێوچانەی یەکێتی دای، زووربەی کورسییەکانی پەرلەمان ئەو بیبردایە، بینیمان یەکێتی لەخوار پارتییەوە بوو. بۆیە ئەوەی ناسری ڕەزازی دەیڵێت مەرج نییە ڕاست بێت.. خاڵێکی تر ئەوەیە, بەتەوهین نەبێت کێ دەڵیت بەسروودی ئەی ڕەقیب چوونەتە بان سێدارە؟ بەڵگە هەیە؟
 
 

 

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.