بۆ نموونه له به‌ره به‌یانی ڕۆژی (4 – 3 – 2010)دا سه‌عات 5:30 به کاتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له پۆلیسی به‌لژیکی به هاوکاری ده‌یان پۆلیسی تورک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ستودیۆی "ڕۆژ-تیڤی" که له‌و کاته‌دا من و میوانێکی دیکه‌ی "ڕۆژباش کوردستان" و پێنج کارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنه‌که ئاماده بووین (واته سه‌رجه‌م 7 که‌س بووین) ، یه‌کێک له کارمه‌نده‌کان به ڕه‌گه‌ز به‌لژیکی بوو که ماوه‌ی 18 ساڵه وه‌کو که‌سێکی شۆڕشگێڕی ئینته‌رناسیۆنال له خزمه‌ت دۆزی ڕه‌وای کورداندایه و کۆنترین کارمه‌ندی ڕۆژ- تیڤیش بوو ، سه‌رجه‌م شه‌ش که‌سه‌که‌ی دیکه‌شمان کورد بووین . پۆلیسه‌کان که زۆربه‌یان به به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه هاتبوونه ستۆدیۆکه‌وه له سه‌ره‌تادا که‌وتنه پشکنین و که‌له‌پچه‌کردنی هه‌ر شه‌ش کورده‌که و به شێوه‌یه‌کی هۆڤیانه‌ش وێڵ بوون به نێو ستۆدیۆی ڕۆژ – تیڤی و ته‌واوی ژوره‌کاندا و ده‌ستیان له هیچ شتێک نه‌ده‌پاراست . ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆڤانه‌یه‌ی پۆلیسی به‌لژیکی دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی بوو ، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌و جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه بوو که له‌لایه‌ن جیهانی سه‌رمایه‌داری و پۆلیسه‌کانیه‌وه پیاده ده‌کرا ، چونکه کاتێک که‌وتنه که‌له‌پچه‌کردنی ئێمه و تێکوپێکدانی زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ستۆدیۆکه له هه‌مان کاتدا نه‌ک هه‌ر کارمه‌نده به ڕه‌گه‌ز به‌لژیکیه‌که‌یان که‌له‌پچه نه‌کرد به‌ڵکو نه‌شیان پشکنی و ته‌نها پرسیارێکیشیان لێی نه‌کرد . بێگومان ئه‌م دیارده‌یه‌ش دوو ڕووخساری له یه‌ک کاتدا له هه‌ناوماندا ده‌چاند که بریتی بوو له :- ڕووخساری دڵخۆشی و ڕووخساری دڵته‌نگی . دڵخۆشی له‌و ڕووه‌وه بوو که هه‌ڤاڵێکمان نه‌گیراوه و به ئازادی دێت و ده‌چێت و له هه‌موو ورده‌کاری نامرۆڤانه‌ی پۆلیسه‌کان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که چ هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌که‌ن له ستۆدیۆکه‌دا له لایه‌که‌وه و خزمه‌تێکی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئێمه‌ی که‌له‌پچه‌کراویش ده‌کات له لایه‌کی دیکه‌وه . دڵته‌نگیش له‌و ڕووه‌وه بوو که به گوته و به ده‌ستوور جیهانی ئه‌روپی جیهانێکی دیموکراتی و بێ جیاوازییه ، به‌ڵام به کرده‌وه‌ش جیهانێکی ته‌واو نه‌ژادپه‌رستی و جیاوازیکاری و تیرۆری که‌سایه‌تیه غه‌یره ئه‌وروپیه‌کانه . ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه‌ی پۆلیسی به‌لژیکی چه‌نده بێزاری ده‌کردم ئه‌وا بیرکردنه‌وه له کرده‌وه‌ی خۆ به که‌مزانیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی ساتوسه‌وداکه‌ری باشووری کوردستان سه‌دان هێنده ئازاری ده‌دام ، چونکه له باشووری کوردستاندا و له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا جگه له‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رگاکان ئاوه‌ڵا کراوه بۆ بنکه سیخوڕیه‌کانی جیهانی به‌ڵکو شه‌وانی سوریشیان بۆ ئاماده ده‌کرێت و ده‌یان که‌سایه‌تی کوردیش ده‌خه‌نه خزمه‌تیانه‌وه . هۆڵاند |