RSS Feed

      

یه‌کشه‌ممه، ۲۵‌ی ژوئه‌نی ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  گه‌نجینه‌ی هونه‌ر »» شێعر           ئه‌م لینکه [361] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

هۆره‌ی ڕووباری نوستوو

 
 

دوکتۆر ئه‌سعه‌د ره‌شیدی

2010.04.23 - 13:20

 

 

 



ڕووباره ڕێشه خه‌مباره‌که!


وه‌بیر بێنه‌وه ،


جه‌سته ده‌ریاژنه‌که ت


له ژێر هه‌زار نه‌شته‌ری ڕووتی هه‌تاودا


که زقزه‌قیان ده‌کرد و ده‌سووتان و


بای مه‌ست


سکڵه ئه‌رخه‌ونییه‌کانی ده‌گه شانده‌وه...


وه‌بیربێنه‌وه ،وه بیربێنه‌وه


ته‌رمه نێژراوه منداڵییه‌که ت


له نێوتوودڕکه چڕه‌کاندا،


ـ هێشتا


خوێنی پژواویان له سه ر لێو و دستمان


ده بێ مابێ!


وه‌بیر بێنه‌وه!


ئاسمان و مه‌لافه ته‌ڕه بووڵیینه‌که ی


که تاهه‌رمان ڕاده‌کێشرا به سه‌رکوێستاندا


ـ کاتێک


باران له که‌نارکوانگه‌ کاندا


سه‌هۆڵی ده‌به‌ست.



وه‌بیر بێنه‌وه!


یاڵه تۆزاوییه‌کان و


گه‌رووی تینوی کانییه‌کان


که به قسڵ وسمیت ده‌خنکان،


قاچه ماندووکان وه‌بیر ‌بێنه‌وه


که به سه‌ر هه‌وریشمی به‌یاندا


تێده‌په‌ڕین و


ونده‌بوون له ته‌مێکی مه‌ندا،


ـ پڕمه پڕمی بێبڕانه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵ


به سه‌ر شانه له‌رزۆکه‌کانی کوێستانداـ.



وه‌بیربێنه‌وه!


فرمێسکه ڕژاوه‌که‌ی کێژوڵیکی پرچ سه‌وز


که ده‌تگوت:


له فرمێسکه‌کانی من گه‌رمترن


سوێرترن...



وه بیربێنه‌وه گه‌مییه شکاوه‌کان


سنگتیان بریندارده‌کرد و


پیاوه شه‌که‌ته‌کانیان ده‌برد


به سه‌رشه‌پۆله گڕگرتووه‌کاندا


به‌ره‌و نادیار...



وه‌بیر بێنه‌وه ،گۆرانی شه‌وانه‌ی کوێستان


خرینگه خرینگی ده‌فه ئابییه‌که‌ی مانگ و


ڕانه سپییه‌کانی ژنێک


که شه‌پۆله‌کانت ده‌یان لستنه‌وه و هه‌ڵده‌ستان


تا مه‌مکه تورته‌کان و


شه‌رمنانه ده‌گه‌رانه‌وه.



وه‌بیربێنه‌وه. وه‌بیربێنه‌وه!


ئاهه‌نگی نیزیکبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی پیاوێک


به سه ربه‌فر و به‌ڕوودا


له ژیر ئاسمانێکی کورت


کورت تر له باڵای ڕۆژ


کاتێک


ـ ده‌ڕه‌نگی بنه‌وشی ئاسۆدا ونده‌بوو ـ


نیزیک ده‌بێته‌وه، نیزیکتر


هه‌نگاوێک پاش و هه‌نگاوێک پێش


نیوێکی له گیان و نیوێکی له خوێن...


ـ که هێشتاگه‌رمن ـ


له سه‌ر ده‌ستی ده‌فڕی.


ده‌پڕژی به دیمه‌نتا.



وه‌بیر بێنه‌وه، وه‌بیر بێنه‌وه


ڕووباره ڕه‌شه خه‌مباره‌که.



2002ـ12ـ13

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [361] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

بابه‌ته‌کانی نووسه‌ر

 

ده‌ریا
 

فرمێسکی به‌هار( ساتێک له‌ گه‌ل قه‌نات چه‌رکیزیان)
 

داستایه‌فسکی ترسوئی شجاع
 

چگونه‌‌ جمهوری کردستان قربانی جنگ سرد گردید
 
 

بابه‌ته په‌یوه‌ندی‌داره‌کان

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.