بێ ده‌نگییه‌كان پێم وا نیه كه‌س به قه‌د من ڕقی له‌م چرا سوورانه بێ حه‌ح! جگه‌ره‌یه‌ك دا ئه‌گیرسێنێ و جانتایی «سی- دی» یه‌كان ئه‌كاته‌وه:- حه‌زت له چ گۆرانیبێژێكه؟ پێش ئه‌وه وه‌ڵامێك ببیستێ، وه‌كوو كه‌سێك كه له پڕا شتێكی بیركه‌وتبێته‌وه، قامكی له‌سه‌ر حه‌بێ دا ئه‌نێ و دوو شووشه‌یی چه‌پ و ڕاستی ماشێنه‌كه به هێمنییه‌وه ئه‌خزێنه خواره‌وه، شه‌پۆلێك فێنكایی هرووژم دێنن و تێكه‌ڵی بۆنه عه‌ترێكی توندی پیاوانه و گوڵی مریه‌م و جگه‌ره‌و له‌م ناوه ناوه‌ش عه‌ترێكی ساردی ژنانه ئه‌بێ پێش ئه‌وه شتێك بێژی ته‌له‌فوونه‌كه‌یی ئه‌زرینگێته‌وه تماشایی ڕه‌قه‌مه‌كه ئه‌كا و به په‌له ده‌ست ئه‌نێته سه‌ر حه‌بێك و شووشه‌كان به سه‌ره‌خۆ دێنه‌وه سه‌ر، ئاماژه به بێده‌نگی ئه‌كا.- ها به‌ڵێ؟! له سه‌ر كارم، چی؟ نه بابا مه‌گه‌ر نازانی كارم زۆره ئه‌بێ سه‌ردانێكی ئه‌و كۆمپانیاش بكه‌م، نه جارێ نایمه‌وه، تۆ نان بخۆ. نه، نه، به ته‌نیا بڕۆ. شووشه‌كان ئه‌خزێنه‌وه خوار، پێش ئه‌وه مۆسیقایه‌ك هه‌ڵبژێرێ، شه‌پۆلێك له بۆنی عه‌تر و دووكه‌ێ هرووژم بۆ ده‌ره‌وه دێنن. – نه‌تگوت ده‌نگی كێت... په‌مه‌یی نینۆكه‌كانی كچێك ئه‌ناسێته‌وه كه له‌به‌ر ماشێنه‌كه‌یا تێئه‌په‌ڕێ وه‌كوو كه‌سێك كه هه‌ێبێ یان به په‌له بێ به جێگایه‌ك بگات. كه دوورتر ئه‌بێته‌وه جانتا و پێڵاو و له‌چكه زێڕینه‌كه‌شی ئه‌ناسێته‌وه، پێش ئه‌وه بتوانێ كارێ بكا یان شتێ بێژێ، چراكه ئه‌بێته سه‌وز و كچه له كۆڵانێكدا ون ئه‌بێ.
ڕه‌زبه‌ری2008
خۆزگه پێكه‌نیبای پاره‌یه‌كی سه‌وزی پێشان ئه‌دا:- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانی ئه‌م ژنه به پێكه‌نین بێنی. 57 و56 و55... هێشتا چرا سووره، به‌ڵام ده‌رفه‌ت كه‌مه، ئه‌بێ پێش ئه‌وه چراكه بێته سه‌وز كاری خۆیی بكات ژنه تماشایشی ناكا، گرێیكانی بڕۆیی، چاوه ته‌ڕ و تووڕه‌كانی، ڕوومه‌تی سارد و بێهه‌ستی ئه‌یژێ كه ئه‌مجاره وه‌ك جاران نیه. داوێنه‌كه‌یی هه‌ڵئه‌كات و ئه و ئه‌په‌ڕێته سه‌ر كاپۆتی ماشێنه‌كه، به‌رامبه‌ری ژنه‌كه، قه‌راغی داوێنه‌كه‌یی ئه‌گرێ و وه‌ك ژنێكی فیزن سه‌ما ئه‌كا، سه‌ماش نه، له رزانه‌وه‌یی شان و مه‌مكه‌درۆیینه‌كانی، ژنه تماشایی ئه‌كا به‌ڵام نایبینێ. 33، 32، 31... شه‌وفێره‌كانی‌تر سه‌ریان له شووشه‌كانه‌وه ده‌رهێناوه و هه‌ندێ قاقا ئه‌كێشن، هه‌ندێ قسه‌یی هه‌ڵیت و په‌ڵیت ئه‌كه‌ن، هه‌ندێ به كۆنه‌یی ماشینه‌كانیانه‌وه چۆپی ئه‌كێشن یا فیكه، یا بۆق لێئه‌ده‌ن،20، 19، 18... له هه‌موو ژیانی ئه‌م چوار ڕێیه و چراكانیا ڕه‌نگه یه‌كه‌مجاره كه‌س حه‌ز ناكا چراكه بێته سه‌وز پیاوه ده‌ست له شووشه‌كه ده‌ردێنێ و به چوار پاره‌یی ڕه‌ق و تازه چۆپی ئه‌كێشێ، تازه‌یی ئه‌و پاره‌یه دڵی دائه‌خۆرپێنێ به‌ڵام ژنه هێشتا نایبینێ، 16، 15، 14... ته‌نانه‌ت بزه‌یه‌كیش نه هاتووه‌ته سه‌ر لێوی، ده‌رفه‌تی كه‌مه، سمت و كه‌مه‌ری ئه‌سووڕێنێته‌وه و ماچی بۆ فڕێ ئه‌دا، هه‌موو به تێكڕا پێئه‌كه‌نن و هوورا ئه‌كێشن. ئه‌وه‌نده خۆیی ئه‌له‌رزێنێته‌وه كه مه‌مكه‌كانی له ژێر كراسه‌كه‌یه‌وه ئه‌خزێت و دا ئه‌كه‌وێ. هه‌ر له‌وێ ڕائه‌توانێ پاره‌كان بژمێرێ، 6هه‌زاری ڕه‌ق و تازه پیاوه هێنده به‌و ده‌سماڵه هه‌ڵگێۆچانانه‌یی سه‌ر كاپۆتی ماشینه‌كه پێئه‌كه‌نێ تا ئاو له چاوی دێ، ژنه ئیتر نه هه‌ر پێناكه‌نێ به‌ڵكوو چاو ئه‌به‌ستێ و سه‌ری ئه‌نێته سه‌ر شووشه‌كه و فرمێسكه‌كانی به په‌له ئه‌خزێنه سه‌ر گۆناكانی و له تاروپۆیی له‌چكه‌كه‌یا نوقم ئه‌بن. 3، 2، 1... دائه‌په‌ڕی و چراكه ئه‌بێته سه‌وز خێرا خۆیی ئه‌خاته سووچێك چوار ڕێیه‌كه‌و تماشایی هه‌ڵاتنی ماشێنه‌كان ئه‌كا. ڕه‌زبه‌ری 2008 |