فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسیی ڤۆڵتێر سێسه‌د ساڵ زیاتر به‌ر له ئێستا بناغه‌ی بۆ ئه‌وه دانا که فێربین هه‌رده‌م ڕێز بۆ دیموکراتییه‌ت بخه‌ینه پێش ڕێز بۆ هه‌ر دۆزێکی سیاسیی که باوه‌ڕمان پێیه‌تی. ئه‌وه‌ی که پێیوایه هه‌بوونی ڕای جیاواز له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌ر موقه‌ده‌سێکی تری ناو کۆمه‌ڵگای کوردیی خه‌تی سووره و که‌س مافی نییه بیبه‌زێنێت، باسی سیسته‌می دیکتاتۆرییه‌ت ده‌کات. سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعود بارزانیی زۆرجار به ڕای جیاواز هه‌ڵده‌چێ و زوو زوو ئه‌م خه‌ته سوورانه ده‌کێشێت. ئه‌و ئه‌م ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر که‌سێک ڕایه‌کی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بێت جێی نابێته‌وه له کوردستاندا. جورئه‌تی قسه‌کردنی له‌م جۆره له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که زۆربه‌ی زۆری سه‌ره‌داوه‌کانی بڕیار و حوکمکردنی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، حه‌قه جێگه‌ی قه‌له‌قییه‌کی گه‌وره‌ی دیموکراسییخوازانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت. مه‌سعود بارزانیی به‌و قسه‌یه باسی سه‌رکوتکردن و ڕه‌تاندن له وڵات و ده‌ستبردن بۆ مافی هاوڵاتێتیی ده‌کات. من پێموایه ته‌حه‌دییه‌کی گه‌وره و ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردن له ئێستای کوردستاندا سنووردانانه بۆ مه‌سعود بارزانیی و بۆ ئه‌و خه‌ته سوورانه‌ی که به دڵی خۆی لێره و له‌وێ ده‌یانکێشێت. ئه‌و ده‌بێت تێبگه‌یه‌نرێت له‌وه‌ی که دیموکراتییه‌ت مێتۆده و یه‌کێک له مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌و مێتۆده ته‌حه‌مولکردنی ڕای جیاوازه. ده‌بێت لێی تێبگه‌یه‌نرێت که ئه‌و که‌یفی خۆیه‌تی پیاوێکی تووڕه‌یه و حه‌ز ده‌کات هه‌موو خه‌ڵک ڕای ئه‌ویان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێ‌نادرێت هیچ دۆزێک به گرنگتر له دیموکراتییه‌ت و مافه دیموکراتییه‌کانی ئێمه بزانێت. ئه‌و ناتوانێت داوا بکات که ئێمه ته‌حه‌مولمان بۆ ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌و هه‌بێت که حه‌قی خۆیه‌تی ته‌حه‌مولی بۆ ڕای جیاواز نه‌بێت. قسه‌ی من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که ئایا پێشمه‌رگه میلیشیایه یان نا. کاری من لێره‌دا داکۆکییه له مافی هه‌ر که‌سێک له هه‌بوونی ڕایه‌کی وادا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها یه‌ک که‌سێکیش بێت له‌ناو بیستوپێنج ملیۆن خه‌ڵکی کورددا. داکۆکیی له‌م مافه به‌لای منه‌وه گرنگیی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له هێنانوبردنه‌کانی ده‌وری دۆزی ئیتیهامکردنی په‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسماندا به هه‌بوونی ڕایه‌کی وا، ئه‌وه‌ی باسی نه‌بوو مافی هه‌بوونی بیروڕای جیاواز بوو. ئه‌وه‌ی ته‌واوێک منی تووڕه کرد له‌و جه‌ده‌لانه‌دا که به‌ده‌وری ئه‌و دۆزه‌دا دروست بوون ئه‌وه بوو که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و به‌شێکی زۆر له ڕۆشنبیران و پێشمه‌رگه‌ی کۆن و نوێ، لایه‌نگر و موعارز و ئینجا کاک عه‌دنان عوسمانیش له‌گه‌ڵیاندا، هه‌موو پێکه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌یان به ئه‌نجام گه‌یاند بۆ پێداگریی له‌سه‌ر پره‌نسیپی ئه‌وه‌ی که قودسییه‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌رووی مافی هاوڵاتییانی کورده‌وه‌یه بۆ هه‌بوونی ڕای جیاواز. ئه‌مه ئه‌گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که دۆزی دیموکراتییه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا ته‌نها چه‌ند شیعاراتێکی مردووه که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆشنبیران زوو زوو لافیته و نووسینه‌کانی خۆیانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه. من ئه‌زانم ئێستا سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه، بۆیه هه‌موو لایه‌ک بۆ په‌یاکردنی ده‌نگ، ئیتیهامی هه‌بوونی ڕایه‌کی بێشه‌عبییه‌ت ده‌داته پاڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ی و، به‌رامبه‌ره‌که‌ش له ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌نگ، به ده‌ست و پێ ده‌که‌وێته سوێندخواردن که ئه‌و هه‌م دژی ئه‌و ڕایه‌یه و هه‌م دژی مافی هه‌بوونی ڕایه‌کی واشه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ووریا بین و ببینین که ئه‌م گه‌مه‌ی ئیتیهامپیاکردن و حاشالێکردنه چه‌ند ڕوون ده‌یسه‌لمینێت که هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م ئۆپۆزیسیۆنیش له وڵاتی ئێمه‌دا ئاماده‌ن له‌پێناوی ده‌ستکه‌وت بۆ حیزبه‌کانیاندا دژ به بنه‌ڕه‌تییترین پره‌نسیپی دیموکراتیی بوه‌ستنه‌وه و هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تییکردنی بۆ به‌ڕێ بخه‌ن. لێره‌وه ده‌بێت ئه‌و واقیعه خه‌ته‌رناکه ببینین که مێنتاڵیتێت و به‌گشتیی دۆزی دیموکراسیی له کوردستانی ئێمه‌دا چه‌ند ته‌نک و بێڕه‌گه و چه‌ند کون و که‌له‌به‌ری وا گه‌وره‌ی تیایه که سته‌مکاریی گه‌وره بتوانێت به‌ئاسانیی پیا تیپه‌ڕێت. ده‌رئه‌نجام ئێستا کاک عه‌دنان عوسمان له نیازیدایه چه‌ند به‌رپرسێک بداته دادگا، تا له ڕێگه‌ی داده‌وه بیسه‌لمێنێت که ئه‌و ڕایه‌کی وای نه‌داوه. من لێره‌وه پێمخۆشه ئه‌و داوایه‌ی لێ بکه‌م که واز له‌و نیازه‌ی بێنێت، چونکه ڕوونه که پرۆسه‌ی هێنانوبردنی دۆزێکی وا له دادگا – ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌ن گوێی لێ بگرن – پرۆسه‌یه‌ک و هه‌ڵمه‌تێکی تری پڕ له جه‌ختکردنه‌وه له دژایه‌تیی ڕای میلیشیابوونی پیشمه‌رگه و دژایه‌تیی مافی هه‌بوونی ڕایه‌کی جیاوازی له‌و چه‌شنه ده‌بێت، هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و هه‌میش له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. کارێکی واش دیاره به زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی دۆزی دیموکراسیی له کوردستاندا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌ستی پارتیی و یه‌کێتیی زیاتر ئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ ماڵکردنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بۆ خزمه‌تی خۆیان، چونکه هه‌ڵمه‌تێکی تری جه‌ختکردنه‌وه له قودسییه‌تی پیشمه‌رگه و ناقودسییه‌تی هه‌بوونی ڕای جیاواز، ڕه‌خنه‌ی میلیشیابوونی پێشمه‌رگه و مافی ده‌ربڕینی ڕایه‌کی وا، زیاتر قه‌ده‌غه ده‌کات، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تێکیشدا ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و دوو حیزبه هێزی پێشمه‌رگه بشکه‌نه که‌ره‌سته‌ی دژایه‌تیی یه‌کتر و ده‌ستکه‌وتی حیزبیی بۆ خۆیان و له‌پێناو - بۆ نموونه - ئیبراهیم خه‌لیلێکدا، شه‌ڕێکی ناوخۆی وڵاتگیریشیان پێ به‌رپا بکه‌ن. ئێمه بینیمان ئه‌م هه‌فته‌یه دوو هه‌زار پێشمه‌رگه کۆبوونه‌وه یان کۆکرانه‌وه بۆ خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستاندا دژ به‌وه‌ی که گوایه که‌سێک ڕایه‌کی جیاواز له ڕای باوی هه‌یه. من پێموایه ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌ترین مارشی ئاشکرای پارتیی و یه‌کێتیی بوو له نۆزده ساڵی ڕابردوودا بۆ دژایه‌تییکردنی دیموکراسییه‌ت و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌لکی کوردستان. سامناکه له کوردستانی ئێمه‌دا ئه‌و هه‌موو که‌سه ڕوویان دێت بێنه سه‌ر جاده و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرن که که‌س نابێت ڕای جیاوازی هه‌بێت. ئه‌م که‌مته‌حه‌مولییه ده‌بێت ڕه‌خنه و سه‌رکۆنه بکرێت، ئه‌گینا له درێژه‌ی خۆیدا ئه‌و دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه و ئینجاش هه‌موو هێزی پیشمه‌رگه‌مان لێ ده‌کاته میلیشیای چه‌کداری پارتیی و یه‌کێتیی و به‌ریان ده‌داته گیانی خه‌ڵک. ئه‌م ترسه‌ی من ئه‌مجاره زیادی کرد دوای ئه‌وه‌ی بینیم هێزی پێشمه‌رگه ئاوا به‌ئاسانیی مۆبیلیزه بوو بۆ دۆزێکی وا، چونکه به‌کورتیی لای من پێشمه‌رگه کاتێک میلیشیایه که پێی قبوڵ نه‌بێت ڕایه‌کی وا هه‌بێت که پێشمه‌رگه میلیشیایه. ئۆسلۆ، ٢۵ / ٢ / ٢٠١٠ sirwanebdul@yahoo.com |