له‌گه‌ڵ کراوه. ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو شیوازه‌کان و هه‌موو پێوه‌ره‌کانی توند و تیژی له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگادا ده‌ست نیشان بکه‌ین چوونکه فورم و ڕواڵه‌تی توند و تیژی به پێی ئه‌و قانون و یاسایانه‌ی که بۆ توند‌و تیژی پێناسه ده‌کرێ و ئه‌و پێناسه‌یه‌ش گرێدراوی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و شعوری یاسادانه‌راندا دێته به‌رهه‌م. بۆ نموونه له یونانی کۆندا، ئافره‌تان به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه چه‌وساونه‌ته‌وه، به چه‌شنێک که کۆمه‌ڵگای ئه‌و کات به شێوه‌یه‌ک سه‌یری ئافره‌تیان‌ده‌کرد که له ڕوح و گیانی مرۆف به‌دورره. هه‌ر وه‌ها له ڕۆمای کۆندا ئافره‌تیان به ده‌س په‌رروه‌رده‌ی شه‌یتان داده‌نا. له مه‌کسیکیش به پێی نه‌ریت و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ل سه‌ره‌تای پێگه‌ییشتنی گه‌نمه شامی دا، کچانیان سه‌رده‌بڕی و گوڵه‌گه‌نمه‌کانیان پی ده‌ڕشاند. له کاتی دروێنه‌شدا پیره‌ژنێکیان سه‌رده‌بڕی و پێسته‌که‌یان پێشکه‌ش به گه‌وره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌کرد. به باوه‌ڕی من ئه‌وانه‌یش ده‌چنه خانه‌ی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تانه‌وه. به‌ڵام له گه‌ڵ پێشکه‌وتنه ئابوری، سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان له پرۆسه‌ی مودێرنیزاسیون و هه‌ر وه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کان دا، ڕواڵه‌ت و شێوازی ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ش، به شیوه‌ی به‌رچاو ئاڵ‌و گۆڕیان به‌سه‌ردا هات. گه‌ر بنه‌ما و پێناسه‌ی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان به‌و شێوه پێناسه بکه‌ین که له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی رێخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا هاتوه که، توند‌و تیژی دژی ئافره‌ت، "به‌هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژ که دژ به ره‌گه‌زی مێینه ده‌کرێ و ده‌بێته هۆی بریندار بونی رۆح و جه‌سه‌ته‌و ده‌رونی،" ده‌توانین به پێی ئه‌و به‌یان نامه‌یه، توند و تیژی دژی ئافره‌تان که له سالی 1993 ڕاگه‌یه‌ندرا، ده‌س نیشان بکه‌ین. دیارده‌ی توندوتیژی به گشتی، زۆرتر یان له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه ڕوو ده‌دات یان له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه. ئێمه لێره‌دا ده‌گه‌رینه‌وه سه‌ر توند وتیژی خێزان که دژ به ره‌گه‌زی مێینه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوان دژ به ئافره‌تان، توندوتیژی پیاو سالارانه‌یه که له ئاکامدا به توند‌و تیژی خیزان دێته ئه‌ژمار. جۆر‌و شێوازی ئه‌و توند و تیژیه زۆر جار یان به شێوه‌ی جه‌سته‌یی روو ده‌دات یان ده‌روونی و رۆحییه که بێ گومان ئه‌و دیاردانه له هه‌موو خیزان و هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، که‌م تا زۆر به‌دی ده‌کرێت. روون و ئاشکرایه قوربانی بیری ته‌سکی پیاو سالاری و ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی و بیری دواکووتوانه له‌و نێوه‌دا، ئافره‌ته. نزیکه‌ی قوربانیانی توند‌و تیژی به گشتی ئافره‌تن. به‌ڵام به داخه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و دیارده‌یه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌رهه‌ق به ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌نجام ده‌درێت. زۆر یه‌ک له‌و ئافره‌تانه‌ی که ڕوبه‌رووی ئه‌م دیارده ده‌بنه‌وه ته‌نانه‌ت له کۆمه‌ڵگا رۆژ ئاوایه‌کانیشدا توشی داڕووخان و شکستی ده‌رونی ده‌بنه‌وه. مه‌خابن توند و تیژی له کوردستان گه‌لێک به‌رچاوتره و ئێمه رۆژانه شاهێدی ئاکاری ئه‌و توند و تیژیه‌ین که به‌شێکی بچووکی له مێدیا و راگه‌یه‌ندراوه‌کاندا پیشان ده‌درێت. ئه‌وه‌ی زۆرتر جێگای نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه که نه‌توانراوه وه‌کو پێویست رێکار و له‌مپه‌ری تایبه‌ت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه م دیارده ناشیرنه بدۆزرێته‌وه. چوونکه نه ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی موراڵی کۆمه‌ڵگا داده‌نێت به‌ڵکوو ده‌بێته کۆسپ و له‌مپه‌رێکی مه‌زن له سه‌ر رێگای پێشکه‌وتن و ئافراندنی ژنان له بواره جیاوازه‌کانی ژیاندا. چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی ئافره‌ت به گشتی و به‌ربه‌ست نه‌کردنی توند و تیژی دژی ئافره‌تان به تایبه‌تی، گه‌وره‌ترین کۆسپ له به‌رده‌م مودێڕنیزاسیونی کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌کات. گه‌ر سه‌یری کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌ین ده‌بینین هاوکات له‌گه‌ل هاتنی دینی ئیسلام بۆ ناو کوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ داب و نه‌ریتی تایبه‌تی دینی ئیسلامی له گه‌ل خۆی هێنا به‌ڵکوو هه‌ر له رێگای ئه‌م ئایینه‌وه کۆمه‌ڵی کولتووری دواکه‌وتوانه و دژه ژنی کۆمه‌ڵگای عه‌ریبیش له لایه‌ن کۆلکه مه‌لا و خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌واره‌وه هێنایه ناو ئاقاری ژیانی کوردستانه‌وه. ئه‌و کولتووره‌ی که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به هێند وه‌رده‌گیرا. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له مێژووی عه‌ره‌ب، ده‌بینین که کاتی هاتنی دینی ئیسلام، ئافره‌ت به چاویکی زۆر سوکه‌وه سه‌یر ده‌کرا. کچ بوون له خێزانی عه‌ره‌ب دا جێگای شه‌رمه‌زاری و نه‌فره‌ت بوو. ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک کچێکی بوایه، ئه‌وا له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه و هه‌ر وه‌ها له لایه‌ن خێله‌وه نه‌فی ده‌کرا، زۆرینه‌ی کچان له لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌وه زینده به‌چاڵ ده‌کران. هه‌ر چه‌ن به هاتنی دینی ئیسلام تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ئاکاره دژه مرۆیه که‌م بوویه‌وه، به‌ڵام نه ته‌نیا ئه‌و ئایینه نه‌یتوانی ژنان رزگار بکات، به‌ڵکوو ره‌فتار و کرداری دژه ژن و شکاندنی که‌سایه‌تی ژن و کوێله‌یی و ژێر ده‌ستی ژن، بوو به یاسایه‌کی ئاسمانی و شه‌رعی و له کۆمه‌ڵگادا مسۆگه‌ر کرا. له کۆ مه‌ڵگای کوردستانیش دا به درێژایی مێژووی 1400 ساڵ که په‌یڕه‌وی ئیسلامی کردووه، به شیوه‌یه‌کی به‌رچاو، ئازادی ئافره‌تیان به‌رته‌سک کردۆته‌وه. وێڕای دینی ئیسلام، شه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان که توشی کورد‌و کومه‌لگای کوردستان بونه‌ته‌وه، هۆکارێکی دیکه بوون که کاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی له به‌رهه‌مهێنانی فه‌لسه‌فه و کولتووری توند و تیژی له کوردستان بووه. ئه‌و توند و تیژیه‌ی که راسته‌وخۆ له سه‌ر ژیان و که‌سایه‌تی ژن کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی بووه و ئافره‌تی کوردی کردۆته قوربانی!. له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوژمنانی کورد دژ به کۆمه‌ڵگاو مرۆڤی کورد توند و تیژیان خوڵقاندوه، وای کردوه که مرۆڤی کورد یاخود ئایدۆلۆژیای پیاو سالاری حاکم و بکه‌ر و باڵا ده‌ست بێت. له ئه‌مرۆدا، دیارده‌ی توند وتیژی هینده به‌ر بڵاوه که دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ما و ریشه‌کانی وا سانا نیه. له راستیدا لایه‌نی به‌رپرس بۆ که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه، له هه‌نگاوی یه‌که‌م دا ده‌سه‌ڵاته پاشان قانون و یاسایه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ی ئه‌مرۆییه که تێیداکه‌سایه‌تی و که‌رامه‌ت و حورمه‌تی ژن وه‌ک ئینسانێکی کامڵ، له به‌رچاو گیرابێت. ئه‌و یاسایه‌ی که هه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و هه‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه، گارانتی به پراکتیزه‌کردنی، مسۆگه‌ر کرابێ!! گه‌رخوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم و درووستین، گه‌ر ده‌مانه‌وێ له کاروانی پێشکه‌وتنی گه‌لانی دونیا جێنه‌مێنین، گه‌ر ده‌مانه‌وێ به‌ها مرۆیی و ئینسانیه‌کان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا سه‌قامگیر بێت و کۆمه‌ڵگاکه‌مان له باری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و... هتده‌وه، سه‌رله‌نوێ بونیات بنینه‌وه. گه‌ر ده‌مانه‌وێ وته‌ی شوێنه‌وار ناسه‌کان و ئه‌و مێژوو نووسانه پشتڕاست بکه‌ینه‌وه که کوردستان یه‌کێک له‌و لانکانه‌یه که یه‌که‌م جار، ژیار و شارستانیه‌تی تیا به‌رهه‌م هاتووه، گه‌ر ده‌مانه‌وێ له کۆیله‌تی و ژێر ده‌ستی و ئه‌ساره‌ت رزگارمان بێت و به‌خته‌وه‌ری بۆ نه‌وه‌کانی داهاتو موتوربه بکه‌ین، ده‌بێ به‌و ئاسته له هوشیاری بگه‌ین و ماڵئاوایی له‌و عه‌قڵیه‌ته کون و رزیو و ئه‌و تابۆ و ده‌مارگرژیانه بکه‌ین و به چاوێکی مرۆڤانه‌وه سه‌یری ئافره‌ت بکه‌ین. چوونکه ئه‌گه‌ر ژن به‌و ئاسته له رزگاری و ئازادی نه‌گات و نه‌توانێ (هویت) و تواناکانی خۆی بدۆزێته‌وه، قه‌ت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش ناچێت و له زه‌لکاوی ئه‌ساره‌ت و کوێله‌یی و نه‌خۆشیدا په‌نگ ده‌خواته‌وه. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی وتاره‌که‌م به‌و شێعره‌ی مامۆستا هێمن کۆتایی پێ بهێنم ئه‌سیری بسکی ئاڵۆزی کچه کوردێکی نه‌شمیلم، ته‌ماشا که‌ن چ سه‌یرێکه، به ده‌ستی دیله‌وه دیلم |